کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەموو حیزبێکی هەرێمی کوردستان مافی دامەزراندنی دەزگای هەواڵگری هەیە

Wednesday, 19/01/2011, 12:00


بێ سەرووبەری وگەوجی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە عەجایبەی لەمەڕ خۆمان گەیشتۆتە ئاستێک خۆشیان نازانن چۆن پاساو بۆ ئەو پیلان ونەخشانە بێننەوە کەلەلایەن هەردوو خۆفرۆش جلال ومسعودەوە دانراوە ،چونکە هیچ گەوجێکیان لەمەبەستی شاراوەی تێناگەن فەرموون بزانن گەوجێکی وەکو قالەی حمە جان کە ئەندامێکی کارای دەزگای زانیاریشە چۆن پێش هیچ خوێندنەوەیەک بۆ هەردوو پرۆژە یاسای ئەنجومەنی ئاسایش ودەزگای ئاسایش شەرعیەتی یاسایی ئەداتە هەردوو دەزگای پاراستن وزانیاری ،ناوبراو ئەندامی مەکتەب سیاسیشە وبۆتە داکۆکیکەری پاراستنیش وڕۆڵی پۆزەتیفانەی لە بزووتنەوەی گەلەکەماندا بەرز دەنرخێنێ،ئەوە شەقی پارتیە وایان لێ ئەکات بەوشێوەیە ئەندامانی مەکتەب پارەپەیاکەرەکەی جلال داکۆکی لە شەرەفی سەرۆکیان بکەن چونکە شەرەفی مسعود بۆتە شەرەفی خۆشیان

بەڵێ قالەی حمەجان لەڕاگەیاندنێکیدا هەردوو دەزگا بەیاسایی وشەرعی لەقەڵەم ئەدا بەگوتەی خۆشی ئەو شەرعیەت وەرگرتنەشیان لە شەرعیەتی هەردوو حیزبەوە وەرگرتووە چونکە مٶڵەتیان هەیەو زۆرینەشن ،بۆیە بەپێ ی ئەم لێدوانەی قالەی حمەجان بێت هەمووحیزبێکی خاوەن مٶڵەت لەهەرێمی کوردستان بۆیان هەیە دەزگای هەواڵگری تایبەت بەخۆیان دروست بکەن وکارمەندەکانیان هاوشێوەی پاراستن وزانیاری بکرێنە ئەفسەری ئاسایش ومووچە لەبەرهەم وەرگرن، میزانیەی دەزگاکانیس مانگانە لەبوودجەی گشتی وەرگرن وبە دەیان میوانخانە لەسەر ئەرکی حکومەت دروست بکەن وپەیوەندی موخابەراتی لەگەڵ دەزگاموخابەراتیەکانی دنیا ببەستن وئەوسا کوردستانمان بۆبکەن بەمەیدانی تەراتێنی دەزگا هەواڵگریەکان وبێکارانی میللەتەکەشمان هەمووبکەنە جاسوس

دڵنیام بەگەیشتنی هەردووپرۆژە یاسا بٶ پەرلەمان وخستنە دەنگدانەوە بەزۆرینەی دەنگ تێ دەپەڕێ ونیوە زمانیش ئیمزای دەکات، ئەوسامیللەتی نەگبەت بۆ خۆت بێترس سەرلەسەر سەرین بکە وبی خەم بچنە خەوێکی قوڵەوە چونکە ئاسایشی خۆتان ونەتەوەکەتان لەلایەن لاهورومەسرورەوە ئەپارێزرێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە