کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومەتی هەرێم،تورکیا و زلهێزەکان رێکەوتوون بۆ خنکاندنی شاری کۆبانی......

Monday, 06/10/2014, 12:00









ئۆباما چەند رۆژێك لەمەو پێش ووتی (چۆن پارێزگاریمان لە شاری هەولێر کرد ئەوهاش پارێزگاری لە کۆبانی دەکەین دژ بە داعش)، بەڵام تاوکو ئێستا ئەو ووتەی ئۆبامابە شێوەیەکی جدی بە پراکتیک نەکراوە.
ئەزمون ئەوەی سەلماندوە کە سەرۆکی ئەمریکابەخۆرایی لە گووتەکانی شت نادرکێنێ، ئەگەر پێشوەخت دڵنیا نەبێ لەوەی کە ووڵاتەکەی بڕیاری هەنگاوێکی لەو جۆرەی داوە لە داهاتوویەکی نزیک وە گەیشتۆتە ئەو بڕوایە کە ئەو هەنگاوە خزمەت بە ستراتیژیەتی سیاسی ئەمریکا دەکا. لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و بە تایبەتی لە شاری کۆبانی.
بۆیە ئەمریکا ئەو شارە لە دەستی داعش دەپارێزێ هەر وەکو چۆن ئۆباما دانی پێدانا کە هەولێری پاراست، بەڵام لە کاتێکدا دەیکا کە خۆی دەیەوێ و دۆخەکە بە دڵی ئەو دەبێت نەک بەو وەزعەی ئێستا، کە پارتێکی سیاسی کوردی لە رۆژ ئاوای ووڵات، خۆی بە خاوەنی کۆبانی دەزانێ کە دوژمنایەتیەکی قوڵی هەیە لەگەڵ حکومەتی تورکیاو هاورێ خۆشەویستەکەی کە حکومەتی بنکە فرەوانی هەرێمە.
سەیرکردنی حکومەتی تورکیاو ئەمریکاو هەرێم، بۆ گەماڕۆکەی شاری کۆبانی لەلایەن داعشەوە و خۆ ماتکردنیان لە مەسەلەکە، ئاماژەیەکی روونە کە ئەو سێ لایەنە یەک هەڵوێستن، وە رێکەوتنێکی ژێر بە ژێر هەیە بۆ شکاندنی یەپەگە بە تایبەتی و پەکەکەو یەپەگەش بە گشتی.
دوای ڕاکردنی پارتی لە شەنگاڵ و کشانەوەی یەکێتی لە جەلەولاو کە هاوکات بوو لەگەڵ بزربوونی پارە لە بانکی جەلەولا، ئەو سێ رووداوە لەدوای یەکە، سەرەڕای ئەوەی کە ماکی شەرمەزاری و ناپاکی سەرکردەکانی باشووری ووڵاتی تۆمار کرد لە مێژووی شەری بەرەنگاری بوونەوەی میللەتەکەمان بەرامبەر بە داعش، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بە حوکمی چری شەرەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ داعش لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری ووڵات، روودانی گەڵی رووداوی کت و پڕ، گۆڕانی دۆخەکە بە دەقەو سەعات، زۆر بوونی دەنگ و باس دەربارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ رازی کردنی زلهێزەکان بۆ دروست کردنی هاوپەیمانیەتی لەگەڵیان دژ بە داعش و گەلێ رووداوی تر، کە کرا بە خاڵی تێرامانین و ڕاکێشانی سەرنجی میللەتەکە لە لایەن میدای حزبەکان و سێبەرەکانیان کە لە ئەنجامدا بوو بە هۆی ئەوەی ئەو سێ رووداوە زۆر بە پەلە بڕواو تێپرێندرێ. بەڵام ئەو سێ رووداوە جگە لە میدیای بێ لایەن میدیای پارتە سیاسیەکانی تری پارچەکانی تری کوردستانی وەکو پەیەدە، یەپەگە و پەکەکە رووماڵ کرا کە بوو بەهۆی نارەحەتی حکومەتی هەرێم. ئەمە بوو بە یەکێ لە هۆکارە زۆر گرنگەکان کە حکومەتی هەرێم خوازیاری ئەوە بێت، یەپەگە بشکێ و کۆبانی بکەوێتە دەست داعش، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی حکومەتی هەریـم جاشی تورکیایە، بەڵکو کاتێکی باشیشە تۆڵەی خۆی بکاتەوەو رایبگەیەنێ کە یەپەکە و پەکەکەش نەیانتوانی بەرەنگای لە شاری کۆبانی بکەن و لە رووی داعش بە تەنیا بوەستنەوە.
بردنەوەی یەپەگە لەو شەرە، جگە لە سەرکەوتنی مەعنەویاتی ئەو هێزە، شان بە شانی ئەوەش مانای وایە دەسەڵاتی یەپەگە لەو ناوچەیە ئۆتۆماتیکی بەهێز دەبێ، شارێکی وەکو کۆبانی دکەوێتە ژێر دەسەڵاتی، کە لە ئاکامدا دەتوانێ سوودمەند بێت لەسەرچاوە سروشتیەکانی ئەو شارە بەتایبەتی نەوت. لە دەر ئەنجامی ئەوەش یەپەگە هێزێکی ئابووری و سەربازی و رێکخراوەیی بەهێز بۆ خۆی دەتوانێ دابین بکا و ببێ بە خاوەن گوتەی خۆی لە ناوچەکەو بێتە ناو گەمەی نێودەوڵەتی و جێگە بە پارتە سیاسیەکانی بەشدار بووی حکومەتی هەرێم لە باشوور لەق بکات.
گرتنی کۆبانی لە لایەن داعش هەرچەندە ئیمرۆ ئەگەر ئەوە ویستی تورکیا بێت کە هاوپەیمانیەتی هەیە لەگەڵ داعش بۆ پێکانی هەندێ مەرامی تایبەتی خۆی و بە تایبەتی لێدانی زەرەری گیانی لە هێزە کوردیەکانی رۆژئاواو باکووری ووڵات، بەڵام لە هەمانکاتدا تورکیا نایەوێ ئەو هێزە وا گەورە بێت لە ژێر کۆنترۆڵی ئەو دەربچێ و لە تورکیا بەهێز تر بێت و مەترسی دروست بکا لە سەر بەرژەوەندیەکانی تورکیا لە ناوچەکەو ببێتە هۆی ئەوەی کورسی دەسەڵاتدارانی تورکیا لەق بکا. بۆیە هەموو ئاماژەکان وا دەردەخەن و بەرەو ئەو بۆچوونە دەمان بەن کە ئەگەری ئەوە زۆرە تورکیاو هەرێم و زلهێزەکان رێکەوتنێکی ژێر بە ژێریان هەبێ بۆ ئەوەی یەپەگە لە شاری کۆبانی بخکێندرێ بە تەواوی لە لایەن داعش، ئینجا دوای ئەوە دەست بکەن بە ئاکشن وەرگرتن دژ بە داعش لەو شارە و دوای ئەوە بکەونە سەپاندنی مەرجەکانی خۆیان.








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە