له سیاسه‌ت دا لێت بترسێن باشتره نه‌ک خۆشیان بوێیت!
Saturday, 30/01/2010, 12:00
له هه‌فته‌یی ڕابردو دا هه‌واڵی ئه‌وه‌مان به ده‌ست گه‌یشت که یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستی به خوێنی لاوه‌کانی کۆرد سوربوه و ده‌ستوری له سێداره‌دانی چه‌ند لاوی کۆردی وه‌کو فه‌سیح یاسه‌مه‌نی و حه‌سه‌ن حکمه‌ت ده‌میر به ده‌ستی ئه‌و واژۆ کرابو، له لایه‌ن هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردوستانه‌وه به سزایی کرده‌وه نامرۆڤایه‌تیه‌کانی خۆیی گه‌یشت. حه‌سه‌ن حکمه‌ت ده‌میر گه‌ریلای پارتی ژیانی ێ‌زادی کۆردوستان، ێه‌کێک له و قارهمانهنهیی گه‌له‌که‌مان بو که بههۆویی مانه‌وه‌ی له ناو به‌فر دا هه‌ر دو لاقی سه‌رما بردبوی و له ئاکام دا نه‌ک هه‌ر دو لاقی له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌یی زۆر هۆڤانه دا له لایه‌ن جه‌لادانی کۆماری ئیسلامیه‌وه دهبردریتهوه، به‌لکو به‌و په‌ڕی بێڕێزی بۆ هه‌ر چه‌شنه پێوانه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی له دار ده‌درێت و بڕیاری ئه‌و له دار دانه‌ش له لایه‌ن 'وه‌لی حاجی قولیزاده' ده‌رده‌چێت.
ئه‌و چالاکیه‌یی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆردوستان که له‌سه‌رو به‌ندی دویی رێبه‌ندان دا زۆر به سه‌رکه‌وتویی به‌ڕێوه چو، چه‌ند ڕاستی خسته‌رو که پێویسته ڕاوهستهیی له سه‌ر بکردریت. ێه‌که‌م ئه‌وه بو که گه‌لی کورد و تهڤگهڕهکهی دوایی شه‌ست و چوار سال که له کۆماری کوردوستان تێدهپهرهێ ێستاکه له هه‌موکات زیاتر مه‌یل و ئۆمێدی به ئازادی نه‌ته‌نیا زیاتره به‌ڵکو ئه‌و ئۆمێد و هیوایه‌یی به تێپه‌ڕاندن له قۆناخی په‌روه‌رده دا به ئاستی رێکخستن گهیناندوه و له چوارچێوه‌ی پارازتنی ڕه‌وادا نه‌ته‌نیا ده‌توانێ خۆیی بپارێزه به‌ڵکو له هه‌ر شوێنێکی ئیران هێزی ئه‌وی هه‌یه که تێرۆریستان به سزایی کرده‌وه نامرۆڤایهتیهکانیان بگه‌یه‌نێ.
ئه‌و چالاکیه‌یه نه‌ته‌نیا ئاستی هێزو ڕێکخستنی گه‌لی کوردی سه‌لماند به‌ڵکو ئاستی بێهێزی، به‌رته‌سکی و لهمپهرداربونی بازنه‌ی ئۆتۆریته‌یی هێزه‌کانی ڕێژیمی ئیسلامی، ئه‌و هێزانهیی که ڕۆژانه له ناو شار خه‌ڵکی بێ تاوان و له سه‌ر سنوره ده‌ستکرده‌کان کاسبکارانی بنه‌ماڵه‌گه‌لی چاوله‌ده‌ستی بژیوی ژیان ده‌ده‌نه به‌رده‌ستڕێژی گوله، ئه‌و هێزانه‌ی که بۆچاوترساندی گه‌ل ڕۆژانه به بیانوی جیاواز بانگه‌وازی ئاشتی گه‌ل به په‌تی سێداره به‌رسیڤ ده‌ده‌نه‌وه، له هه‌مبه‌ر هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کۆردستان زۆر زۆر، له زۆر برێکیش زۆرتر.. هه‌تا بلێی زۆر.. بێهێز، هه‌رزان و به‌ستزمان کهوتنهڕو و ئه‌و هه‌یبه‌ته‌ی که پێیان وابو هه‌یانه له خه‌یاڵێک زیاتر نه‌بو.
هه‌ندێک لایه‌نی ده‌ره‌کی و ته‌نانه‌ت ناوه‌کیش ئه‌و چالاکیه‌یان به کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستی ناوزه‌د کرد و به‌و پێیه هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کۆردوستانیشیان، خواسته یا ناخواسته، له گه‌ڵ القاعده و رێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی دیکه خسته یه‌ک به‌ره‌وه. به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌یی که چالاکی له‌و چه‌شنه به تێرۆریستی ناوزه‌د ده‌که‌ن له دو مژاری سه‌ره‌کی تێنه‌گه‌یشتون؛
یه‌که‌م؛ ئه‌و که‌سانه له درێژه‌ی هه‌ولی خۆیان دا بۆ پێناسه‌کردنی سیاسه‌ت سه‌رنه‌که‌وتون. سیاسه‌ت چۆن پێناسه ده‌کرێت و چۆن گوزاره له خۆی ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت له یه‌ک وشه دا پێناسه بکه‌ین، سیاسه‌ت یانی 'هێز'... له سیاسه‌ت دا لێت بترسێن باشتره نه‌ک خۆشیان بوێیت!!
یه‌کێک له فاکتۆره هه‌ره گرینگه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتویی گه‌لی کورد و شۆڕشه‌کانی پێش‌و هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه. کورد به درێژایی مێژو هه‌وڵی دا خۆش بویستره. له لایه‌ن کێوه؟؟؟ نازانم.... به‌ڵام له لایه‌ن کۆرده‌وه نا.... بۆیه به‌درێژایی مێژو هه‌ر وه‌ک بڕا بچوک سه‌یریان کردوین؟ وڵامهکهیی هه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه بو ئه‌و ڕاستیه. چونکه برا بچوک خۆشده‌ویسترێ، لێی ناترسرێ.... هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش خۆشده‌ویسترێ هه‌تا کاریان پێیه‌تی، که کار نه‌ما له‌وانه‌یه هه‌ر حیسابیشی بۆ نه‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ترسێک هه‌بو ئه‌وکاته هه‌بونی ئه‌و مژاره هه‌بونێکی دیکه له گه‌ل خۆیدا دێنێ که پێی داڵین 'پێگه'... پێگه‌ی سیاسی...! پێگه‌ی سیاسی تۆ له ناو هاوسه‌نگییه هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش دا هه‌ر ئه‌و هێزه واتا داری ده‌کات. که‌واته هێزت نه‌بو، زۆر بێ واتایه له شوێن پێگه، چ هه‌رێمی چ ناونه‌ته‌وه‌یی بگه‌رێین. چونکه به بێ هێز سیاسه‌ت کردن، گوزاره له سیاسه‌ت کردن به پێچه‌وانه‌ی بناماکانی سیاسه‌ت ده کات.
به‌بڕوای من یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بزوتنهویهی ئاپۆیستی و سه‌رکه‌وتنی ئه تهڤگهڕهش هه‌ر بۆ ئه‌و ڕاستیه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڕه‌وته بهپێچهوانهیی بنه‌ماکانی سیاسه‌ت، سیاسه‌ت ناکات. هه‌ر له ڕۆژی دامه‌زرانیه‌وه هه‌تا ئه‌ڕۆ نه‌ته‌نیا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌دا که خۆش بویسترێت، به‌ڵکو له هه‌ر شوێنێک و له هه‌ر کاتێک به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، به بنه‌ما گرتنی هه‌مو بایه‌خه مرۆڤایه‌تیه‌کان هه‌ڵوێستی شیاوی ئازادیخوازانه‌ی گرتوه‌و له پێناودهستهبهرکردنی هه‌مو مافه‌کانی گه‌لی کورد به‌ڕده‌وام له گۆره‌پانی شۆرش دا بوه‌و هه‌ر کاتێک له لایه‌ن هه‌ر داگیرکه‌رێکه‌وه هێرش کرابێته سه‌ر گه‌ل، له چوارچێوه‌ی پارازتنی ڕه‌وادا گه‌لی کۆردی به‌هه‌مو لایه‌ن و چین و توێژێکه‌وه، به بێ جیاوازی، پارازتوه و به سزا گه‌یاندنی 'ولی حاجی قولیزاده' وێنه‌ی هه‌ره له به‌ر چاوێ ئه‌و ڕاستیه‌یه که به داخه‌وه هه‌ندێک لایه‌نی کوردیش که‌وتونه‌ته داوی سیسته‌می باڵاده‌ستی جیهانی و ئه‌و چه‌شنه چالاکیانه وه‌کو کرده‌وه‌ی تێرۆریستی ناوزه‌د ده‌که‌ن.
دوهه‌م مژارێک که به بڕوای من هێندێک لایه‌ن تێینهگهیشون چه‌مکی تێرۆریسمه. پێش ئه‌وی کرده‌وه‌یه‌ک یان له‌یه‌نێک به تێرۆریستی ناوزه‌د بکه‌یت، نه‌ته‌نیا پێویستیت به پێناسه‌کردنی تێرۆریسم هه‌یه به‌ڵکۆ ده‌بێ بزانی تێرۆریسم بۆ هه‌ڵه‌یه و کێشه‌یی بنچینه‌یی ناو چه‌مکی تێرۆریسم شیرۆڤه بکه‌یت. تێرۆر خۆیی وه‌کو وشه به‌واتای 'وه‌حشت' دێت به‌ڵام له چوارچێوه‌یی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی گه‌ردونی ئه‌وڕۆکه‌دا تێرۆریسم ئه‌و لایه‌نه یاخود ئه‌و ڕه‌وته‌یه که بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی توند‌و تیژی سیاسی له دژی 'گه‌ل' یان خۆد خه‌ڵکی 'سیڤیل' به‌کار دێنێ. ئه‌وه به‌و واتایه دێت که تێرۆریست هێز یان توانایی ئه‌وه‌یی نیه که ڕاسته‌وخۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ل ده‌وڵه‌تی دژبه‌ر و لایه‌نی نه‌یار دا بکات، خه‌ڵکی سیڤیل ده‌کاته ئامانجی هێرشه‌کانی خۆی و به‌و چه‌شنه ناڕاسته‌وخۆ لایه‌نی نه‌یارو ده‌وڵاتی دژبه‌ری خۆیی ده‌خاته ژێر فشاره‌وه.
گه‌مارۆدانی ئابۆری وڵاتانی دونیای سێهه‌م له لایه‌ن سیسته‌می باڵا ده‌ستی جیهانیه‌وه، به پێی ئه ڕوانگه‌یه ده‌که‌وێته خانه‌یی تێرۆریسمه‌وه چونکه سیسته‌می باڵاده‌ستی جیهانی بو پێکاندنی ئامانجه‌کانی خۆیی ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕوی نه‌یارانی خۆیی یان ده‌وڵه‌تانی دژبه‌ر نابێته‌وه، به‌ڵکو خه‌ڵکی سیڤیل ده‌خاته به‌ر هێرشی برسێتی و مردنه‌وه و له‌و ڕێگایه‌وه لایه‌نی نه‌یاری خۆیی ناڕاسته‌و خۆ ده‌خاته ژێر فشاره‌وه. که واته ئه‌و شێوازه له تێرۆریسم به هۆیی ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن دوڵه‌ت و داموده‌زگاکانیه‌وه به ڕێوه ده‌چێت ده‌توانێ مه‌ترسیدارترین و سامناکترین شێوازی تێرۆریزم بێت.
تێرۆریست ئه‌و لایه‌نه‌یه که به بێ تاقی کرنه‌وه‌ی هیچ ڕێکار و بژارده‌یه‌کی سیاسی یان دیپلۆماتیک یه‌کسه‌ر ده‌ست بۆ توند‌و تیژی سیاسی ده‌بات یان خۆد له ڕاستی دا هیچ مکانیزم، ئامراز یان ڕێکارێکی به‌ده‌ر له توندوتیژی، له رۆژه‌ڤ دا نییه و ئه‌وه‌ش کێشه‌ی بنچینه‌یی و هه‌ره گه‌وره‌یی چه‌مکی تێرۆریسمه. بۆ ئه‌وه‌ی له مژاره‌که دور نه‌که‌وینه‌وه پێویسته لێره‌دا ئه‌وه له‌خۆمان بپرسین که به سزاگه‌یاندنی جه‌للادێکی وه‌کو 'ولی حاجی قولیزاده'، له كوێ دا له‌گه‌ڵ تیرۆریسم یه‌ک ده‌گرێته‌وه؟ گه‌لۆ به‌ڕاستی 'ولی حاجی قولی زاده' مرۆڤێکی بێ تاوان و پاک بو که ئێمه نه‌مانده‌زانی؟ گه‌لۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی کورد هیچ پلان و رۆژه‌ڤێکی سیاسی نیه‌و راسته‌و خۆ و به بێ تاقی کردهنهوی هیچ ڕیکارێکی سیاسی و دیپلۆماتیک، به بێ هه‌بونی هیچ خه‌باتێکی کولتوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، رێکخستنی و ئابوری، یه‌کسه‌ر توند‌و تیژی سیاسی له دژی 'گه‌ل' یا خه‌ڵکی 'سیڤیل' به‌کار دێنێ و ئیمه نه‌مانده‌زانی؟ گه‌ڵو هه‌تا ئێستا ڕه‌وتی قه‌واره‌پارێز و لایه‌نی باڵاده‌ستی هه‌رێمی هه‌نگاوێکیان له پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یی کۆرد هه‌ڵێناوه‌ته‌وه و ته‌ڤگه‌ڕی کۆردی به توند‌و و تیژی سیاسی وڵامی داوه ته‌وه و ێیمه نه‌مانده‌زانی.....؟
به‌رسیڤی ئه‌و پرسیارانه هه‌مو بۆ خوێنه‌ری به‌رێز دێڵمه‌وه به‌لام وه‌کو کۆتایی به‌پێویستی ده‌زانم بڵێم که ئه‌گه‌ر له پاش له سێداره‌دانی شه‌هید 'ئیحسان فه‌تاحیان' هیزه‌کانی پارازتنی رۆژهه‌ڵات له چوارچیوهیی پارازتنی ڕه‌وادا چالاکی له‌و چه‌شنه‌یان به‌ڕێوه بردایه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یی هه‌بو که گیانی شه‌هید 'فه‌سیح یاسه‌مه‌نی'مان نه‌جات دایه. ئه‌وه لێره‌دا وه‌کو ره‌خنه‌یه‌ک له هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆردستان شیرۆڤهدهکهم، پێویسته ته‌ور وه‌کو ته‌ور کار بکات هه‌تا پێناسه‌ی ته‌ور بونی خۆیی بپارێزێ. ئه‌گه‌ر به پاساوی میلیتاریزه نه‌کردنی کوردستان، کۆرد خۆیی له چوارچێوه‌ی پارازتنی ڕه‌وادا نه‌پارێزێت، ئه‌وکاته چه‌مکی ته‌سلیم بون دێته ئاراوه. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی چه‌مکی ته‌سلیم بون بۆ کۆرد نامۆ بوه و هه‌ر نامۆش ده‌مێنێته‌وه، پيویسته کۆرد له چوارچیوه‌ی پارازتنی ره‌وه‌دا که ته‌نانه‌ت به پێی یاسای نێو نه‌ته‌وه‌یی، بڕگه‌ی 51، یش ڕه‌وایه، خۆی بپارێزیت. ئه‌گه‌ر هۆکاری خۆ نه‌پارازتن به‌رگری کردن له میلیتاریزه بونی کوردستانه، با هه‌مومان باش باش بزانین که کۆردوستان زۆر زۆر له مێژه میلیتاریزه بوه و هه‌ر چه‌شنه خۆ نهپارازتنێک هێمایه‌که بو بێهێزی کۆرد و هۆکارێکیشه بۆ هێرشی داگیرکه‌ران.
30/01/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست