هەوالێكى پە لە... جەلالیەكان بە زۆر فەرمانبەران دەبەنە كۆبونەوە
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
1241 بینراوە
ئەمرۆ فەرمانبەرانى (سایلۆكەى سلێمانى) یان ئاگاداركردۆتەوە كەدەبێت بچن بۆ كۆبونەوە لە هۆڵى هونەر تاڵەبانى كۆبونەوەیان پێ دەكات. ئەمە لەكاتێكدایە كەتاڵەبانى بەنیازە حزب وحكومەت لێك جیابكاتەوە؟؟؟؟؟؟
فەرمانبەران بەرق وكینەوە لە بەر خۆیانەوە دەیان ووت وەك سەردەمى بەعسمان لێ هاتووە بەزۆر دەمانبە نە كۆبونەوەكان,, وهەردوێنێش مەڵبەندى یەكى سلێمانى 30ى ئۆتۆمبێلى ژمارە سفرى سەنى كریوەو وبەنیازە بۆ كرینى دەنگ بیداتە خەڵكى . سەرچاوەكە ووتى كرێكارانى سایلۆكە ووتویانە لە كاتى نان خواردندا بووین بەزۆر را پێچى ئوتۆمبیلەكانیان كردین تابچیین بۆ بەشدارى لە كۆبونەوەكە , تا هەندى قسە سواوەكانیان بكەنەوە وجارێكى تر دەنگیان پێ بدەین.. هەر ئەمرۆش چەند پاسێكى خوێندكارانى پەیمانگاى تەكنیكیان راپێچى هەمان كۆبونەوە كردوبووە ولە رێگا هاواریان كردووە بمان بەن بۆ گردەكە واتە (كومپانیاى وشە)