کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ره‌فیق سابیر ئه‌گه‌ر نه‌زیه بووایه‌ نه‌ده‌کرا به‌ سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌

Friday, 06/08/2010, 12:00


 ره‌فیق سابیر وه‌کو هه‌موو ئه‌وانی تر،  ته‌نها بۆ پاره‌ و مووچه‌ی زۆر و حیمایه‌ و سه‌یاره‌، بوونه‌ته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان، بوونه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان. خه‌ونی ئه‌مانه‌،  خه‌ونه‌کانی ئه‌مان پاره‌ و ده‌سه‌ڵات و خۆشییه‌کانی ژیانه‌، نه‌ک خزمه‌تی خه‌ڵکیی، کاتێک یه‌کێکی وه‌ک ره‌فیق خانه‌نشێن ده‌بێت و کوردستان به‌جێ ده‌هێڵیت، ده‌ست له‌ سۆسیالی ئه‌و وڵاته‌ پانده‌کاته‌وه‌، سبه‌ینێش  که‌ مردن، شێرکۆ بێکه‌س گووته‌نی هه‌رچییه‌کیان کردبێت له‌بیرده‌چێته‌وه‌، دیوان و کتێبه‌کانیان، زامنیان ده‌بێت و نه‌وه‌کانی داهاتوو، به‌ باشی ناویان ده‌هێنن و ده‌ستی رێز ده‌خه‌نه‌ سه‌ر گۆڕه‌کانیان.
ره‌فیق سابیری ئه‌ندام په‌رله‌مان، ته‌نها شاعیر نییه‌، به‌ڵکو کابرایه‌کی کۆنه‌ شیوعیی عێراقییشه‌، به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌یکردبێت کارکردن بووه‌ بۆ کورد و کێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی نه‌یبووبێت  ئینتیمانه‌بوونه‌ بۆ کوردستان، ئه‌م کابرایه‌ له‌گه‌ڵ شیوعییه‌کانی لوبناندا هاوخه‌بات بوو‌، روسیا که‌ ئه‌فغانسانی داگیرکرد،، ره‌فیق سابیر گوایه‌ زمانی فارسی ده‌زانێ، ناردیان بۆ ئه‌فغانسان، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مارکسییه‌ و هاوشانی برا کۆمۆنیسته‌کان خه‌بات ده‌کات‌، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ رێگای ته‌رجومانییه‌وه‌ کاریان بۆ بکات، ئه‌وان کاریان پیی بوو ناردیان بۆ ئه‌وێنده‌رێ، ره‌فیق وه‌ک هه‌موو شیوعییه‌کی کلاسیکیی گاڵته‌ی به‌ کورد و کێشه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی هاتووه‌.
 تاڵه‌بانی له‌ سیاسه‌تدا دژی نه‌ته‌وه‌ی خۆی شه‌یتان و له‌ ئاست داگیرکه‌راندا ترسنۆک و رێوییه‌، له‌و بواره‌دا هونه‌رمه‌ندیشه‌، ئه‌و ده‌زانێت چۆن که‌سانی نه‌فسنزم، ناپاک، خائین و گه‌نده‌ڵ له‌ ناو کورددا بدۆزێته‌وه‌ و ده‌ماریی لاوازییان ده‌گرێت. سه‌یربکه‌، چۆن ره‌فیق سابیرێک ده‌بینێته‌وه‌، ئه‌و ره‌فیقه‌ی که‌ بۆ کورد هیچی نه‌کردووه‌، ئه‌م ده‌زگایه‌کی بۆ ده‌کاته‌وه‌ به‌ناوی کوردلۆژی، نه‌زیه نییه‌، ده‌یکات به‌ به‌رپرسی نه‌زاهه‌ت،... تاڵه‌بانی  ئه‌وه‌نده‌ هونه‌رمه‌نده‌ ده‌زانێت له‌ کوێدا مووی نه‌رمی نووسه‌ر و شاعیره‌ نه‌فسنزمه‌کانی کورد  ده‌گرێت!
ئه‌م نووسینه‌ کورته‌م په‌یوه‌ندیی به‌و نامه‌یه‌ی عه‌دۆ بارزانییه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ ئاڕاسته‌ی د. ره‌فیق سابیری کردووه‌، ئه‌و وا ده‌زانێت ره‌فیق سابیر له‌ کاره‌کانییدا ئه‌وه‌نده‌ سه‌رکه‌وتووه‌، رۆژی ده‌رزه‌نێک پیاوخراپ و دز و گه‌نده‌ڵ له‌ داموده‌زگا ئیداریی و حیزبییه‌کاندا ده‌هێنێته‌ ده‌رێ، ئه‌تکیان ده‌کات و ده‌یاندا به‌ دادگا، عه‌دۆ بارزانیی پێی وایه‌ ته‌نها که‌سێک مابێت و ره‌فیق سابیر نه‌یناسێت مه‌حه‌مه‌د ساڵح بارزانییه‌،  داوای لێده‌کات لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت و سزای یاسایی بدرێت.
من تێناگه‌م ئه‌م خه‌ڵکه‌ چۆن ئاوا جار جاره‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، که‌ ده‌ستی پیس و خیانه‌تی خۆیان ببڕنه‌وه‌!؟ چۆن داوا ده‌که‌ن  دزێک دزێکی تر بگرێت؟ خائینێک خیانه‌تکارێکی تر دادگایی بکات؟ داوا له‌ ‌گه‌نده‌ڵێک ده‌که‌ن، که‌  گه‌نده‌ڵیی نه‌کات و هاوڕێ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی خۆی ریسوا بکات.
عه‌دۆ بارزانیی ده‌بوو ره‌فیق سابیری ریسوا بکردایه‌، چونکه‌ ئه‌م کابرا کۆنه‌ شیوعییه‌، له‌ سه‌ر حیسابی خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی کورد، له‌ سویده‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی به‌ربکه‌وێت، کورد ئه‌وه‌نده‌ بێنرخ کراوه‌، خوێنه‌که‌ی  به‌ هه‌رزان ده‌فرۆشێت‌، بۆیه‌ ره‌فیق سابیر و شاعیره‌ خۆفرۆشه‌کانی دیکه‌یش، به‌ ئاسانی له‌ به‌رهه‌می خوێنی خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌که‌وێت و قوربانییه‌کانیش هه‌میشه‌ تا ده‌مرن ده‌بێت هه‌ر قوربانیی بن.
زه‌مانێک ره‌فیق سابیر که‌ له‌سه‌ر شێرکۆ نووسی، قسه‌یه‌کی جوانی نووسی و درکاندی، گوایه‌ مێژوو شمشێرێک و قه‌ڵه‌مێکی خوێڕی ده‌ینووسێته‌وه‌!
 ئێمڕۆ هه‌موو ده‌زانین کێ شمشێر به‌ده‌سته‌که‌یه‌، کێش قه‌ڵه‌مه‌ خوێڕییه‌که‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە