ئهگهر راست دهکهن بودجەى وەزارەتى تەندروستى بخەنە سەر وەزارەتى ناوخۆ، نهک سهر به پێشمەرگە یان زانیارى و پاراستن
Monday, 18/06/2012, 12:00
لەكاتێكدا كەرتى تەندروستى لەكوردستان لەقەیڕان و دۆخێكى خراپدایە وەزارەتى ناوخۆو پێشمەرگەش هیچ گرفتێكى ئەمنى و سەربازیان نیە كەچى بودجەى وەزارەتى تەندروستى بەراورد بەبودجەى وەزارەتى ناوخۆو پێشمەرگەو هەردوو دەزگاى زانیارى و پاراستن دەیان قات كەمترە بۆیە وەك پێشنیارێك بۆ باشتركردنى دۆخى تەندروستى كوردستان و گرنگیدانى زیاتر بەپڕۆژەو پلانەكانى وەزارەتى تەندروستى داواكارین بودجەیەكى تر بۆ وەزارەتى تەندروستى لەلایەن یەكێك لەم وەزارەت و دەزگایانەوە دابین بكرێت یان یەكجارى دابین كردنى بودجەى وەزارەتى تەندروستیش بخرێتە سەر ئەم دەزگایانە باشترە ، بودجەى دەزگایەكى وەك زانیارى و پاراستن پێنج ئەوەندەى بودجەى ساڵێكى هەموو پڕۆژەكانى وەزارەتى تەندروستى بێت بۆ نەخرێتە سەر ئەم دەزگایانە ؟ بودجەى ئەم دوو دەزگایە لە 134 ملیارەوە زیاد بكرێت بۆ نزیكەى 280 ملیار (یانزە ئەوەندەى هەموو ئەو پارەیەیى لەساڵێكدا بۆ پڕۆژەكانى وەزارەتى تەندروستى خەرج دەكرێت) بۆ بودجەى وەزارەتى تەندروستیش نەخرێتە سەر ئەم دەزگایانە ؟ بەنزیكەیى لەسەدا پێنجى بودجەیان بۆ تەندروستى خەڵك دابین كردووە لەبەرامبەردا پێنج ئەوەندەی بودجەى تەندروستیان خستۆتە خزمەت هێزى چەكدارى حزبەوە ؟ لەكاتێكدا هەرێمى كوردستان نەلەدۆخى شەڕدایە نەئەوەندە كارگەو كارخانەى سەربازى هەیە تا ئەو هەموو پارەیە بخرێتە خزمەت هێزى چەكدارى حزب و بنەماڵەكانەوە ؟ بەسەدان كێشەو گرفتى كارەساتبارى تەندروستی هەیە هەر لەزیادبوونى نەخۆشیە درێژخایەنەكانەوە بیگرە بۆ زیادبوونى شێرپەنجەو ئایدزو هەوكردنى جگەرو زەردوویى و ..... هتد . جگەلەنەبوونى دەرمان و ئامێرو كەلوپەلى پزیشكى و بیناى نەخۆشخانە و نەبوونى پیلان و بەرنامە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسیە تەندروستیەكانى هەن یان لەناكاو دێنە پێش هەروەها ژمارەى دانیشتووان ڕۆژبەڕۆژ لەزیادبووندایەو كێشە تەندروستیەكانیش هەر زیاد دەبن و كەڵەكە دەبن بەسەر یەكدا كەچى بودجەى ئەم وەزارەتە هەر وەك خۆیەتى یان ساڵ بەساڵ كەمتر دەبێت كەچى بەرپرسان و ڕاوێژكارانى ئەم وەزارەتە خەوتووە تائێستا لێدوانێكیان نەداوە لەسەر ئەم بابەتى كەمى بودجەى وەزارەتەكەیان بەراورد بەدەزگاى زانیارى و پاراستن ؟ واتا ئەوانیش هیچیان لەخەمى باشتركردنى تەندروستى ئەو میللەتەدا نین .
ئەگەر بەراوردێكى ترى ئەو ناهاوسەنگى و بێ پیلانیە بكەین دەبینین ئەم دەسەڵاتە مافیایە ئەوەى گرنگ نەبێت لاى تەندروستى ئەو میللەتەیە بەپێیى ئامارو ڕاپۆڕتى ساڵانەى ڕێكخراوى تەندروستى جیهانى ئەو بودجەیەیى لەكوردستان بۆ ئەم كەرتە تەرخان دەكرێت لەووڵاتە دواكەوتووەكانیشدا نیە بۆ نمونە ووڵاتێكى وەك ئەفغانستان سەربارى كاولى وڵاتەكەو هەژارى و بێ داهاتى كەچى لە سەدا دەى بودجەى بۆ تەندروستى هاوڵاتیەكانى خۆى تەرخان كردووە واتا دوو هێندەى هەرێمى كوردستان یان ووڵاتێكى وەك ئوردنى بێ داهات و بێ بودجە تەنانەت ئاوى پاكى خواردنەوەشیان نیە كەچى پێنج ئەوەندەى ئێمە لەتەندروستى هاوڵاتیەكانى خۆى خەرج دەكات ، باسى ئەمریكاو بەریتانیاو ووڵاتانى ئەسكەندەناڤیش هەر ناكەین بەراورد بەئێرە بیست ئەوەندەو سى ئەوەندەو چل ئەوەندەى ئێمە تەرخان دەكەن بۆ هاوڵاتیانى خۆیان .
بودجەى وەزارەتى تەندروستى بۆنەخرێتە سەر ئەم شوێنانە ؟ .
_ دەزگاى زانیارى و پاراستن 5600 كارمەندیان هەیە تۆ بڵێ 6000 هەزار كارمەند تەنها بۆ قەربووكردنەوەى فەرمانبەرانى 145500000000 (سەد و چل و پێنج ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینارى بۆ تەرخان كراوە) ئەگەر هەر شەش هەزار كارمەندەكە مانگى بەیەك ملیۆن قەربوو بكرێنەوە دەكاتە شەش ملیار 6000000000 واتا بۆ یەك ساڵ دەكاتە 72 ملیار 72000000000 كەچى ئەوان 145 ملیاریان بۆ تەرخان كردووە ، ئەگەر بودجەى وەزارەتى تەندروستى لەلایەن دەزگاى زانیارى و پاراستنەوە تەرخان بكرێت وەك قەرەبوو و خێرى كارمەندەكانیش حساب بۆ وەزارەتى تەندروستى بكەن زیاتر لە 50 ملیارى بەردەكەوێ واتا هەر چۆنێك بێت لەوەزارەتى دارایى باشترەو سەر ئێشەى وەزارەتێكى وەك تەندروستیش لەكۆڵ وەزارەتى دارایى دەبێتەوە .
_ ئەگەر بخرێتە سەر وەزارەتى ناوخۆش تەنها داهاتى ئەو ژمارانەى ساڵانە دەدرێت بەئۆتۆمبێل بەسە بدرێت بەوەزارەتى تەندروستى ، لەساڵى 2011 دا (149699) ئۆتۆمبێل ژمارەى پێدراوە ئەگەر بۆهەر ئۆتۆمبێلێك ملیۆنێك دابنێێین بەتێكڕایى دەكاتە 149699000000 ملیار (سەد و چل و نۆ ملیار و شەش سەد و نەوەد و نۆ ملیۆن دینار) وەزارەتى ناوخۆش تەنها ئەمە بدات بەوەزارەتى تەندروستى بەسە چ پێوێست دەكات وەزارەتى دارایى بۆى تەرخان بكات ، وەزارەتى دارایى دەڵێ وەزارەتى تەندروستى داهاتەكەى خۆشى هەموو سەرف كردۆتەوە بێ ئەوەى پێمان بڵێت ئەى بۆ نەچۆتە ناو حساباتى داهاتى گشتى هەرێمەوە ؟ داهاتى وەزارەتى تەندروستى كەبە دە ملیار دیاریكردووە ؟ ئەى بۆ پێمان ناڵێیى بۆ كام جۆرى خەرجى بەكاربردنى ئەم وەزارەتە تەرخان كراوە ؟ واتا وەزارەتى دارایى داهاتى خۆشی لێ خواردوون نەى داو نەتەوە نەوەك ئى تریان بۆ دابین بكات بۆیە هەر بخرێتە سەر دەزگاى زانیارى و پاراستن باشترە .
_ وەزارەتێكى وەك تەندروستى كە پەیوەندى بەژیانى یەكەبەیەكەمانەوە هەیە بەهێزەكانى ناوخۆو پێشمەرگەشەوە كەچى بودجەكەى نەگاتە نیوەى بودجەى پاراستن و زانیارى ئیدى بۆ شێرپەنجە یەخەو بەرۆكى یەبەیەكەمان نەگرێت ؟ .
134ملیار دینار بۆ دهزگای زانیاری و پاراستن تهرخاندهكرێت
بهپێی ئهو زانیارییانهی له ژوری لێكۆڵینهوهی ئابوری بزوتنهوهی گۆڕانهوه دهستكهوتوه بۆ خهرجی ساڵێكی دهزگای زانیاری و پاراستن (134) ملیار دینار تهرخانكراوه.
عهلی حهمه ساڵح، بهڕێوبهری ژوری لێكۆڵینهوهی ئابوری بزوتنهوهی گۆڕان به (سبهی) راگهیاند :" له ساڵی (2012) دا بهناوی ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستانهوه (134) ملیارد و (864) ملیۆن دینار تهرخانكراوه، ئهو پارهیه بۆ دهزگای زانیاری و پاراستنه، چونكه ئهنجومهنی ئاسایش پێكدێت له دهزگای ئاسایش كه دهزگای ئاسایش خۆی بهجیا لهساڵی (2012)دا (455) ملیارد و (22) ملیۆن دیناری بۆ تهرخانكراوه، بهڕێوبهرایهتی گشتی ههواڵگری سهربازیش له چوارچێوهی وهزارهتی پێشمهرگهدایه و بۆ خهرجییهكانی وهزارهتی پێشمهرگهش (950) ملیارد دینار تهرخانكراوه، ئهوهی دهمێنێتهوه دهزگای زانیاری و پاراستنه و ئهو (134) ملیارد دیناره بۆ ئهوانه".
وتیشی" ئێمه ئهم دو دهزگایه تاوهكو ئێستا به دو دهزگای حیزبی دهزانین و ئهو پارهیهشی بۆ ئهو دو دهزگایه تهرخانكراوه پێنج ئهوهندهی ههمو ئهو پارهیه كه له سالێكدا بۆ پرۆژهكانی وهزارهتی تهندروستی خهرجكراوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست