فره ژنی له‌نێۆان قانونی حامورابی و قانوی احوال شخصی هه‌رێمی كوردستان
Tuesday, 02/12/2014, 12:00
ماده 148 له‌قانونی حامورابی(شه‌ریعه‌تی حامورابی):هاتوه‌وده‌ڵێ
ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنه‌كه‌ی توشی نه‌خۆشی سه‌خت بوو توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی ژن و مێردایه‌تی نه‌مابوو،پیاوه‌كه ده‌توانێت ژنی دوه‌م بێنێت به‌ومه‌رجه‌ی ژنی یه‌كه‌م كه‌نه‌خۆشه ته‌ڵاق نه‌دات،ده‌بێت ئه‌وژنه نه‌خۆشه به‌خێوبكات و له‌وماڵه‌ی خۆی نیشته‌جێبێت،هه‌موومه‌صروفاتی بكێشێ تاچاده‌بێت یان ده‌مرێت.
ماده149
ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ئاره‌زوی ئه‌وه‌ی نه‌كرد له‌ماڵی مێرده‌كه‌ی بژی (پاش ئه‌وه‌ی ژنی به‌سه‌رهێناوه) پیاوه‌كه ئه‌بیت ئه‌وجیاوازه‌ی بداته‌وه كه‌له‌ماڵی باوكیه‌وه هێناویه‌تی به‌ژنه‌كه‌ی یه‌كه‌می.
یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره(188) ساڵی 1959 به‌ركارله‌هه‌رێمی كوردستان :
ماده 3
ناكرێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌ك ژن زیاتر بكرێت،ته‌نها به‌م مه‌رجانه:
1- ڕه‌زامه‌ندی هاوسه‌ری یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م دادگا
2-نه‌خۆشی ژنه‌كه یان نه‌زۆكی
3-پیاوه‌كه توانای دارایی هه‌بێت
4-ده‌بێت مێرده‌كه دادپه‌روه‌ربێت
5-ده‌بێت ژنی یه‌كه‌م له‌كاتی ماره‌كردنیدا مه‌رجی دانه‌نابێت كه‌پیاوه‌كه‌ی ژنی دوه‌م بێنێت.
ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌هه‌ردویاسایه‌كه بڕوانین ئه‌م ئه‌نجامانه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت:
1- یاسای حامورابی زیاتر گونجاوه بۆ ڕێكخستنی هێنانی ژنی دوه‌م ئه‌م یاسایه زیاتر له له‌گه‌ڵ رۆحی عه‌داله‌ت و شه‌ریعه‌تی ئیسلاما ده‌گونجێ چونكه به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنه‌كه‌ی نه‌زۆك بوو یان توشی نه‌خۆشی سه‌خت بوو ، پیاوه‌كه ده‌توانێت ژنی دوه‌م بێنێت به‌مه‌رجی نابێت ژنی یه‌كه‌می ده‌ربكات یان ته‌ڵاقی بدات به‌ڵكو واجبی كردوه له‌سه‌ر پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ی به‌خێوبكات ته‌نها كاتێك ئه‌گه‌ر ژنه‌كه خۆی به‌ئاره‌زوی خۆی وتی من ده‌چمه‌وه ماڵی بابم ، ئه‌وكاته‌ش ده‌بێت پیاوه‌كه ماره‌یی ته‌واوی بداته‌وه ژنه‌كه‌و له‌وێش مه‌سره‌فی بكێشێ.
2- به‌ڵام یاسای احوالی شه‌خصی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجێكی زۆری داناوه بۆهێنانی ژنی دوه‌م ، واته ئه‌گه‌ر پیاوێك هه‌مومه‌رجه‌كانی ژنی دوه‌می عراقیتیاهاته‌دی ژنه‌كی نه‌خۆش بوو یان نه‌زۆك بوو پیاوه‌كه بیه‌وێ ژنی دوه‌م بێنێت ئه‌گه‌ر ژنی یه‌كه‌می كاتی خۆی له‌عه‌قدی زه‌واجاكه‌یا له‌محكمه به‌ومه‌رجه شوی به‌پیاوه‌كه كردبێت ژنی به‌سه‌رنه‌هێنێت پیاوه‌كه ناتوانێت ژنی دوه‌م بێنێت ئه‌گه‌ربیهێنێت ئه‌وا پیاوه‌كه سزاده‌دریت به‌حپسكردن له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ كه‌مترنه‌بێ وله یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت یان غرامه‌كردنی 10 ملیۆن دیناری .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست