هەرێم لە نێوان سێكوچكەى ڕێكخەر و سكرتێر و سەرۆكدا
Wednesday, 03/10/2012, 12:00
كێشەى كورد وەك یەكێك لە ئاڵوزترین كێشەكانى دنیا ئەكرێت خاوەنى ئەقڵێكى گشتگیرى هەمە لایەنە بێت بۆ ئەوەى بتوانێت ئەو یاریانە بكات كە لە بەرژەوەندى كەیسەكەیدایە كە ئێستە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەبەردەم ئەگەرى گۆڕینى جوگرافیا و دەسەڵاتەكاندایە لەم ڕوانگەیەوە هەرێمى كوردستان ئێستە لە سایەى 11 سبتمبەرەوە سەربەخۆیەكى خۆى هەیە دەكرێت بپرسین ئایا ئەو ئامادەگیە كراوە كە بتوانرێ ڕوبەڕوى هەر ئەگەرێك بێنەوە كە ڕو بدات ..؟
ئەگەر لە سێكوچكەى ڕێكخەر و سكرتێر و سەرۆكدا ڕێكخەر دەربهێنین بە پێوەرى ئەوەى كە ئەو تا ئیستاش ئۆپۆزسیۆنە ئەوا دەتوانین بڵێن ئەم سكرتێر و سەرۆكە چیان كردوە تا ئێستا خۆ ئەگەر یەك مانگ پارەى بەغداد نەیەت چى دەگوزەرێ لەبەرخاترى بەرژەوەندى خۆیان تاكیان فێرى بێ بەرهەمى و مشەخۆرى كردوە هیچ بنەمایەكى ئاسایشى نەتەوەى نیە كەچى داواى دەوڵەتى سەربەخۆ دەكەن سكرتێر هێندەى سەرقاڵە بە بەغداوە ئاگاى لەناو حیزبەكەى خۆشى نەماوە بێ ئەوەى خۆى و گروپەكەى لە بەغداد بتوانن بەردێ بخەنە سەر بەردێ ئیتر ئەمێنێتەوە سەر تاكە ڕێكخەرەكەمان كە ئێستە هەستى بە ترسناكى زەمەنەكە و گۆڕانكاریەكان كردوە داوا دەكات با دەستور بگەڕێتەوە ببێتە پەرلەمانى كە یەكێكە لە قۆناغە نوێیەكانى كۆمەڵگاى كوردى و داوا دەكات با نەبینە پاشكۆى ستراتیژى توركیاى عوسمانى ئێرانى سەفەوى ستراتیژى سەربەخۆى خۆمان هەبێت سكرتێر بەڵێن بە ڕێكخەر دەدا پاشان باریكى دەكاتەوە بۆ تەوافقى نیشتمانى نەوەك ڕێكەوتننامەى ستراتیژى هەڵبوەشێتەوە و داهاتیان كەم بكات و سەرۆك عاجز بێت , سەرۆك ناڕازیە بە گەڕاندنەوەى دەستور هەموو جومگەكانى دەسەڵاتى داگیركردوە بە تەنها هەموو بڕیارێك دەدات وەك ئەندام پەرلەمانى گۆڕان سەرهەنگ فەرەج وتى(ئەم قەیرانانە و ئەم تاك بڕیاردانە ڕەنگدانەوەى ئەم دەستورەیە) سكرتێرەكەمان تازە بە خۆى دەزانى كە چۆن ئەم دەستورە نوسراوە و وە چۆن ڕازى بوە هەڵبژاردنەكان سەرۆكایەتى بێت كە كاتى خۆى ڕێكخەریش بێدەنگ بوە , ئێستە سەرۆك ڕازى نابێت سكرتێر بەڵین بە ڕێكخەر دەدات ڕێكخەریش دوو تەواوكەرى هەیە كە ئەمیر و ئەمیندارە جار جارە ئەم ئەمیندار و ئەمیرە دەبنە خاوەن هەڵویست و جار جارەش لاواز دەبن هاوارەكانى ڕێكخەر لایەنگرێكى زۆرى هەیە لە ناو خەڵكدا بگرە چینێكى ڕۆشنبیر و بە ئاگا لە دنیا و ڕوداوەكان پڕۆژەكانى ڕێكخەر بە بنەماى دەوڵەت دادەنێن وەلێ رێكخەر سەرۆك ناچار دەكات بەوەى كە لیژنەیەك دروست بكرێ ئەو بڕیار لەسەر كێشەكانى هەرێم بدات سەرۆك قبوڵى دەكات بەڵام حسابیان بۆ ناكات ..چونى ڕێكخەر بۆ لاى سكرتێر قۆناغێكى نوێ دروست دەكات وەلێ نوێنەركانى ڕێكخەر كە دەچنە خزمەت نوێنەرەكانى سەرۆك بە بێ باسكردنى گەڕاندنەوەى دەستور و دەست بە تاڵ دەگەڕێنەوە , سەرۆك داواى خستنەدەنگدانى دەستور دەكات بێ ئەوەى بگڕێتەوە بۆ پەرلەمان و هەموار بكرێتەوە سكرتێریش دەیەوێت بە زۆرینەى دەنگ دەستور بگەڕێنرێتەوە بەڵام تا ئێستا نەچوەتە بوارى بە كردار بونەوە لە پەرلەمان هیچ نەكراوە سكرتێر ون بوەتەوە نوێنەرەكەى ناویرێ باسى دەستور بكات لەبەر پیاوانى سەرۆك و ڕێكخەر و لایەنگرانیشى چاوەڕێن ..ئێستا هەرێم لە نێوان سكوچكەى ڕێكخەر و سكرتێر و سەرۆكدا چاوەڕێیە تا بتوانرێ سستمێكى دیموكراتى و پەرلەمانى ببێتە سەرتایەكى نوێ قۆناغێكى نوێ تا بتوانرێ ببینە ئەو هەرێمەى كە سستمێكى پەرلەمانى و ستراتیژێكى سەربەخۆ و سنورەكانى زەرد و سەوز بكوژێنرێتەوە هەرێمیكى ئازاد دروست ببێت تا تاك هەست بە بون و حورمەتى ئینسانى خۆى بكات .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست