دژی ئەو دەسەلاتە بن، کە رێگای داوە قاسم ئاغاكان ئازادانە بسوڕێنهوه، نەک دژی ئەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا دەکات
Saturday, 22/03/2014, 12:00
1938 بینراوە
بریار وایەبەیانی کەنالی نالیا دیدارێکی رۆژنامەوانی لەگەل قاسم ئاغای ناپاک بلاو بکاتەوە ، چەند هاورێیەکی خۆشەویستم (عەلی مەحمود و پۆلا زیندانی) هەرەشەی هەلویست وەرگرتن و ئیدانە دەکەن ، ئەگەر بلاوی بکەنەوە . بۆیە لیرەدا هەندێ سەرنج دەدەم. بەتایبەتی تیروانینی من لەچاو ئەوان بۆ ئەو مەسەلەیە جیایە .
ئەوەش دیاردەیەکی سروشتیە لەهەندێ خالدا من و کاک عەلی لەگەل ئەوەی دوو هاورێی ٢٣ سالەی یهكین و زۆر جار کارو خەباتی هاوبەشمان بەیەکەوە کردوە بەلام هەموو کاتێکیش ، لەمامەلە و هەلسەنگاندن بۆ روداوەکانی کوردستان تیروانینەکانمان جیا بوە .
بەهۆی ئەو تایبەتمەندیەی دەسەلاتی ناپاکی هەرێم لەمامەلە لەگەل دۆسیەی جینۆساید هەیەتی و ئەو ئەزمونەی لەناو ئەو دۆسیەیە بۆم دروست بوە پیم باش نیە مرۆڤ بەر لەبینینی کۆی دیدارەکە ئەو جۆرە هەلوێستانە دەرببڕێ ؟ .
هاوکات بۆ جولاندنی ژیاندنەوەی دۆسیەی بەدادگایی کردنی جەلادان و تاوانبارانی کەیسی ئەنفال کە ماوەی ٣ سال زیاترە هیچ دۆسیەیەکی نەبۆتە گەرم و گوری میدیاكان ،وە تائەمرۆش بەئازادانە لەکوردستان لەژێر سایەی دەسەلاتی بارزانی و تالەبانی دەسورێنەوە هەندي خال دەدەم
١/ کارەساتی ئیمە لەوێوە دەست پێ ناکات ، کەکەنالێکی وەک نالیا دیت گەورە جەلادێکی وەک قاسم ئاغامان نیشان دەداتەوە کەلەروی دەرونی کار لەسەر نەک بنەمالەی قوربانیان بەلکو هەموومان دەکاتەوە ، بەلکو کارەساتە گەورەکە لەوەدایە ، چۆن دەکرێ قاسم ئاغاکان ، بەوهەموو تاوان و ناپاکیەیان ، ئاوا بەئازادانە لەکوردستان بسورێتەوەو پلهی بەرزی ئیداریانلە دەسەلاتێک هەبێت کەبەقوربانی ئەنفال و هەلەبجە هاتۆتە بەرهەم ؟ دەبێت بلێم تیروانینی من لەنێوان ئەو جاشە ناپاکانەوە بەرپرسان وەک یەک تیم و درێژەپیدەری ناپاکی جاشەکانە ، چونکە چ جیاوازیەک لەنیوان تالانی و شەری ناوخۆ و تیرۆری خەلکی جاش و پارتی ویەکیتی ماوە ؟ لێرەدا گەواهی دەدەم سالی ٢٠١٠ بنەمالەی قوربانیانی کۆیە دەستیان بەنارەزایەتی کرد ئیمە لەچاک گشتی زوو کەوتینە پالپشتیان و پەیوەندیمان لەگەل گرتن ، کاک عەلی لەکوردستان بوو ، بەلام ئەوانیش دەستیان بەکارو چالاکی لەم بارەوە کرد
٢/ دیداری رۆژنامەگەری لەگەل هەموو کەسێک هەرچ تاوانێکیشی کردبێ وەک پرەنسیبی رۆژنامەوانی مافە ، بەلام لەتەک ئەوەش میدیا دووسەرە ، کەزۆر جار دەبتە مینبەرێک بۆ چەواشەی خەلک و سپی کردنەوەی تاوانی بەرپرسانی تاوانبار ، بەلام زۆر جاریش دەبیتە خالێک بۆ دادگایی و رسوا کردنی بەرپرس و کەسایەتیەکان . بۆیە ئەو دیدارەی کەنالی نالیا یان هەر کەنالێکی تر دەگەرێتەوە سەر ئەو ئاست و پرسیارانەی رۆژنامەنوسەکە لەقاسم ئاغاکان دەیکات . لێرەدا نمونەیەکی جوان بۆ هەموو خەلک دەهینمەوە
کۆمیتەی گەرمیانی چاک و چەند ئەندامێک ئاگادارن زۆر داوام لێدەکردن تەنیا یەک وێنەی فەتا ح بەگی جافم بۆ پەیدا بکەن تا لەهەوال و نوسینەکان بلاوی بکەینەوە ، وە ناکري گەورە تاوانبارێکی وەک فەتاح بەگ ، کەتاوان ١٤ ی ٤ بەناوە ، بەهۆی رادەستکردنی چەندین هەزار ژنو منالی گەرمیان و
بەدەست و هاریکاری ئەو بۆسوپای مەرگ و ئەنفال وا لەگەرمیان و لەژیانە نەتوانرێ وێنەیەکی هەبێت تا نەوەکانی داهاتوو بیناسن ؟ پەیدا نەدەبوو بەخۆشحالیەوە کاک گۆران هەلەبجەیی کەئەوکات سەرپەرشتیاری چاکیش بوو چووە لای و دیدارەکی درێژی لەگەل ساز کرد ، کەشيوەیەک لەدادگایی کردن بوو وەچەند وێنەیەکیمان دەست کەوت بەو هۆیەوە ، هاوکات پر بوو لەزانیاری گرنگ کەبۆئیمە ی کورد و ئەو هەژاریەی لەئەرشیفی کوردی لەسەر ئەو دۆسیەیە و وردەکاریەکانی ناوی ئەو ئەفسەر و بەرپرسە ئەمنی زۆر هێنابوو ، هەمومان دەست خۆشیمان لەسەر ئەو دیدارە لێکرد ، نەک هەر ئەوە بگرە ئەرێ کەس دەزانێ یەکێ لەگەورە تاوانبارانی ئەنفال لەنوگرە سەلمان (حەجاج) ناوی خۆی ووێنەکەی نیە خۆزیا یەکی دەیتوانی ٢ وینەی بۆ بگرتینایە هەرجەندە دەنگۆی ئەوە بلاو بۆوە کەلەتکریت دەژیا و مردوە بەلام من ئسیتا بیردەکەمەوە هەوالەکە بۆتە هۆی شاردنەوەی ئەو لەبەدواجونی ئەگەرنا دەزانرا ناوی چیە . بۆیە مەسەلەی دیدارەکە دەگەرێتەوە سەر ئاستی زانیاری و شێوەی پرسیار کردنی رۆژنامەنوسەکە نەوەک لەپێشەکی دا ئەوە بکرێتە موحەرەمات کەنابێ بەهیچ شیوەیەک دیداریان لەگەل ساز بکرێ .تەنانەت هەر لەکاتی پرۆتستۆکان دژی هاتنەوەی قاسم ئاغا بۆهەولێر ، کەسێک کەنزیکی قاسم ئاغا بوو لەکوردستان پۆست چەندین زانیاری سەیر و گرنگ باس کرد کەلای ئیمە نوێ بوو
بۆیە ئەگەر دیدارەکەی نالیا سپیکردنەوەی تاوانەکەی قاسم ئاگا بوو ئەوا ئەوکاتد ەتوانین پرۆتستۆی بکەین ، هەرچەندە لەکاری رۆژنامەگەری رۆۆژنامەنوس دەبێت بێلایەن بێ بەلام ئەمەش مانای ئەوە نیە رۆژنامەنوسەکە بەرامبەر ناپاکێکی وەک قاسم ئاغا لاواز دەربچێ
٣/ کاک عەلی هاوڕێم لەپەیجەکەی نوسیویەتی
کەنمونەی یاساخبونی ولاتانی ئەورپای لەسەر کەسی هۆلکۆست نوسیە کەلەهەر ولاتێک دانی پیا نەنرێ کەسەکە سزا دەدرێ ەکچی لەکوردستان ئەمە پێچەوانەیە تاوانبارە و دادگا نایگرێ و دەیهێنیتە سەر تێڤێ
لەسەرەتا دا دوبارە دەلێم دەبێت یەکەم هەنگاو ئیمە درێژە بەونارەزایەتیانە بدەینەوە دژ بەبونی ئەو سوپایە ناپاکەی ئەنفال نەک بەئازادانەدەسورێنەوە بەلکو چەنددینیان واپلەی ەبرزی بالایان هەیە وەهەیانە بەدەنگی کورد لەبەغدا پۆستی بالایان هەیە وەک عادل بەرواری پەرلەمانتاری پێسوی پارتی و راوێژکاری مالیکی بۆکیشەی کورد ، ئەنوەر حەمەدەمین ، بەرپرسی فرۆکەوانی عێراق
بۆیە ئەگەر بمانەوێ هەنگاوی جولەکانی بنێنن و هۆلۆکۆست ئاسا لەدەرەوەش خەلک بۆی نەبێت بلێ کورد جینۆساید نەکراوە ؟ بهر لهوانه با هەموو پەیوەندی ومامەلەکان لەگەل دەسەلاتی ناپاکی هەرێم بەرامبەر ئەودۆسیەیە رابگرین و بایکۆتیان بکەین جونکە ئەو دەسەلاتە بەئاشکرا رێگری لەدادگایی کردنیان دەکات و دەیان پاریزی ، بەواتای ئەمە لەنێوان چ گەلێ رویداوە لەم لاوە هەرچی گەورە جەلادی ئەنفال هەیە دالدەی بدەی و رێگری لەدادگایی بکەی لەم لای تریشەوە باس لەو کەیسە بکەین . ، کەمن لیرەدا نالێم کاک عەلی و کاک پۆلا دژ بەو دەسەلاتە کاریان نەکردوە و ناكهن ، بەلام دەبێت هەموو جۆرە هاریکاری و پەیوندیەک لەگەل و ەزارەتی شەهیدان رابگرن و بایکۆتیان بکەن چونکە ئەو وەزارەتە پێناسە و دەمو چاوی ئەو دەسەلاتەیە لەبەرامبەر ئەو دۆسیەدا ، ئەگەرنا نمونە هینانەوەکەی هۆلوکۆستی کاک عەلی ئامانجی خۆی نایپێکێ
٤ لیرەدا بە گرنگی دەزانم و دوپاتی بکەمەوە ئەوە بۆ کەنالێکی وەک نالیا شەرمەزاری بوو کەکاتێ لەپەرلەمانی سوید مەسەلەی ئەنفال هاتە ناساندن ئەو کەنالە لەرێگای(شاسواز عەبدولواحید و نەبەزگۆران) لەتەک کەنالی گەلی کوردستان (ئازاد جوندیانی و نەوزاد لاوەند) کەوتبونە هۆنینەوەی هەوالی ئەوەی نەخیر پەرلەمانی سوید ئەنفالی بەجینۆساید نەناسیوە ئەوانە راست ناکەن و میللەت چەواشە دەکەن . بێ ئەوەی دیدار لەگەل ئەو خەلکانە بکەن کە بانگەشەی ناسینەکەمان دەکرد
ئالەوکاتەدا دەبوایە هەموو چالاکوانەکانی بواری جینۆساید دەبوایە ئیدانەی ئەو کارەی نالیا بکەن لەکاتێکدا ئیمە بەردەوام زانیاری و دیداری پەرلەمانتارانی سویدیمان بلاودەکردەوە کەشیوەی ناسینەکەچۆنە ؟ بەلام ئەوەندەی ئاگاداربم تاکە کەسێک لەناو ئەو سوپایە چالاکوانەی بواری جینۆساید ئیدانەی ەئو هەلوێستەی کرد تەنیا کاک ئەحمەد مەجید بوو ، وە سالار مەحمود و دانا سەعد سۆفیش لە پەرلەمانتارانی یەکیتی لەخزمەت ئیمە قسەیان کرد ئەگەرنا باکام چالاکوان هەیە بلێ بەیەک دێر لەکاتی تەنگانە لەپشتیان وەستاین ، شایەنی باسە دواتر هەر کەنالی نالیا لەسەر ساشەکەی خۆی سەرۆکی پارتی ژینگەی سویدی پرسیاری لێکرا و وتی بەلێ ناساندومانە کەدەبوایە مورالیەن ئەوکەنالە داوای لیبوردن بکات
بەکورتی ئەو هەنگاوە پۆزەتیفە کەدۆسیەی دادگایی و ئەو جاشانە زینددەکرێتەوە من بهههموو ئهو كهم وكورتیانه پێم باشه خهلك دژی ئهو ئهنفالچیانه بێته دهنگ ، بەلام لەمە گرنگتر ئەوەیە کەبپرسن و هەلوێست وەربگرن بەرام بەر ئەوەی چۆن دەکرێ قاسم ئاغاکان لەکوردستان ئازادانە دەسورێتەوە . دەبێت بلیم کەلەسالی ٢٠١٠ بەهاریکاری بنە،مالەی قوربانیانی کۆیە کەمپینمان سازکرد پارتی لەژێر ئە و فشارە قاسم ئاغای بەرەو ئوردن و دواترماوەیەک لە گوندەکانی نزیک شەمزینان شاردەوە .