ئۆپۆزیسیۆن.... ئۆپۆزیسیۆنێکی نه‌خۆش
Friday, 13/08/2010, 12:00
هه‌واڵێک که له دوو رۆژی رابردوودا خوێندمه‌وه و سه‌رنجی راکێشام، وای لێکردم به کورتی له‌سه‌ر ئه‌مه بنووسم، هه‌واڵه‌که‌ش گوایه كاردۆ ئەمین سەرپەرشتیارى گشتى گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێسنوورى كوردستان بەسەردانێك گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان، ژەهراوى کراوه. ئه‌مه‌یان وه‌ک هه‌واڵێک راگه‌یاند، دوای ئه‌وه که زانییان سهرپهرشتکارهکه خواردنی چه‌ور و پیسیی خواردووه، ئیتر ویستییان به هه‌زار پێچ و په‌نا خۆیان له‌و درۆیه ده‌رباز بکه‌ن و پینه‌ی بکه‌ن. به هه‌رحاڵ.
سه‌ره‌تا ده‌بێت بپرسین: ئه‌م گروپه کێن؟ چ کاره‌ن و چی‌یان کردووه، تا ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانیی ویستوویانه ده‌رمانخواردی بکه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌و کاردۆ ئه‌مینه کێیه، وا ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده لێی بێزاره ده‌یه‌وێت له ناوی به‌رێت ؟ من لێره‌وه ئه‌و پرسیارانه‌م له خۆم کرد، به خوێندنه‌وه‌ی پێکه‌نیم به عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه هات، که جار به‌جار وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنیش خۆیان پێمان ده‌ناسێنن، گوایه دژی گه‌نده‌ڵیی و دژی ده‌سه‌ڵاتن. ئاخر ئه‌مه‌یه حاڵی ئۆپۆزیسیۆنی کوردیی، بۆیه بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانی هه‌میشه داشیان به سه‌رماندا سواره.
من ده‌پرسم ئایا گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێسنوورى كوردستان له رێکخراوی چاک مه‌ترسییدارترن، هیچ نه‌بێت ئه‌وان راشکاوانه چه‌ند ساڵه به گژ ئه‌رز و ئاسمانی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌چن؟ داوای یاسایی‌یان له سه‌ر ده‌یان جاشی زه‌به‌لاحی پارتیی و یه‌کێتیی تۆمار کردووه؟ ئه‌دی بۆچی جارێک نه‌مان بیست ئه‌ندامانی رێکخراوی چاک ده‌رمانخواردوو کرابن؟ له کاتێکدا داوای یاساییشیان له‌سه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانیی و مه‌سعود بارزانیی تۆمارکردووه؟ خۆ ئه‌وانیش که‌م تا زۆر، سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن و له‌وێش نانی گه‌رم و چه‌ور ده‌خۆن؟ نه‌ک ئه‌مه به‌ڵکو ئاماده‌ی هه‌ندێ چالاکی خۆپیشاندان و کاریی تر ده‌بن؟ به‌ڵام گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێسنوورى كوردستان، جگه له ختووکه‌دانی ده‌سه‌ڵات، تا ئیستا کارێکی وایان نه‌کردووه، ئیدی بۆ خۆیان پێ گه‌وره‌یه و له ترۆپکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه، گوایه تاڵه‌بانیی و بارزانی به‌دوایانه‌وه‌ن، تا ده‌رمانخواردیان بکه‌ن!؟
بۆ زانیاریتان ئه‌م رێکخراوه زۆربه‌ی کاره‌کانیان له رێگای گروپی ئیمهیلهوهیه، هه‌ندێ هه‌واڵ و چالاکیی ئیداریی رۆژانه‌ی خۆیان بۆ خه‌ڵکی ده‌نێرن، که‌سیش نازانێت تا چه‌ند راستن و سه‌ریان له کوێیه و قاچیان له کوێ گیرساوه‌ته‌وه! خۆ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک بگرن ته‌نها بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تیی و شه‌خسیی خۆیانه و هیچی تر، بۆنمونه دێن ره‌خنه له پارتی ده‌گرن، گوایه رۆژنامه‌نووسانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ناویان نووسراوه بۆ زه‌ویی وه‌رگرتن، ئه‌وانه‌ی یه‌کێتیی و گۆڕان ناویان نه‌نووسراوه ؟ ئایا نمونه‌ی ئه‌م جۆره ره‌خنه نه‌رم و ناسکانه‌ی له ده‌سه‌ڵات ده‌گیرێت شایانی ئه‌وه‌یه ره‌خنه‌گره‌کان ده‌رمانخوارد بکرێن؟
زۆرن ئه‌وانه‌ی خۆیان پێ ئۆپۆزیسیۆنه، لێ ئه‌م که‌سانه وا تێگه‌یشتوون، که ئۆپۆزیسیۆن واته به‌رکه‌وتنی به‌شه دزیی و به‌شه پاره و به‌شه سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان! ئۆپۆزیسیۆن واته بچڕینی ده‌سه‌ڵات و کاره نایاسییه‌کان. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌شدا ده‌رکه‌وت، که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به هه‌مان عه‌قڵ ره‌فتار له‌گه‌ڵ پارتیی و یه‌کێتییدا ده‌کات، داوای به‌شه ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن. باسه‌که‌ی من تایبه‌ت نییه بۆ گۆڕان، چونکه ئه‌و هه‌ویره‌ی گۆڕان شێلاوێتی، ئاوی زۆر ده‌کێشێت، خۆشبه‌ختانه، گوونکهکهی گۆڕان خه‌ریکه به سه‌ر ساجی په‌رله‌مانه‌وه وشک ده‌بێته‌وه، هێشتا بۆیان نهبرژاندوون.
عه‌قڵی زۆربه‌ی که‌سه ناڕازییه‌کان، که لێره‌دا من به ناچاریی به ئۆپۆزیسیۆن ناویان ده‌به‌م، عه‌قڵێکی ناته‌ندروسته، بێ پێچ و په‌نا ده‌ڵێم ئه‌وانه له بری سه‌ردانی دکتۆرێکی ده‌روونناسی، خه‌ریکی سیاسه‌ت و سه‌ردانی ده‌نگه ناڕازییه‌کان دەکەن، ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵکی بۆ لای خۆیان رابکێشن، ئەمانە وەک ئەوە وان، کە بۆ نموونە منداڵێک ده‌بینێت دایک و باوکی گوێی لێناگرن، ده‌چێت په‌رداخێک، پیاڵەیەک ده‌شکێنێت، تا ده‌نگی بێت و ئاوڕی لێبدرێتەوە، گوێی لێ‌بگرن، عه‌قڵی گه‌وره نه‌خۆشه‌کانیش به‌و میتۆده کار ده‌کات، پێیان وایه به‌و شێوه‌یه دەتوانن سه‌رنجی ده‌سه‌ڵات بۆ لای خۆیان رابکێشن ده‌سه‌ڵات، ئاوڕییان لێبده‌نه‌وه و بیانخەنە نێو سه‌نته‌ری دزیی و گه‌نده‌ڵییه‌وه، تا به‌شی خۆیان بپچڕن، بۆیه هه‌نگاوی یه‌که‌م بەوە دەست پێدەکەن بێنە ناو خه‌ڵکی، له ببن به نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان، له‌و خه‌ڵکه زیاتر تووره‌یی به‌رامبه‌ر پیشان ده‌ده‌ن، ناڵێن ئێمه دەروونمان نه‌خۆشه و ئازاره‌که له مێشکماندایە، ده‌ڵێن له جه‌سته‌ی شهکهتبووماندایه وه‌ک ئێوه هیلاک و ماندووین، قوربانیی ده‌ستی چه‌وساوه‌ی ده‌سه‌ڵاتین.
نمونه‌ی گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێسنوورى كوردستان، تاکه نموونه نییه، که ده‌رمانخواردوو کرابن، پێش دوو ساڵ (د. که‌مال سه‌ید قادر)یش رایگه‌یاند گوایه پزیشکه‌کانی سویسرا پێیان وتووه، ته‌مه‌نت کورت بۆته‌وه و زۆر ناژیت، به‌مزوانه ماڵئاوایی ده‌که‌یت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نووسینێکی بڵاوکرده‌وه، زۆری پێ بوو، لێ له‌به‌ر ته‌مه‌ن کورتیی خۆی کە رایگەیاند، که‌می نووسی، ساڵ رۆیشت و چاوه‌ڕێمان کرد، که‌چی نەمرد و درۆی کرد، ئه‌مڕۆش به راست و چه‌پدا نووسینه‌کانی له ماڵپه‌ره گومانلێکراوه‌کانی پارتیی و پاراستندا بڵاوده‌کاته‌وه، زۆربه‌ی قسه‌کانی بریتیین له نه‌رم و نیانی به‌رامبه‌ر به پارتیی و بنه‌ماڵه، جارێک هێرش ده‌کاته سه‌ریان، جارێکی تریش ستایشیان ده‌کات، خۆشی نازانێت له کوێی ئۆپۆزیسیۆندا وه‌ستاوه و چی دەوێت، یان له کوێدا ده‌یه‌وێت خۆی بهاوێته باوه‌شی ده‌سه‌ڵات! ئایا ئه‌وانیش باوه‌شیان بۆی گرتۆته‌وه و به‌م شیوه‌یه له قسه و گوفتاره‌کانی رازیین تا وه‌ری بگرن؟
من به‌ش به‌حاڵی خۆم زیاتر پێ له‌سه‌ر په‌تا و نه‌خۆشیی کەسایەتییەکانی ئۆپۆزیسیۆن داده‌گرم.
هیشام ئاکره‌یی.. که ماڵپه‌ڕێک بەڕیوە دەبات و خۆشی نازانێت له کوێدا له‌نگه‌ریی گرتووه و له کوێدا گیرساوه‌ته‌وه، نه خۆی له خۆی ده‌گات و نه ده‌یه‌وێت لێشی تێبگه‌ن. ئه‌ویش پێش ساڵ و نیوێک که گه‌ڕابووه‌وه بۆ هه‌ولێر، به هه‌مان ریتم وتی له چێشتخانه‌یه‌کی هه‌ولێردا ویستوویانه دهرمانخواردم بکه‌ن. ئه‌مه‌ی لای چه‌ند که‌سێک باسیکردبوو. ئیتر باس له‌وه ناکه‌م، که چه‌ند جار نووسیوێتیی، گوایه نامه‌ی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی له‌لایه‌ن پارتیی و یه‌کێتیی و گۆڕان و شوێنی ترەوە بۆ هاتووه.
دیارده‌ی ههڕهشەکردن و تیرۆرکردنی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له ناو گروپی به‌ناو رووناکبیراندا بره‌وی هه‌یه، هاکا له پڕێکدا نووسه‌رێک، رۆژنامه‌نووسێک له سایتێکدا، له رووپه‌ڕی ماڵپه‌ڕێکدا رایگه‌یاند، که‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه و ژیانی له مه‌ترسییدایه.
ماوه‌یه‌ک لەمەوپێش نووسه‌رێکی کورد لە فەرەنسا، دوای تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، بیری له‌وه کرده‌وه، ئه‌میش خۆی بخاته ناو گۆمه‌که‌وه و هاوار له خۆی هه‌ڵبستێنێ، گوایە ئەمیش ناوی لە لیستی پاراستندا هاتووە، تا تیرۆری بکەن، هاتو نامه‌ی بۆ چه‌ند نووسه‌ر و سایتێک نارد، کەوا لیستێکی دوور و درێژی ده‌ست که‌وتووه، هی پاراستنه بڕیاریان داوه (چل بۆ پەنجا) نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و خاوه‌ن سایت، تیرۆر بکه‌ن، له کوێش؟ له ئه‌وروپا، چونکه زۆربه‌ی ناوه‌کان دانیشتووی ئه‌وروپا بوون. لیسته‌که به ده‌ستی من گه‌یشت، سێیه‌م ناو ناوی ئه‌و به‌ڕێزه خۆی بوو، ئەم نووسه‌ره گه‌ڕابوو، هه‌ر که‌سێک له‌و رۆژ و شه‌وه‌دا، نووسینی له ئینته‌رنێتدا بەرچاوکەوتبوو، ناوه‌که‌ی نووسیبوو، خستبوویە ناو لیستەکەوە، سه‌یربوو، ناوشیارانە نه‌یزانیبوو، زۆر له‌و ناوانه نووسه‌رانی سه‌ر به پارتیی و پاراستنیش بوو.
ئۆپۆزیسیۆن نه‌خۆشه، ته‌ماشای سایتی کوردستان نێت بکه، کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر، که لە شوێنی تر، دەمیان بەقەدەر کونە ئەشکەوتێک دەکەنەوە، ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن و خۆیان پێ که‌ڵه نووسه‌ری ره‌خنه‌گره، هاتوون پیرۆزبایی له بکوژی دووه‌می سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌ن، عومه‌ر فارسی کوردستان نێت، به به‌ڵگه‌وه، توانبارکراوە به‌وه‌ی ناوی سه‌رده‌شتی ئاشکراکردووه و ناوه‌که‌ی خستۆته به‌ر ده‌ستی پاراستن، که‌چی ئه‌م به‌ڕێزانه به شان و باڵی ئه‌و سایته‌دا هه‌ڵده‌ده‌ن.
له کوردستاندا ته‌نها پاشاگه‌ردانی نییه، به‌ڵکو عهقڵگهردانی رووناکبیرانی کوردییشه ئێمه چۆن ده‌توانین نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنین، که ئه‌م نووسه‌ر و رووناکبیرانە رابه‌ری هزر و بیرکردنه‌وه‌مان بن؟ چۆن بڕوا به جوانیی، به پیرۆزیی بکه‌ین، که ئه‌مانه باسی ده‌که‌ن؟ کاره‌ساته‌که ته‌نها له‌وه‌دا نییه، ئێمە روو له کوێ بکه‌ین و له کوێوه خۆمان قوتار بکه‌ین؟ به‌ڵکو له‌وه‌دایه، که‌ی دەست بەرداری ئەم ده‌سه‌ڵاته جانهوار و گه‌رای نووسه‌ر و روناکبیرانه‌ی کوردیش دەبین و نه‌وه‌کانمان به ته‌ندروستیی په‌روه‌رده ده‌کرێن؟ ئایا ئه‌مانه‌ی که دێن و ده‌ڵێن ئێمه‌ش دژی ده‌سه‌ڵاتین و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی و خیانه‌ت و دزیی وناپاکیی ده‌نووسن، یان قسه ده‌که‌ن، ئه‌مانه ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌ن؟ که‌سانی راستگۆن! یان ئۆپۆزیسۆنێکی نه‌خۆشن له ناو پیس و پۆخڵی ده‌سه‌ڵاتدا هاتوونه‌ته ده‌رێ، نه‌ک په‌یام، به‌ڵکو گه‌رای فهسادییان پێیه؟ که‌سانی نه‌خۆش، پێویستییان به چاره‌سه‌ره، نه‌ک چاره‌سه‌ری ده‌رده‌کانی کۆمه‌ڵگا له لای ئه‌مانه بێت.
له کۆتاییدا داوام وایه، چیدیی هه‌واڵ و نووسین و قهشمهریاتیی له‌و جۆره بڵاونه‌کرێته‌وه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێسنوورى كوردستانیش توورڕ هه‌ڵبدرێت، ئه‌و هه‌واڵانه بابه‌تیی جیدیی نیین، بەڵکو بابەتی سایتی نووکتهن.
ئه‌م دیارده‌یه، په‌تایه، په‌تای درۆکردن خۆ به شتزانیین، ئه‌وه‌ی په‌تاش ده‌یگرێ نه‌خۆشه. ئه‌م نه‌خۆشییه به خزمه‌ت، به خه‌بات و به کوردیاتیی پێمان دەفرۆشنەوە.
کوڕ ئه‌و کوڕه‌یه له نادیاردا خزمه‌تی نه‌ته‌وه و نیشتمانی خۆی بکات، چ پێویستمان به په‌ڕۆیه‌کی سووره‌وه، تا له به‌ر ده‌می گا هاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا رایوەشێنین!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست