ئەرسەلان بایزو بۆکسەکەی شاخ و دەبەی ئاوی ناو پەرلەمان!
Thursday, 15/08/2013, 12:00
هەر وا دەزانم دوێنێیە:(چهند خۆشبو ئهو رۆژانه سهرباری ئهو ههمو نههامهتی و سهختی ژیان و بێنانی بێئاوی و بێ بهرگی.) ئەمە رستەی بەرێز سەرۆکی پەرلەمانە لە مەراسیمی ناشتینی شێرکۆ بێکەس وتەیەتی کە لە هەمو سایتەکانی یەکێتی بڵاوبۆتەوە.
منیش هەر وادەزانم دوێنێە، خۆتو ماڵو منداڵت چەند بە تێرو تەسەلی دەژیان، پێشمەرگە تەنیا نیسکو نۆکی هەڵدەقوراند، ئێوەش گوشتی برژاو برنجی کوردی، لە بیرمە نەسریەی مەقەرتان بەکاردەهێنا بۆشتە تایبەتیکانتان، ئازوقەی مەقەرتان بەکاردەهێنا بۆ دەعوەتو دەعوەتکاریو رازانەوەی سفرەی سەوزو سور بۆ بەردەمی جەلالیەکان، بەڵام بمبەخشە براکەم ئەوم لەبیر نیە کە ئێوە بۆ ژەمێکیش برسی بوبن. ئەوەم زۆر چاک لەبیرە خۆت ئاسا وادەزانم دوێنێیە، کاتێ پێشمەرگە پێلاوی لاستیکی لە پێ دەکرد ئێوە کلاشی پەرۆ، پێشمەرگە دەبو بە عەدەد کلاشنکۆف ئێوەش کلاشنکۆفی مەزەلیو دەمانچەی چواردەخۆرتان لە پشتت دابو، پێشمەرگە کورتەکو شەرواڵی دڕاوی بە پینەوپەرۆ، ئێوە قاتی کڕتان لەبەردابو، لەمەشیان دەبێ بمبەخشی قەت لە یادم نیە کە تەنیا بۆ جارێکیش ئێوەم دیتبێ بە روتورەجاڵیو بێبەرگی، ئەوش لە یادمە کە پێشمەرگە بە پێیان رێگەو بانی دەکوتیەوە ، ئێوە لانکرۆزەرو سایقتان هەبو، پێشمەرگە خێزانی ئەنفال دەکرا ئێوەش پشتێنی لیرەتان لە پشتی ئەو بوکە دەکرد کە لە شارەوە دەهات بۆ جەلالیەکان، با ئەوەشت پێبڵێم زۆر چاک ئەوەشم لەبیرە برا گیان، کە بە ناهەق پێشمەرگەتان نەقل دەکرد چونکە رازی نەدەبون ببن بە خزمەتکارتان، رازی نەبون گوێرایەڵی بیرو بۆچونە ژاگاویەکانتان بکەن، هەر وادەزانم دوێنێە هەر یەکیک شکی ئەوەتان لێکردبا لایەنگری بیرو بۆ جونەکانی جەلالیەت ناکا دەرتاندەپەراند و موحارەبەتان دەکرد، ئەوەشم زۆر چاک لە بیرە کاتێ گەنگت دروست کردبو لە ناو مەقەر بۆ ئەوەی هەر یەکێ لە روت وەستا پەلاماری بدەن هەر چۆن رۆژێک پەلاماری (......) وعەینەگەکەیان شکاند، هەر وادەزانم دوێنێیە گوێت بۆ کەس راندەگرتو هەمو رۆژێ دەبو بە دەمەقاڵیمان لەگەڵت تا گەی بە رادەیێ رۆژێکیان بو بەشەرە بۆکست لەگەڵ پشتیوانی موهەندیس لە سەربانی مەقەر خۆتو گەنگەکەت، ئەو کات پشتیوانی موهەندیس بۆکسی بۆت راوەشاند، ئیمرۆش لە پەرلەمان دەبە ئاو.
تێبینی:
١) پشتیوان پێشمەرگەیەکی دێرینە ئەو کات موهەندیسی ئێزگە بو یەکێ بو لە دەنگە نارەزایەکان لە شاخ، ئێستا لە ئەڵمانیا لەگەڵ د.رێزانی خێزانی گوزەران دەکا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست