کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیسای په‌ژمان سه‌رو سه‌ودای بارزانی و ساواکی ئێران 1961 تا ئاشبه‌تاڵی 1975 (بەشی سێیەم)

Friday, 31/08/2012, 12:00


ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ عیسا پژماندا ئه‌نجامدراوه‌، مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2009 ته‌واوکه‌ریی ئه‌و زنجیره‌ باس و دیمانه‌یه‌یه‌ی پێشووترمانبوو، که‌ کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێکی خۆیدا له‌ شاری پاریس، چاویان به‌ عیسا پژمان که‌وتبوو، له‌ قاوه‌خانه‌یه‌کدا ئه‌م قسانه‌ی بۆ کردوون، ئێمه‌ دوو زنجیره‌مان لێ بڵاوکردووه‌.
ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ کاتژمێرێک و یانزه‌ ده‌قیقه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی سه‌ر و سه‌ودایان له‌گه‌ڵ مێژوودا هه‌یه‌، ده‌توانن بۆ نووسینه‌وه‌ که‌ڵک له‌ قسه‌کانی وه‌ربگرن، عیسا پژمان هه‌رچه‌نده‌ کورد و خه‌ڵکی شاری سنه‌یه‌، لێ که‌سێکی جاسوس و ناپاک بووه‌، ناپاک به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌که‌ی، ئه‌و پلانی شای ئێرانی ئه‌نجامداوه‌، له‌ خه‌می فارسی ئاری نه‌ژاد و شاهه‌نشا و ئێرانی بزرگدا بووه‌، پلانی دۆژمنی کوردی به‌جێ هێناوه‌، له‌و خائینتر مه‌لا مسته‌فای بارزانی بووه‌، چاره‌نووسی میلله‌تێک و شۆڕشه‌که‌ی به‌ره‌و نه‌هامه‌تیی و کاره‌سات بردووه‌. ئه‌و هه‌موو رۆڵه‌ی کورده‌ی له‌ پێناو سه‌رکه‌وتنی پلانی داگیرکه‌ر و دوژمنه‌کاندا ئه‌نجام دا و ئاشبه‌تاڵیان به‌ دوادا هێنا، ده‌ستکه‌وتی چه‌ند ملیۆن دۆلار و رزگارکردنی منداڵه‌کانی خۆی بوو له‌ ده‌ست تۆڵه‌ی رژێمی به‌عس.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ ده‌بینن، ده‌بێت حه‌وسه‌ڵه‌ و تاقه‌تیان هه‌بێت، چونکه‌ عیسا پژمان ته‌مه‌نی له‌ سه‌رو 80 ساڵانه‌وه‌یه‌، پیره‌، قسه‌ی له‌ بیر ده‌چێته‌وه‌، پرسیارێکی لێ ده‌که‌یت، ئه‌و وه‌ڵامێکی دیکه‌ ده‌داته‌وه‌، له‌ قسه‌کانییدا دێت و ده‌چێت. چاک لێی وردبه‌ره‌وه‌ که‌ کورد چ که‌سایه‌تییه‌ک هاتووه‌ و یاری به‌ چاره‌نووسی کردووه‌، له‌ که‌سایه‌تیی عیساوه‌، مه‌لا مسته‌فا بخوێنه‌ره‌وه‌ که‌ چۆن له‌گه‌ڵ عیسا پژماندا پلانی ئاشبه‌تاڵ و هه‌موو کاره‌ساته‌کانی دوای ئاشبه‌تاڵیان به‌سه‌ر کوردا هێنا.
وه‌ک وتمان ئه‌م ڤیدیۆیه‌ که‌سێکی ده‌وێت تاقه‌ت و کاتی هه‌بێت گوێی لێبگرێت، بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ مێژوو ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌وانه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت مێژوو بنووسنه‌وه‌. بۆ ئه‌وانه‌یه‌ که‌ رووی راسته‌قینه‌ی جاسووسه‌کان له‌ پیرییدا، له‌ ته‌نهاییدا ده‌بینن، بۆ ئه‌وانه‌یه‌ که‌ نه‌فره‌ت له‌و مێژووه‌ ده‌که‌ن، که‌ ناپاکان وڵاتێک به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن و وێرانی ده‌که‌ن




به‌شه‌کانی پێشووتر:

عیسای په‌ژمان سه‌رو سه‌ودای بارزانی و ساواکی ئێران 1961 تا ئاشبه‌تاڵی 1975(به‌شی 1)



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە