کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهم ساڵەح پارەى داوە بەتوركمان و عەرەب بۆدژایەتى كورد

Tuesday, 24/08/2010, 12:00



دوێنێ ڕاگەیاندنى یەكێتى لە هەواڵێكدا دزییەكى نوێ و بێشەرمانەى بەرهەم ساڵەحى ئاشكراكرد ئەویش پارەى ئەم میلەتە داماوەبو كە بەرهەم پیاوەتى پێوە كرد بەدابەشى كردنى بە سەر چەند كەسێكدا..لەدزیەكە قێزەونتر ئەوەبو كەبەرهەم پارەى ئەم میلەتەى دابەش كردوە بەسەر توركمان و عەرەبى قەرتەپەى داگیر كراو لەلایەن ئەو عەرەب و توركمانانەى بەرهەم پارەكەى بەسەرا ڕژاندون..بەڕاستى شەرمەزاریە بۆ بەرهەم ساڵەح كە یارمەتى عەرەب و توركمان دەدات بۆ دەركردنى كورد لەقەرەتەپە..چونكە ڕۆژانە كورد لەو ناوچانە دەكوژرێت و دەربەدەردەكرێت لە لایەن عەرەب و توركمانەوە بەڵام ئەم دزو جەرادانەى بەناو كورد هاوكاریان دەكەن لەسەر پارەى خەڵكى كوردستان.. ڕەنگە بەرهەم لاسایى جەلالى سەرۆكى كردبێتەوە كە چەند ساڵێك پێش ئێستا ڕۆشتە كەركوك خەڵكە ڕەش وڕوتەكەى كورد چوە پێشوازى بەڵام ئە وەك پیشەى هەمیشەیى كەماستاو كردنە بۆدوژمن بڕیارى دروستكردنى 360 شوقەى بۆ توركمان و ناردنى260خوێندكارى توركمان بۆ ئەستەنبوڵ بۆ خوێندن بۆ ئەوەى سبەى گەڕانەوە260ئەتاتورك بن بۆكورد جگەلەخەڵاتەكانى بۆ عەرەب,,بەڕاستى شەرمەزاریە مردنە ڕسواییە بۆیان پارەى ئێمەى میللەت دەدزنودەیدەنە دوژمنمان بۆ نوئَ كردنەوەى تەعریبى كورد لەشارە داگیر كراوەكانى باشورى كوردستاندا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە