یەکخستنی پێشمەرگەش هەمان تاس وحەمامە
Friday, 02/01/2015, 12:00
لای هەمووان ئاشکرایە کە تێکرابێ جیاوازی هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەلگای کوردوستان تاکەخەون وئاواتیان ئەوەبوو کە رژێمی فاشیستی بەعس بروخێ و کورد خۆی بتوانێت دەسەلاتی حکومرانی خۆی بکات دوای چەندین سال لە تێکۆشان وخۆبەختکردن ودوای ئەوەش هەل ومەرجێی سیاسی ناوچەکەش بووە تەواوکەری ئەو قوربانی و خۆراگریەیی کۆمەلگای کوردوستان ماوەی زیاتر لە ٢٢سال لەمە وپێش خەون وئاواتەکەیان هاتەدی ولەو کاتەوە عێراق بووە سیستەمیکی فیدرالی و کوردوستانیش بووە هەریمێکی سەربەخۆ کە دەسەلاتی خۆیی کوردی بەرێوەی دەبات بەلام ئەم دەسەلاتی کوردیە لە تەمەنێکی زۆر کورتەوە بووە قوربانی پەرژەوەندی حیزبی وبنەمالە بە جٶرێک کە دەسەلات وحکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق بێجگە لەوەی کە جاشێتی وجاسووسیان لەناو تاکی کۆمەلگای کوردیدا بلاوکردەوە نەیان توانی چین وتوێژەکانی کۆمەلگا لەهەموو بوارەکاندا لە بناغەدا تێک وپێک بدەن بەلام ئەم دووحیزبی بنەمالەیە کە وەک میراتی بۆیان ماوەتەوە لەپێناوی زاڵبوون ومانەوەی خۆیاندا ئەم هەرێمەیان بەرانبەر بە وولاتان ودەرەوەدا بە قاوغێکی راگەیاندن و ئابووری بەهێزداپۆشیوەو لە ناوەوە ئەوەی بەئاسمان وزەویداهەبێت و بروات لە بناغەوە وێران کردووە و لە نێوان خۆیاندا بەدەسەلاتی ناوچەی سەوز وزەرد دابەش کردووە لەم ماوەی ٢٢سالە لەتەمەنیان هەتاوەکو دروسبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی تەمەن کورت ئینجا لەژێر پەردەی راگەیاندندا یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەکەیان بلاوکردەوە وکە بە کردار هیچ گۆرانکاریەک دروست نەبوو ئێستاش پارتی لەبەرشکستی هێزی سەربازی لە چاو پارتەکانی تردابەرانبەربە دەعش ئەیەوێت بە ناوی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە پەرەدەپۆشی ئەو شکستەی بکات چونکە تەنها بە راگەیاندن دەبێت و هەمان تاس وحەمامەکەی یەکگرتنەوەی دووئیدارەی سەوز وزەردەکەیە گەر یەک دەسەلات وحکومەت خەونی ئەم کۆمەلگایە بێت ئەبێت ئەمانە لەریشەوە هەلکەنن .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست