کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


نامه‌یه‌کی سه‌دام کامل بۆ عه‌باس بایزو برایم ئاغا

Tuesday, 24/02/2009, 12:00


هه‌رجاره‌ی نامه‌یه‌ک
به‌پێی لێبوردنه‌ گشتیه‌که‌ی به‌ره‌ی کوردستانی، نابێ لێ پیچه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هیچ سه‌رۆک جاشیک بکرێ، به‌یه‌ک لێبوردنی نایاسایی و حزبی له‌ هه‌موو تاوانه‌کانیان پاک بوونه‌وه‌.
زوربه‌شیان که‌متر له‌ساڵیک په‌یوه‌نیان کرده‌وه‌ به‌ به‌ڕژێمی به‌عس و که‌وتنه‌وه‌ جاشایه‌تیوو نۆکه‌ری..له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ پاره‌و سه‌روه‌ توو سامان له‌لایه‌ن حزبه‌ کوردیه‌کانه‌وه‌ پله‌و پایه‌و ده‌ست خۆشی.
1- کوژراوه‌کانیان کرده‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و پێش پێشمه‌رگه‌ی کۆن زه‌وی و مووچه‌یان بۆ بڕایه‌وه‌.
2- سه‌دان جاشیان  خانه‌ نشین کرد به‌ پله‌ی پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاو.
3- ته‌حسیان شاوه‌یسیان کرده‌ کوڕه‌ گه‌وره‌ی بارزانی.
4- فه‌تاح به‌گی جاف ته‌نیا 2225 که‌سی ئه‌نفاک کردوه‌ مووچه‌ی پاساوه‌نه‌کانی 6000 دۆلارێکه‌، که‌چی مووچی که‌سووکاری ئه‌و ئه‌نفالکراوانه‌ ناگاته‌ 300 دۆلار..
5- له‌کۆی زیاتر 100 هه‌زار جاش و ئه‌نفال چی کورد زمان ته‌نیا ناوی 450 ناو له‌دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاماده‌ نیه‌ نه‌ک جاشێک پشیله‌یه‌کی جاشیش ته‌سلیم به‌داگا بکا.
5- ده‌یان برینداری کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بیست ساڵه‌ به‌ده‌م ئازاره‌کانیانه‌و ده‌تلێنه‌وه‌و ، ناوه‌ ناوه‌ یه‌کێکێکیان وه‌ک گه‌ڵای پایز هه‌ڵده‌ورێت و چاوه‌ڕی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن .
6- سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌نامه‌ی فه‌رمی داوای زه‌وی له‌شاره‌وانی سلێمانی ده‌کات بۆ ته‌حسین شاوه‌یس و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی ده‌کاتوو، به‌پێی ڕاپرسیه‌کی وه‌زاره‌تی به‌ناو شه‌هیدان له‌سه‌دا په‌نجای پاشماوه‌ی ئه‌نفال کرێ چین.
7- دوای زیاتر له‌ دووساڵ له‌هه‌وڵی به‌داگایی گه‌یاندنی  عه‌باسی بایزو برایم ئاغای کانه‌بی  تازه‌ پارتی به‌ناخێری گیانی خانووی بۆ دروست ده‌کات له‌ سه‌نگه‌سه‌رو، ئه‌و‌که‌سه‌شی شه‌وانه‌ ئێشکچی خانوه‌که‌یه‌تی ئامر سریه‌یه‌ له‌فه‌وجێکی یه‌کیه‌تی.. به‌ڕاستی ڕێکه‌وتنه‌ ستراتیجیه‌که‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مامه‌و کاکه‌ زۆر خاڵی شاراوه‌ی تێدایه‌ که‌ ئێمه‌ نایزانین.
8- له‌یادی بیست ساڵه‌ی ئه‌نفال نێچیری سه‌رۆکی حکومه‌ت 600 خانووی کرده‌ دیار بۆ پاشماوه‌ ئه‌نفال له‌ ده‌ڤه‌ری چه‌مچه‌ماڵ. مه‌سعودی  مامیش بۆ ئه‌وه‌ی پارسه‌نگی هاوکێشه‌که‌ ڕاگرێت له‌هه‌مان ڕۆژدا پێشوازی کرد له‌ که‌سووکاری حه‌مه‌خانی حازی دارای ئه‌نفالچی و خاوه‌نی داستانی شه‌هید کردنی حه‌ڤده‌ پێشمه‌گه‌که‌ی قڕگه‌.
9- دیوه‌ خانانه‌ی  سووکترین کۆنه‌ سه‌رۆک جاش و ئه‌نفالچی لانی که‌م 3000 دۆلاره‌، مووچیه‌ کامه‌ شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ ده‌گاته‌ 1000 دۆلاریش.
10- چاوه‌ڕی بن نامه‌ی عه‌باس بایز بۆ سه‌رانی ڕژێمی به‌عسی ناردوه‌، که‌چۆن ئاماده‌ی به‌بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌ت به‌ به‌عس بکا له‌ ژێر باڵی مه‌سعودی برا گه‌وره‌دا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە