ژاوەژاوو پەلەقاژەی ڕاگەیاندنی جەلال و جەلالیەکان
Monday, 11/01/2010, 12:00
ڕاگەیاندنی جەلالیەکان بەتایبەتی گۆڕستانی نوێ و p.u.k میدیا و چاوگێڕو باقی بڵاوکراوه‌و ته‌له‌فیزۆنه‌کانیان لەبەر ئەوەی خۆیان هیچ ئسلوبێکی ڕاگەیاندنیان تێدا نادۆزرێتەوەو مسته‌وایان له ناو خه‌ڵکی کوردستاندا نه‌ماوه‌و هاتونە سەر سفر چونکه له زۆربه‌ی کاتی ههستیارو چاره‌نوس سازدا‌و لەسەرو بەندی هەمو هەڵبژاردنێكدا تەنها بۆ ئەوەی هیچ نەبێت هەندێ لە خەڵکی کوردستان وەك خۆیان چەواشە بکەن دێن مێش ئەکەن بە(گا) بە پێچەوانەوەش گا ئەکەن بەمێش. واده‌زانن خه‌ڵکی کوردستان هێنده گێله بڕوا به‌درۆو ده‌له‌سه‌کانیان ده‌کات چونکه جگه له درۆ‌و سه‌ر لێشواندنی خه‌ڵکی هیچیان له هه‌گبه‌دا نیه. ئه‌وه‌تا له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دادێت پەلامارو شه‌ڕێکی نه‌خواستراوی ڕاگه‌یاندنیان دژی گۆڕان و خودی کاك نه‌وشیروان به‌رپاکرد. که ئه‌وه ڕاسته‌خۆ به ڕێنمایی تاڵه‌بانی بو چونکه تاڵه‌بانی خۆی له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕاسپارد چیان بۆ ده‌کرێ له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندا بیکه‌ن ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی عه‌سابه‌و پیاو کوژو چه‌ته‌کانیان به‌ردایه گیانی خه‌ڵكی له شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان ئه‌وانیش به قسه‌ی ئاغاکه‌یان چه‌ندین کاری ترسنۆکانه‌و قێزه‌ونیان ئه‌نجامدا. ئێستاش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین که‌سایه‌تی و ڕۆشنبیرو کورد په‌روه‌ر به‌یاننامه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تیان ئاڕاسته‌ی سەرۆکایەتی هەرێم و هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد که‌تیایدا تکایان کرد سنورێك بۆ ئه‌و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن و کاره قێزه‌ونانه دابنرێ چونکە درێژەکێشانی ئەو بێ سەرو بەرەییە بە زیانی کورد تەواو دەبێ. به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌کانی جه‌لالی هه‌ر خه‌ریکی ده‌هۆڵکوتانی خۆیانن. ئازادی علوج تازه بەتازە به ناو نیشانی (كێ ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی به ئه‌مڕۆ گه‌یاند، مام جه‌لال یان نه‌وشیروان مسته‌فا؟) له کوردستانی نوێ‌دا بڵاو کرده‌وه بەو هیوایەی ئاغاکەی لێی دڵگران نەبێت کە بۆچی وەك تولەیەکی گوێڕایەڵ پاسی نەکردوە که دواتر لایان برد. به پێێ زانیاریه‌کی سایتی ئاوێنه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته دابه‌زێنراوه و لایان بردوه ستران عه‌بدوڵای ده‌هۆڵ کوت نوسراوه‌که‌ی بۆ ئازادی علوج گه‌ڕاندۆته‌وه و له‌سه‌ری نوسیوه ئه‌وه وتارهكهتمان دانابوو بەڵام ڕاگه‌ینراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتووه، ئایا وتاره‌كه‌تان ڕاگرین یان دایبه‌زێنین؟". ئه‌م پرسیار کردنه‌ی ستران عەبدوڵای ده‌هۆڵ کوت و کاسه لێسی جه‌لالی بۆ ئازادی علوج ئه‌وه‌مان نیشان ئه‌دات که ده‌ڵێت ئێمه حساب بۆ ڕاگه‌یەنراوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ناکه‌ین ئه‌گه‌ر خۆتان پێتان خۆشه با وتاره‌که‌ت دابه‌زێنینه‌وه. ئازادی علوجیش لە وەڵامدا پێی وتوە قەیناکا تاڵەبانی ئاگادری کردوینەتەوە کە جارێ واز بێنین .هەمان ئەو قسەیەی ئازادی علوجیش ئەوە دەردەخا کە ئەوان جگە لە بڕیاری ئاغاکەیان نە حساب نەبۆ قسەی مەسعود بارزانی وەك سەرۆکی هەرێم دەکەن نە حساب بۆ هەڵوێستی ئەو کەسایەتیە ڕۆشنبیرانە دەکەن کە هەڵوێستیان لەبەرامبەر ئەو شاڵاوو شەڕفرۆشتنەی جەلال و جەلالیەکان وەرگرت. بەڵکو تەنها گوێڕایەڵی تاڵەبانی ئاغایانن. ئەوەش خۆی ئەو ڕاستیە نیشان دەدات کە ئەو شەڕی ڕاگەیاندن و ئەو کارە ترسنۆکانەی عەسابەو پیاو کوژەکانی جەلالی لە شار‌و شارۆچکەکانی کوردستان پێی هەستان و تا ئێستاش لێرەو لەوێ لابەلا هەر خەریکن. بە بڕیاری خودی جەلالە. لە لایەکی تریش لەوڕۆژەوە سایتەکەی چاوگێڕی مەلا بەختیار بێبەرامبەر ڕیکلامی بۆ کوردستانپۆست کردوە شوکر نوزەی لێبڕاوەو ناکرێتەوە گوایە دەڵێن هێرۆ هەڕەشەی لێکردون و تاماوەیەکی نادیار پێی بەداخستن داون و پێیوتون جارێ چاو مەگێڕن.
هەر لە p. u. k میدیادا سەعدی پیرەی قارەمانی فشە کەللە شەکرێکی گەوەدەڵێت ئەوەی کەدەڵێت باری ئاسایشی هەرێم نائارامە درۆ دەکاتن بەڵکو ئەوانە بۆیە ئەو درۆیانە بڵاو دەکەنەوە مەبەستیانە پڕ‌و پاگەندەی هەڵبژاردن بکەن ئەگینا شارەکانی کوردستان هیچ کێشەیەکیان تیادا نیە. سەعدی قارەمانی فشەش پێش وەخت دەیەوێ هەڵوێستی ئەو کەسایەتیە ڕۆشنبیرانەوەو خەڵکی کوردستان بەدرۆ بخاتەوە. ئاخر ئەوان کە تائێستا هێناویانەو ماونەتەوە تەنها بە درۆ‌و پاشقولگرتن و دوڕوی ماونەتەوە.کاتی خۆی لە ڕێکەوتنی ساڵی 2000 نێوان پارتی و یەکێتی جەلال تاڵەبانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند کە ئیتر ئێمەو پارتی ڕێککەوتوین هەرکات مەسعود بارزانی لێرە نەبێت واتە لەکوردستان ئەوا من براگەورەم ئەگەریش من لێرە نەبوم ئەوا مەسعودبارازنی براگەورەیە .هەردوای ئەو لێداوانە درۆزنانەی قوچاندی بۆ ئەوروپاو مافیا‌و عەسابەکانی جەلالی هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی بزوتنەوەی ئیسلامی لە بێتواتەوە سەرو چاوە هەتا توانیان کوشتاریان کرد‌و ماڵانیان تاڵان کرد. سەرەڕای ئەوەی مەسعود بارزانی چەندین جار لە راگەیاندنەکانەوە هاواری کرد کە ئەو شەڕو کوشتارە ڕابگرن بەڵام هیچ کام لە فس فس پاڵەوانەکانی جەلالی ئەوانەی هەمیشە وەك هێزی ئاڕ ئاڕ سودو قازانجیان لە شەڕو ئاژاوەو نالەباریدایە گویان بە کڵاوی مەسعود نەپێواو ئاخری مەلا عوسمانی سەرکردەی بزوتنەوەو کوڕەکەیان بەدیل گرت لەگەڕانەوەیاندا بۆ هەولێر لەترسی ئەوەی چیای هەیبەت سوڵتان ڕەبایەی بزوتنەوەی ئیسلامی لێبو پەڕۆی زەردیان کرد بە سەیارەکانیانەوە ئەوەش تەنها بۆئەوەی وای نیشان بدەن کە ئەوان هێزی پارتین. دواجاریش لەشاشەی تەلەفیزۆنەکانەوە کۆسرەت و چەندین بەرپرسی فشۆڵی جەلالی بە تەوسەوە قاقا بە مەلاعوسمان و کوڕەکەی پێدەکەنین.
ئەوەتا هەر لەم ڕۆژانەش فریاد ڕەواندزی بە سەرۆکایەتی وەفدێك بەدزی لایەنە سیاسیەکانی تری عێراق و خودی پارتیشەوە کە بەحساب ڕێکەتنی ستراتیژیان لەبەیندا هەیە خۆیان گەیاندە سوریا‌و لەگەڵ پاشماوەی بەعسیەکان کۆبونەتەوە ئەوەش تەنها بۆ ئەوەی بە بەعسیەکان بڵێن ئێمە ڕێگەتان بۆخۆش دەکەین کە مالکی ڕازی دەکەین کە بهێڵێت بەشداری هەڵبژاردن بکەن ئێوەش جەلال تاڵەبانی بۆ سەرۆك هەڵبژێرنەوە چونکە جەلال لە سەدام باشتر دەبێت بۆئێوەی بەعسی . بۆیە جەلال و جەلالیەکان لەسەرنجامی ئەو دەهۆڵ کوتان و پاشقولگرتن و دوڕوی کارە ژێر بەژێرانەیان سیقەو متمانەیان لای هیچ هێزو لایەنێکی سیاسی لەنوخۆی عێراق و لەدەروەش نەماوە. ئاخر جەلال تاڵەبانی لەوەتەی هەیە هەر خەریکی نیشتمان فرۆشی و درۆکردن و پاشقولگرتن و سەرکەوتن بوە بەرامبەرەکانی وەك پەیژە بەکار هێناوەو بەسەر یاندا سەرکەوتوە هەر ئەوەشە وای کردوە لە ساحەی سیاسی‌دا بمێنێتەوە . بۆیە ئەمڕۆ مەسعود بارزانیش گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی کە هیچ کات جەلال و سەرانی جەلالی ئەمڕۆ جێگەی سیقەو متمانە نین هی ئەوە نین هیچ ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ واژۆ بکرێت. هەر لەو ڕاوەنگەشەوەیە مەسعود لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندام پەڕلەمانەکانی لیستی گۆڕان بە ئاشکرا پێێ وتون(من مامەلەی سیاسیم لەگەڵ نەوشیروان پێباشترەوە وەك لەگەڵ تالەبانی چونکە نەوشیروان ئەگەر بیەوێ دژایەتی پارتی بکات ئەوە بەئاشکراو بێ دودڵی دەیکات بەڵام تاڵەبانی لەپەنای ڕێکەوتنی ستراتیژیدا دەیەوێ گورزی خۆی لەپارتی بوەشێنێ.)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست