کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساڵیادی هه ردوو جوانه‌مه‌رگ { سه‌ردار نه‌مه‌ڵی و زانای حاجی به‌کر }

Monday, 12/09/2011, 12:00


ساڵیک له‌مه‌و به‌رو له‌ڕێکه‌وتی 13/9/2010 له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند هه ڵسوراوێکی گۆڕان له‌کۆبونه‌وه‌ی هه ڵوسڕاوانی گۆڕان له‌ئه‌وروپا له‌شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا که‌بۆ به‌ڕێز { نه‌وشیروان مسته‌فا } سازکرابوو ، توشی ڕوداوێکی نه‌خوازراوی دڵته‌زێن بوون له‌وڵاتی به‌لجیکا که‌بوه‌هۆی
گیان له‌ده‌ست دانی 2 دوو هه ڵسوڕاوی چالاکی خۆبه‌خشی به‌ریتانیاو برێنداربوونی 3 هه ڵسوڕاوی تر، له‌ده‌ست دانی هه ردووجوانه‌مه‌رگ به‌شیوه‌یه‌ک کاریه‌گه‌ربووه‌هه مولایه‌کمانی خه‌مبار کردوه‌.
هه ربۆیه‌له‌ڕێکه‌وتی 17/9/2011 کاتژمێر3 بۆ 5 ئێواره ڕۆژی شه‌مه‌‌له‌م ناونیشانه ی خواره‌وه‌
ئه‌نجومنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نده‌ن / هه ڵده‌ستێت به‌یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی هه ردوو جوانه‌مه‌رگ‌بۆیه‌داوا له‌هاوڕێو هاوسه‌نگه‌رانیان ده‌که‌ین که‌هه ربه‌ڕێزێک شتێکی تایبه‌تی هه بێت له‌سه‌ر ژیانی هه ردوو جوانه‌مه‌رگ یان ده‌یه‌وێت وته‌یه‌کی تایبه‌تی هه بێت په‌یوه‌ندی به‌ئه‌نجومه‌نی گۆڕان له‌نده‌ن بکات له‌ڕیگای پۆستی ئه‌لکترۆنی خواره‌وه‌.
[email protected]

شادمانین به‌ئاماده‌بوونتان له‌م یاده‌پرناسۆره‌دا
ناونیشانی یاده‌که
Edgware Road
45 Crawford Road
London

ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە لەندەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە