کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داوود ئۆغڵۆ بە كوردی قسەی كرد

Wednesday, 05/03/2014, 12:00

1154 بینراوە





سەیركەن سیاسەت چەندە بێ بار و نالابارە, لە ساڵی (1997) كاتێك (نجم الدین اربكان) كە باوكی روحی (AKP)یە و ئەو ماوەیە سەرۆكی كۆماری توركیا بوو لە گەرانەوەی سەردانێكی بۆ وڵاتی (لیبیا) ویستی لە دەرئەنجامەكانی (تانسۆ چیلر) سەرۆك وەزیران ئاگادار كاتەوە و لە میانەی گفتوگۆكانی ئەربەكان باسی لەوە كرد كە (معمر قژافی) لێی پرسیووە ئایا بۆ دەوڵەتی توركیا مافەكانی گەلی كورد بە فەرمی ناناسێ, باسەكە تا ئێرە بوو چونكە خاتوو تانسۆ قسەكانی بە ئەربەكان بری و پێی گووت (ئەی بۆ شەپەازلەیەك لێ نەدا) واتە بۆ (نەتكێشا بە دەمی قەزافی)دا لە سەر ئەو سنوور بەزاندنە و كردارە بێ شەرمانەی, ئەو رووداوە پێش لە (17) ساڵ بوو كاتێك سیستەمی سیاسەتی دەولی و باڵانسی هێز لە ناوچەكە و رژێمی تاك رەوی و پاوانخوازی هێشتا سیاسەتی زاڵ و باو بوو لە وڵاتەكاندا,
داوود ئۆغڵۆ
ئەم بەرێزە وەزیری دەرەوەی توركیایە ئێستا بەڵام باوكی رۆحی ئەردۆگانە و خاوەنی تیۆری دروست كردنی ئیمپراتۆریەتی عوسانملی نوێ یە لە هەموو ناوچەكە و یەكێكە لە كەسایەتیە گیرەكانی توركیا كە لە ژێر باری سەختی ئابووری و كێشە ناوخۆیەكانی توركیا و پارتی دەسڵاتدا هاتووەتە (گرو گاڵ) بۆ كورد, ئەم كەسایەتیە بێزاری خۆی لە سەركردە كوردەكانی نەشاردووەتەوە تەنانەت لە بەرامبەر كەناڵە ئاسمانیەكاندا كاتێك سەردانی توركیان كردووە یان ئەگەر ویستویانە بوێرن و پرسەكانیان بورووژێنن, كەسێكی ناسراوە بە مل هوری و لووت بەرزی بەسەر نەیارەكانی بە تایبەت ئەگەر كورد بن و بستێكی لە گورگە بۆرەكان كەمترە,
بەڵام هەر ئاڵو گۆری و گۆرانَكاریە مەزنەكانی ناوچەكە و ویستی میللەتی كورد و پارتەكانیانێتی كە كەلە رەقێكی وەك (داوود ئۆغڵۆ)ی هێنایە سلێمانی و لە رۆژی دیداری زانكۆی ئەمریكی بە كوردی قسە بكات و زەردەخەنە ببخشێت بە كەناڵە كوردیەكان,
مامۆستا محمد
شرۆڤە كاری سیاسی
سلێمانی ....05.03.2014



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)