هه‌بو نه‌بو (هه‌لکه‌وت زاهیر)ێ بو دوو کورو چوار کچی هه‌بو
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
ئه‌گێرنه‌وه ئه‌لێن ئه‌م (هه‌لکه‌وت)ه پێشه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌ختی بکوژێته‌وه نیوه‌ی کاره‌کانی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆی به رێوه‌ی ئه‌برد . وه‌کو راویژکاری سه‌رۆکی حوکمه‌ت و وه سه‌رپه‌رشتیاری میدیا‌و چه‌ند که‌نالێکیی تی ڤی ئاسمانی و ، وه نۆێنه‌ری کاره هونه‌ریه‌کانی هه‌رێم له ده‌روه‌ی ولات، وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌ر پێداویستێك یاخود پاره و پولێك بۆ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرا ئه‌گه‌ر خۆی رازی نه‌بوایه نه‌ئدرا نه‌ئکرا ، وه ئیتر نازانم کۆمه‌لێ کاری تر له‌و شێوه.. به کوردی و به کورتی بکوژو ببر هه‌ر خۆی بو....
وه ئه‌لێن وه‌جاخی زۆر رۆشن نه‌بو. دوو کوره‌که‌ی زۆر ماندویان کرد بۆ سه‌رکه‌وتنیان له سوپه‌رستاره هه‌مو تواناێکی کرده گر وه دوای هه‌ولێکی زۆر توانی به یه‌که‌م و دووه‌م ده‌ریانچێنێ، وه گه‌رانیان به ولاتان دا وه استیراد کردنی ئاواز‌و موسکی بێگانه وه کلیپ کردنی کاره‌کانیان له‌لایه‌ن باشترین ده‌رهێنه‌ری عه‌ره‌ب به پاره ێکی خه‌یالی به‌لام بێ هوده بو هه‌ر زۆر زوو له ناوبران وه جوانه‌مه‌رگ بون، به داخه‌وه به‌رگه‌ی هیچیان نه‌گرت. وه
چوار کچه‌که‌شی هه‌ولێکی زۆری دا له گه‌لیان ئه‌وه‌ی بۆ کوره‌کانی کرد بۆ کچه‌کان زیاتر ، هه‌ر یه‌ك له‌م کچانه ئه‌لبومێکی گۆرانی بۆ کرا له سه‌ر داهاتی حوکمه‌تی هه‌رێم به باشترین کوالیتی وه به هه‌مان شێواز به ئاواز و موسکی استیراد کراو، وه کلیپ کردنی گۆرانیه‌کانیان له‌لای گرانترین به‌ناوبانگترین ده‌رهێنه‌ری ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی. وه به شه‌و
رۆژ له تی ڤی و گۆڤار و رۆژنامه و سایته‌کان ریگلامیان بۆ ئه‌کرا هه‌ریه‌کیان دوو سێ به‌رنامه‌ی ته‌لڤزیۆنی هه‌بو
پێیکیان له ئه‌وروپا و پێیکیان له‌کوردستان ،ته‌خشان و په‌خشانیان به پاره‌وه‌ۆ ئه‌کرد.
به‌لام به داخ‌و په‌ژاره ێکی زۆره‌وه کاك هه‌لکه‌وت له داستانێکی ته‌که‌تولی گه‌وره له ململانه‌ێکی زۆر سه‌خت له گه‌ل نه‌یارانی، وه له‌به‌رگری کردن له خۆی به‌لام نه‌یتوانی ، به داخه‌وه به‌رگه‌ی نه‌گرت له ناو برا .وه گشت خۆزگه‌و ئاواته‌کانی وه ئمپراتۆریه‌تی هونه‌ری رۆخاو جێگا‌و کورسیه‌که‌ی داگیر کرا درا به نه‌یارانی
وه به داخه‌وه هه‌ر دوای رۆخانی . دوو له کچه‌کانی زۆر زوو لێی هه‌لگه‌رانه‌وه. بی وه ڤا ده‌رچون،دوای ئه‌و هه‌مو خزمه‌ت و رێز لێ گرتنه حاشایان لێی کرد . وه له رۆژنامه‌و میدیاکان به.بێ شه‌رمانه هه‌ستان به بلاو کردنه‌وه‌ی ناره‌زای و قسه‌ی نابه‌جێ و ناوناتوره وه تومه‌ت دروس کردن له دژی. وه ئیتر ئه‌وانیش بون به هه‌لم و نه‌مان...
وه ئه‌گێرنه‌وه ئه‌لێن کاك هه‌لکه‌وت نمه‌كی سۆێر بو.... ئه‌و به ناو هونه‌رمه‌ندو گۆرانی بێژ و موسیك ژه‌ن و شاعیر‌و رۆژنامه نوسانه که له میدیا‌و که‌ناله تی ڤی کانه‌وه ده‌رئه‌که‌وتن به شان وبالای مامۆستا هه‌لکه‌وت هه‌لیان ئه‌دا به مامۆستا‌و فریشته‌و پێغه‌مبه‌ری هونه‌ری پێناسه‌یان ئه‌کرد و قسه‌ی رازاوه و بریه‌قه‌داریان بۆ ئه‌کرد به هاورێی خۆشه‌ویت و دێرین به تازه‌گه‌ری و به پێشکه‌وتو خواز ناویان ئه‌برد، .وه ئه‌وکاته‌ی له‌ژێر بالی و سێبه‌ری ده‌سه‌لاتی مامۆستا هه‌لکه‌وت دا ئه‌حه‌سانه‌وه. به داهێنه‌رو بلییمه‌ت وه‌سفیان ئه‌کرد ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یاخود لای کار به‌ده‌سته‌کان پشتگیریان لێ بکات بۆ پاره‌و زه وی وه بۆ برژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان . باشه ئێستا بۆ فزه تان لێوه نایه‌ت هه‌ر باسی ناکه‌ن چوونكێ کارتان پێ نه‌ما خۆزگه ئه‌وه نده بێ هه‌لوێست نه‌بونایه، ئه‌وه‌نده دوو روو ماستاوچی نه‌بونایه، ئه‌ی به ناو هونه‌رمه‌ندو رۆشه‌نبیران .حه‌یف و مه‌خابن به‌لام ئێوه (با له کێۆه بێت له‌وێوه شه‌ن ئه‌که‌ن) .وه ئه‌م جاره هاتون له گه‌ل ئه‌م ئستافه تازیه خۆتان رێك ئه‌که‌ن. به‌لام باش بزانن تاسه‌ر بۆ که‌س نیه .
وه که‌سانێ تر هه‌ن ئه‌لێن هه‌لکه‌وت زاهیر ماوه و کاروانی به رێوه یه...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست