کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


قسەكانی ئۆمید خۆشناو بۆنی شەڕی براكوژی لێ دەهات

Thursday, 02/05/2013, 12:00



ئەم بابەتەم ترخان كردوە بە قسەكانی ئۆمێد خۆشناو لێپرسراوی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان سەر بە (پارتی دیموكراتی كوردستان)كە لە بەرنامەی تایبەت لە كەناڵی پەیام بەڵاو بووەوە لە ڕێكەوتی(1.5.2013)
سەرەتا دەبێت خەڵكی كوردستان ئاگادرابن، كە پارتی دیموكراتی كوردستان چۆن لە باشووری وڵات ئاگری شەڕی براكوژی نایەوە بە هەمان شێوەش دەێوێت ئاگری شەڕی براكوژی لە ڕۆژئاوای كوردستان بورژێنێتەوە.
من پێشتر لەسەر ناوی "خۆرئاوای كوردستان و شكستی خەیاڵەكانی پارتی" بابەتێكەم نوسی

ئەو بەرنامە كە لە كەناڵی "پەیام" بەڵام كرایەوە، لە بنەمادا ئامانجی سەرەكی تەشیركردن و ناشیرین كردنی (پەكەكە)بوو لە خۆرئاوای كوردستان. ئۆمێد خۆشناو لەسەر كۆنفرانسی نەتەوەیی قسەی نەكرد، بەڵكو لە سەر ڕۆژئاوای كوردستان و دژایەتی كردنی (پەكەكەو پەیەدە) قسەی كرد.بۆیە منیش قسە لەسەر كۆنفرانسەكە ناكەم و لەسەر سیاسەتەكانی پارتی و حیساباتەكانی ئەو حزبە لە خۆرئاواو كوردستان قسە ئەكەم.
بەڕێز جەمیل بایك جارێك یان قسەێكی جوانی بۆ جەماعەتی پارتی كردو، وەتی: پارتی سوێندی خواردوە هەتا مابێت دۆژمنی پەكەكەو بە ڕێز عەبدوڵا ئۆجەڵان بكات. چون پێشكەوتنی (پەكەكە) لەناوچونی پارتییە. بۆ ئەوەی پارتی خۆی بە باوكی كورد ئەزانێت و (پەكەكە)ش ئەم حیساباتەی پارتی تێد ئەدات. لە واقیعدا تەنیا هێزێك بتوانێت لە ئاستی هەرچوار بەشی كوردستان و جیهان دا پارتی لاواز بكات و سەرنجی جەماوەر بە فكرێكی تازەوە سیستەمێكی مۆدێڕنەوە بەلای خۆێدا ڕاكێشێت (پەكەكە)یە. وە ئەمەش ناهێلێت پارتی لە ئەو بەشەكانی تری كوردستان پێش كەوێت.بۆیە (پەكەكە) هەم حیساباتی پارتی وە هەم حیساباتی داگیركاران تێك ئەدات. پارتی وەك چۆن دەسەڵاتی لەگەڵ "یەكێتی نیشتیمانی كوردستان" دابەش كرد، ئیستاش ئەیەوێت بە هەمان شێوە دەسەڵاتی كوردستانی گەورە لەگەلً (پەكەكە) دابەش بكات و پێ بڵێت: باكور بۆ تو، بەڵام بە مەرجێك عیلاقەت بە باشور وخۆرئاواو خۆرهەڵاتی كوردستانەوە نەبێت.؟ پەكەكەش ئەمە قەبووڵ ناكات و كوردستان بۆ بەكرێگیراوان بە جێ ناهێڵێت. تەنانەت باشوریشی لێ وەر ئەگرێت.
ئەوانەی مێژووی (پەكەكە)یان خوێندبێت دەزانن، كە یەكەمین چالاكی سەربازی (پەكەكە) لەبەرامبەر داگیركارانی تورك نەبووە، بەڵكو لە بەرامبەر خاینەكان و خۆفرۆشەكان و بەكرێگیراوە كوردەكانی عەشیرەتی (جەلال بوجاك) لە ناوچەی سیوەرك بووە.؟ چون (پەكەكە)ش سوێندی خواردوە هەتا مابێت لەدژی چەمكی بەكرێگیرای تێكۆشان بكات و وەك خەباتێكی هاو تەریب لەبەرامبەر داگیركاران گرنگی پێ بدات.چون پارتی مستەفا بارزانی وەك "باوكی ڕوحی نەتەوەی" لە قەڵەم ئەدات و خۆشی وەك بەردەوامی ئەم چەمكە دەزانێت، پێناسەكردنی مستەفا بارزانی وەك باوكی ڕۆحی نەتەوەی كورد واتایە ئەوەیە كە "پارتی باوكی رۆحی نەتەوەی" كوردەو جگە لە خۆی هیچ هێزێكی تر لە كوردستان قەبووڵ ناكات. بە ڕاستی ئەگەر پارتی خاون داری لە "نەتەوەی كورد" لە هەر چوار پارچەی كوردستان بكردبایا، ئەو من ڕێزم لە ئەم هەڵوێستە ئەگرت و هیچ ناڕزایكەم نەدە بوو. بەڵام پارتێك مێژووەكە (90%) پڕبێت لە خیانەت و بەكرێگیراوی شایانی ئەم كارە نابینم.
پارتی بە ڕێگای "یەكێتی لاوانی كوردستان"ەوە ویستی شەرعیەتی (پەیەدە) و (یەپەگە) و (دەستەی باڵَا) لە خۆرئاوای كوردستان لەناو گەلی باشوری كوردستان دا بخاتە مناقشەوەو ئەگەر پێنەكرا (100%) ئامانجەكانی بێ پێكێت هەرە كەم گۆمان لای خەڵك دورست بكات. بۆیە یەكێتی لاوانی بە هیچ شێوەێك ئامادە نەبوو بەشداری كۆنفرانسی ڕمیڵان لە قامشلو بێت و كۆنفرانسی كەمپی دومیزی خستە نیقاشەوە. چون ئەوان پێان حەزم ناكرێت كە (پەیەدە) لەناو خەڵكی خۆرئاوای كوردستان دا خۆشەویستەو جەماوەی زۆرەو لەبەرامبەر دا پارتی هیچ دەسەڵاتێكی لەو بەشەی كوردستان دانییە. ئەوەی كە ئاگری لە پارتی و ئۆمێد خۆشناو برداوە باری ئاسایشی و كۆمەڵێك قسەی لاوەكی نییە، بەڵكو پێشهاتەكانی خۆرئاوای كوردستان كە وای كردوە كاك ئۆمێد ئاگر لە دەمی بەبارێت. پارتی هەرچەن خاون هێزێكی زۆری سەرمایەیەو پاڵپشتی سەرمایەی جیهانی لگەڵیەو ئیسرایل و ئەمریكا دەعمی ئەكەن، بەڵام لە دهۆك و زاخۆ زیندانی كراوەو هرچیك ئەكات ناتوانێت خۆی لەم بەندە دەر بێنێت.ئەم هاوار و هەرا لەبەر ئەمەیە كە هێرش ئەكەنە سەر (پەیەدە) و (یەپەگە) لە خۆرئاوای كوردستان.
ئەمە لە كاتێك دایە كە لە كاتی شەڕدا كە حكومەتی بعس و سوپای ئازاد هێرشیان دەكردە سە كوردەكان و تیرۆریان دەكردن، جگە لە (یەپەگە) هیچ هێزێك ئامادە نەبوو قۆربانی و شەهێدی بۆ بدات و لە هەولێرەوە لەسەر شاشەی تیڤیەكان قسەی گەورەیان دەكرد. من لە كاك ئۆمێد و پارتی بەگشتی یرسارم ئەمەیە: ئەی كاتی شەڕ ئێوە لە كوێ بوون.؟ كاتێك لەسەری كانی توركەكان و سۆپای ئازاد هێرشی هاوبەشیان ئەكردە سەر كوردەكان جنابتان لە كوێ بوون.؟ چون شەرم ناكەن لەسەر شاشەی تیڤیەكان قسە ئەكەن.؟
بە پێ ئەو زانیارانەی هەتا ئێستا لە بەر دەستدایە پارتی بە ڕێگەی (كەمپی دۆمیز) خەریكی ئامادە كردنی هێزێكی سەربازیە لەبەرامبەر (یەپەگە)دا. بۆ ئەوەش سور بوون لەسەر ئەوەی كۆنفرانس لە دۆمیز بكرێت، چون بەتەما بوون شەرعیەتی نەتەوەی بە دانشتوانی ئەو كەمپە بدەن كە ئێمە گرنگی زۆر بەم خەڵكە ئەدین.كاك ئۆمێد لە بەرنامەكەدا دیوەت: ئێمە حزمەتی زۆرمان بە دانشتوانی ئەو كەمپە كردوە،ڕاس ئەكات. تەنانەت ناسنامەشیان بۆیان دورست كردوە، بەڵام نیوەت بە مەبستی ئەوە بووە كە " ناسنامەی ئێراقیان بۆ دورست بكەین" بۆ ئەوەی لە هەڵبژارتنەكاندا دەنگمان پێ بدن.؟
بەڵام ئەم قسانەی ئۆمێدخۆشناو دوای هەڕەشەو تەهدیدەكانی مەسعود بارزانییە كە چەن ڕۆژ پێش ئێستا لە هەولێر لەبەرامبەر (پەیەدە) كردی.من ئەم تاوانباركردنانە و هەڕشەو هاوار هاواری پارتی بە ئاسای دەبینم،چون بەڕاستی ئێستراتیژیاو تاكتیكی سیاسی و بەرنامەی(پەكەكە) ڕۆژ بە ڕۆژ میدان لە پارتی دا ئەخات و پارتیش تەنیا هاواری ڕاگەیاندنی پێ ئەكرێت و هیچ تر.
لە ئەنجام دا من پێم وایە ئەم ئسلوبە كە پارتی بەكاری دێنێت دور نییە لە ئاێندێكی زۆر نزیك دا"شەڕی بەراكوژی" لە خۆرئاوای كوردستان بورژێنێتەوە. چۆن ساڵی(1992) پێشمەرگەكانی پارتی كەوتنە پێش جیشی و جاشی تورك و هێرشی قەندیلیان كرد، ئەم جارەش ئەگەری دووبارە بوونەوەی ئەم كارەساتە لە ئارادایە.

پرسیاری من بۆ ئومێد خۆشنا و ئەوەیە ئایا کەسێکی ٤٥ ساڵی پەروەردەی سیسستمی پیاو سالاری و پیرسالاری دەتوانێ نوێنەرایەتی گەنجانی پارتیکی "نەبووی " وەك پارتی دیموکرات بکات ؟ بۆجی بەرێزیان و پارتەکەیان بەشداری کۆنفراسی ئامەد بوون و هەر رۆژ سەرۆکی حیزبەکەیان "مەسعود بارزانی " لە تورکیای ناوجەرگی فاشیەکانە بەڵام بەهانەی ئەو بۆ بەشداری نەکردن لە کۆنفراسی رومەیلان بەو هۆیەوە کە خۆی دەڵێ ئازاد نەکراوە ؟ ئایا باشوری کوردستان ئازاد کراوە و ئازادی تێدایە لەگەڵ بونی زیاتر لە ٢٨ بنەکەی سەربازی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی زەرد و بونی دەیان دەزگای ئیستیخباراتی و عەسکەری ئەمەریکی ئیسرایلی ئێرانی و هتد ئەمە لە لایەکەوە بونی سەرهەڵدانەکانی ١٧ی شوبات و نارەزای هەر رۆژی خەڵک لەبارمبەر نەبونی عەدالات و ئازادی کوشتن و تیرۆکردنی دەنگی ئازاد و رژنامەنوسانیش لەلایەك دی! کەمپێك کە دانیشتوانەکەی ئامادە نەبوون پارێزگاری لە خاك و ماڵ و کەرامەتی خۆیان بکەن ئایا رەوایە کۆنفراسێکی وەها گرنگ لە وێدا بکرێ ؟ پرسیار زۆرە وەلی دڵنیام پیر سالارەکەی پارتی "ئومێد خۆشانو" لە بەرامبەر ئەم تۆزە پرسیارە خۆی خۆش ناکات و بێ وەڵام دەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە