نامە یەك بۆ هەردو جێگرەکەی جەلال تاڵەبانی
Wednesday, 25/02/2009, 12:00
1671 بینراوە
وەك خۆتان دەڵێن . ژیان هەمیشە لە نوێ بونەوەدایە و هەمیشە وا دەخوازێ کە ژیان نوێ ببێتەوە. بەڵێ ڕاستە بەڵام کام نوێ بونەوە نوێ بونەوە بە و مانایەی کە هەرچی لە ڕابوردو کۆن و ئیکسپایەر بوە. وەك خۆڵ و خاشاک و ئەو پاشماوانەی کە کەڵکی سود لێوەرگرتنیان نەماوە بۆیە پێویستە بۆ زبڵدان توڕ هەڵبدرێن تا زوە ماڵ لەو پۆخڵەواتە خاوێن بکرێتەوە. تا سیمایەکی جوان بە ماڵ و بە وڵات ببەخشین. بەڵام کاك دکتۆر بەرهەم خۆهیچ نەبێ جەنابتان لای خۆت ڕۆشنبیری لەوەتەی لە ئەمەریکاوە گەڕاویتەوە تا لە ناو ماڵی کوردیدا خزمەت بکەی ئایا هیچ لە و دەمو چاوە قێزەونانەی کە بەسەر چون و هەمو تاکێکی کورد بێزیان لێ دەکاتەوە بەلای خەڵکی کوردستانەوە وایە ئەمانە توڕ هەڵدراون. دەکرێت بۆ ئەو ئاڵو گۆڕەی کە ناوتان لێ ناوە نوێ بونەوە ناو ماڵی کوردی بڕازێننەوە . بەچیش بە هێنانەوەی ئەو زبڵ و پیساییەی کە دەمێکە خەڵکی کورد بە تایبەتی خەڵکی شاری سلێمانی وەك تەنەکەی خۆڵی بەردەمی ماڵان کە هەفتەی جارێك هەتا بۆ گەن نەکات شارەوانی نایەت بەلایداو سەرو سیمای ئەم شارەی بێزراو کردوە.ئایا دەکرێت خۆڵ و خاشاکێك کە ماوەیەك بەر لە ئیستا بۆ سەرانگوێلك توڕ هەڵدراوە سەر لە نوێ بهێنرێتەوە ئەویش بە مەبەستی نوێ بونەوەی شارو نەهێشتنی گللەی و گازاندەی خەڵکی.؟ نمونەش حاکم قادری حەمەجانی داوێن پیس و شەرواڵ پیس بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایش . کە هەمو خەڵکی سلێمانی تا سەر ئێسك لێی بێزارە . بە بڕوای خەڵکی سلێمانی هێنانەوەی ئەم کابرایە ئەوە دەردەخات کە جەنابتان لە گلەی و گازاندەی خەڵکی سلێمانی بێ ئاگان. وە زەڕەیەك ئاگاتان لە خەڵکی نییە یان ئەوەتا سور دەزانن و بەئاشکرا دوژمنایەتی خەڵکی شاری سلێمانی دەکەن ئەگینا هێنانەوەی ئەم کابرایە لە کوێ دەکرێت ناوی بنێن گۆڕانکاری و نوێ بونەوە.؟ ئەگەر ئەمە نوێ بونەوە و گۆڕانکاری بێت دەڵێین چاکی مەکەن با خراپتر نەبێت . بەڕێز کاك دکتۆر بەرهەم خەڵکی کوردستان ئەوەی سیقە و متمانە بێت بە سەرانی یەکێتی و پارتی نەماوە چونکە ئەوەندەیان درۆو بێدادیو داوێن پیسی لێدیون و لێ بیستون و خوێندۆتەوە ناهەقیان نی یە کە ڕەخنەو ناڕەزایەتیان هەمو کوردستانی تەنیوە
تاقە کەسێک کە مابێت و زەڕەیەك جێگەی سیقەو متمانە بێت جەنابتانن تۆش وا مەکە ئەوەندە سیقەی کە ماوتە لە لای خەڵکی کوردستان لە دەستی بدەی . بۆیە داوادەکەم کە حاکم قادر دوبارە مەهێننەوە سەر سەری خەڵکی خێر لە خۆ نەدیو ی کوردستان بە تایبەتی خەڵکی سلێمانی . ئەمە نە گۆڕانەو نە جونکاری و نە نوێ بونەوەی ژیانە. وەك خۆتان لە بەیاننامەیەکەدا ئاماژەتان پێ داوە. بەڵکوبە پێچەوانەوە زیاتر ناشیرینکردنی سیمای کوردو کوردستانە و زیاتر قوڵ کردنەوەی کێشەکانە لە گەڵ هەمو خەڵکی کوردستان ئەگەر باوەڕیش ناکەن بفەرمون بچن پرسیار بکەن داخوا خەڵک وەڵامی چی دەبێت....؟