مەسعود بارزانی و هاوڕێیەکی کۆنی خۆی لە سەری رەش دەعوەت دەکات

Saturday, 01/07/2017, 23:32

8344 بینراوە


رۆژێک مەسعود بارزانى بەناو هەولێرا دەڕوات و میوانێکى بیانى لەگەڵدا ئەبێت، لە جامى ئوتومبیلەکەیەوە مامۆستایەکى هاوڕێی کۆنى سەردەمى تەلەبایەتی دەبینینێت، بەڵام لەبەر ئەوەى لەگەڵ میوانەکەیدایە، ناتوانێت دابەزێت و قسەى لەگەڵدا بکات، بە یەکێک لەپاسەوانەکانى ئەڵێت ئا ئەو پیاوەم بۆ بەرنەوە بۆ سەرى رەش، تا خۆم دێمەوە، پاسەوانەکەش دائەبەزێت، بەئوتومبیلێکى دیکە کابرا دەباتە سەرى رەش، بۆ ئێوارە، کە مەسعود دەگەڕێتەوە،مامۆستاکەى بیر دەکەوێتەوە، دەڵێت ئادەى ئەو پیاوەى کە  وتم بیهێنن بۆ ئێرە بۆم بهێنن با بیبینم، پاسەوانە تایبەتەکەى دەڵێت بەداخەوە قوربان، هەر، کە هێنامان بە شەق و کێبڵ کەوتینە لێدانی هەر ئیعترافی نەکرد، ئیتر لە ژێر دەستمان دەرنەچوو گیانی دەرچوو!.



HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help