کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی - به‌شی هه‌ژده‌هه‌م

Thursday, 19/01/2012, 12:00






 
شه‌ڕی حتین:
سه‌لاحه‌دین پێویستی به‌ جه‌نگێک بوو بۆ مه‌به‌ستی سیاسی زیاتر له‌ هه‌رمه‌به‌ستێکی تر و له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا بۆ هه‌موو لایه‌نێکی دۆست و دۆژمن ده‌رخا که‌ به‌ڕاستیه‌تی که‌ دژ خاچه‌کان ده‌یه‌ویت بجه‌نگێ، به‌ تایبه‌تی که‌ ئێستا گه‌وره‌ترین له‌شکری هه‌بوو و دژایه‌تی ناوخۆ تا راده‌یه‌کی باش نه‌مابوو. زه‌حمه‌ت بوو ڕاگرتنی به‌رده‌وامی ئه‌م له‌شکره‌ مه‌زنه‌ی به‌بێ جه‌نگ و مه‌سره‌فی زۆربوو، هه‌روه‌ها سه‌رکرده‌ی تازه‌ی خاچه‌کان گای دی لوسینیان سه‌رکرده‌یه‌کی به‌هێز نه‌بوو و چوونکه‌ پشتگیری ته‌واوی نه‌بوو له‌ لایه‌ن هه‌موو سه‌رکرده‌کانی مه‌سیحیه‌کانه‌وه‌.

سه‌لاحه‌دین له‌ ناوچه‌ی الاشتاره‌ مایه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی له‌شکره‌کانی و لێدوانی له‌سه‌ر پلانی جه‌نگ له‌ گه‌ل ڕاوێژکاران وئه‌میرکان و سه‌رکرده‌کانی.

سه‌لاحه‌دین له‌م ماوه‌دا سه‌رۆکاری به‌شه‌کانی له‌شکری ناوچه‌ی گردی تاسیلی ده‌کرد که‌ له‌سه‌رڕێگای ئه‌رده‌ن نزیکه‌ی شه‌ش میل دووربوون له‌ کامپی خۆیه‌وه‌، باسی تاکتیکی جه‌نگی په‌لاماردانی به‌په‌له‌ و کشانه‌وه‌که‌ ئه‌م جۆره‌ جه‌نگه‌ به‌سوار ده‌کراو لێزانینی چاکی ده‌ویست، و له‌ کاتی گۆڕینی وه‌زعی شه‌ڕدا که‌ به‌کۆمه‌لی بچووک بچووک و به‌ئاسانی ده‌یانتوانی په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌‌ سه‌رکرده‌ی له‌شکره‌وه‌ له‌کاتی شه‌ڕدا، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ تاکتیکه‌ له‌سه‌رکردایه‌تی له‌شکرێکی وامه‌زندا نه‌ده‌کرا په‌یڕه‌وی بکرێ، چوونکه‌ یونیت 'کۆمه‌لی بچووک' مه‌به‌ست له‌ کۆمه‌له‌ له‌شکری جیاجیا ده‌بوو به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیدا بن له‌ گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین خۆیدا، به‌تایبه‌ت له‌ کاتی گۆڕانی وه‌زعدا هه‌میشه‌ سه‌رۆکاریان پێویست بوو. سه‌لاحه‌دین هه‌ندێ تاکیکی په‌یوه‌ندی کردنی هه‌بوو به‌ ئه‌میره‌کانیه‌وه‌ که‌ سه‌رۆکاری کۆمه‌له‌ سه‌ربازه‌کانی خۆیانده‌کرد ئه‌ویش به‌ ئیشاره‌تی ئاڵا و ڕه‌مز و لێدانی ته‌پل وبۆقێ و ژماره‌یه‌ک سوار دانرابوون بۆ ڕا گه‌یاندنی فه‌رمان به‌ ئه‌میره‌کان، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بوو بۆ هه‌ریه‌ک له‌و ئه‌میرانه‌ که‌ بزانن هه‌رکه‌س شوێنی خۆی له‌ کوێدایه و له‌کاتی پێویستدا ده‌بێ چی بکا‌.

وه‌ک عماد الدین باس ده‌کاوده‌ڵێت: بچوکترین کۆمه‌ڵ ناوی تولب بوو که‌ کۆمه‌لێکی گه‌وره‌تر له‌ چه‌ند تولب پێکهاتبوون و شوێنیان دیاریکرابوو له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا.
وه‌ک له‌ ناوچه‌ی تل التسیل له‌شکر ڕێکخر له‌ شێوازی لای ڕاست له‌شکرێک، لای چه‌پ له‌شکرێکی تر و له‌ناوه‌ڕاستدا له‌ شکرێک و هه‌ربه‌شه‌ی دووباڵی تر له‌شکری هه‌بوو، له پشته‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له‌مانه‌وه‌ له‌شکرێک و به‌ ماوه‌یه‌ک له‌ دوایانه‌وه‌ له‌شکرێکی تر بۆ کاتی پێویستی یا گۆڕینی جه‌نگاوه‌ران له‌ کاتی پشووداندا، به‌ڵام هه‌موو له‌شکر ده‌که‌وتنه‌ ژێر سه‌رکردایه‌تی سه‌لاحه‌دین خۆیه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستدا، تقی الدین له‌لای ڕاسته‌وه‌و له‌ لای چه‌په‌وه‌ کوکوبوری.

له‌ ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 26 /6 دا ا‌ له‌شکر به‌ڕێکه‌وت بۆ ماوه‌ی هه‌شت میل و له‌ ده‌شتی خیفشین دابه‌زین که‌ ده‌که‌وته‌ نێوان ده‌ریاچه‌ی گه‌لیلی له‌لای ڕۆژئاواوه‌ وله‌لای خوارووی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ به‌ ڕووباری ڕه‌قه‌د که‌ لقێکی ڕووباری یه‌رمووکه‌ . (نه‌خشه‌ی ژماره‌ 2)

له‌ڕۆژی شه‌ممه‌ 27/6/1187 دا بیست میلی تر به‌ڕێکه‌وتن و به‌ره‌وخواره‌وه‌ی ده‌ریای گالیلی. سه‌لاحه‌دین هه‌روه‌ک کامپه‌ینی سالی 1182 و 1183 به‌هه‌مان ناوچه‌دا له‌شکره‌که‌ی ده‌برد، که‌ له‌ودوو کامپه‌ینه‌دا به‌ره‌وخوار به‌ره‌و ئه‌رده‌ن بۆ په‌لاماردانی ناوچه‌ی بێسان ده‌ ڕۆشتن. فرانکه‌کان/خاچه‌کان به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ر وه‌ک کامپه‌ینی پێشوو له‌ناوچه‌ی سێفۆریس خۆیان ئاماده‌ده‌کرد.

له‌ڕۆژانی یه‌ک شه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌دا هیچ ڕووی نه‌دا و هه‌ردوولا چاوه‌ڕێی یه‌کتریان ده‌کرد بۆ په‌لاماردان. به‌ڵام سه‌لاحه‌دین هه‌ندێ جمووجولی به‌ له‌شکره‌که‌ی کرد که‌ ماڵ و بارو زه‌خیره‌ی نارد بۆ به‌رزاییه‌ک به‌ره‌و ڕۆژ ئاوا بۆ ناوچه‌ی کفر السبت.
وه‌ک ابن الشداد باسی شوێنه‌که‌ ده‌کاو ده‌ڵێت: وه‌ک شوێنێکی ته‌خت له‌سه‌ر شاخێک وابوو، ئه‌م شوێنه‌ وه‌ک سه‌ره‌وه‌ی شانی به‌رزاییه‌که‌بوو که‌ به‌روڕووی ده‌شتی حه‌تین بوو، و‌ هه‌شت میل دوور له‌ شوێنی دابه‌زینی سه‌لاحه‌دین خۆی که‌ هه‌شت میلی تر ده‌گه‌شتنه‌ کۆمه‌ڵگای خاچه‌کان له‌ سێفۆرێس. له‌و شوینه‌وه‌ سه‌لاحه‌دین ده‌یتوانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌ردوو شوێنی مه‌سیحی تیبریاس له‌پشته‌وه‌ و سیفۆرێس له‌به‌رده‌میانا بکا و ڕێی په‌یوه‌ندی نێوانیانی گرتبوو، هه‌روه‌ها ڕێگای کشانه‌وه‌ی به‌ره‌و خواره‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵات دانابوو ئه‌گه‌ر زۆر پێویست بکا و ناچاربن بۆ کشانه‌وه‌.

له‌ سێفۆریس، سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کان هێشتا ئاماده‌نه‌بوو هێرش بکا، چوونکه‌ وای ده‌زانی وه‌ک چه‌ند جاری پێشوو سه‌لاحه‌دین هێرش ناکا هه‌تا مه‌سیحیه‌کان هێرش نه‌که‌ن، و له‌م بۆچوونه‌‌دا هه‌له‌بوو, هه‌روه ها له‌و وابوو که‌ ئه‌گه‌ر سه‌لاحه‌دین هێرش بکا و هێزه‌که‌ی به‌ش به‌ش بن هێزی یارمه‌تیده‌ری خاچه‌کان ده‌توانن پێی بگه‌ن ‌وله‌هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین بده‌ن، وه‌وای ده‌زانی که‌ گرده‌کانی ناوچه‌ی سه‌فۆریس شوێنێکی چاکه‌ بۆ دامه‌زراندنی به‌رگری که‌ پانتایی پێنج میل بوو له‌نێوان سێفۆریس و نه‌زاریسدا که‌ مه‌لبه‌ندێکی تری مه‌سیحیه‌کان بوو‌ له‌لای سه‌ره‌وه‌ی شاخی توران.

سه‌لاحه‌دین له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ براکه‌ی توختێکن که‌فه‌رمانڕه‌وای یه‌مه‌ن بوو باسی ئه‌م شوێنه‌ی ده‌کردو ده‌یوت: لێره‌دا ئه‌مه‌ ئه‌وشوێنه‌یه‌ که‌ من هه‌ڵمبژاردووه‌ بۆ جه‌نگ له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ی 1/7 دا. له‌ ماوه‌یه‌کی پێش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕدا سه‌لاحه‌دین هێشتا نه‌یده‌ویست په‌لاماری مه‌لبه‌ندی گای دی لوسینیانی سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کان بدا و به‌رده‌وام هه‌وڵیده‌دا که‌ ئه‌وان له‌ شوێنی خۆیان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ په‌لاماردان. سه‌لاحه‌دین ده‌یویست له‌ ناوچه‌ی کفرالسبت جه‌نگ ده‌ست پێبکا و هێزه‌کانی برده‌ ئه‌وشوێنه بۆ جه‌نگ‌، چوونکه‌ زۆر نزیک بووبوه‌وه‌ لێ یان، به‌لام له‌وه‌ی نه‌ده‌کرد که‌ مه‌سیحیه‌کان بیانه‌وێ بێنه‌ مه‌یدانی جه‌نگه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ویستی په‌لاماری شاری تیبریاس بدا له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له‌ 2/7 دا به‌خۆی و پاسه‌وانه‌کانیه‌وه‌.
هێزه‌کانی موسولمانه‌کان وه‌ک خه‌ڵوزی داگیرساو به‌ پیاوانی خه‌ندق هه‌ ڵکه‌ن و به‌ردتاشانیه‌وه‌، هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی هێزه‌کانی هێشتا له‌ شوێنی خۆیان نه‌جولابوون، مه‌سیحیه‌کان هه‌وڵیانده‌دا به‌ په‌یمانێکی شه‌ڕوه‌ستان و پاره‌دان شه‌ڕ‌ بوه‌ستێنن، به‌لام سه‌لاحدین ته‌نها به‌خشیشی خودای قبول ده‌کرد له‌ جه‌نگدا دژ به‌ دوژمنه‌کانی خودا، وه‌ک خۆی دوای جه‌نگه‌که‌ باسی ده‌کردو ده‌یووت:
" که‌ خاچه‌کان‌ زانیان که‌ به‌ره‌و ڕووی له‌شکرێک بوونه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ قسه‌و پاره‌دان و هه‌ڕه‌شه‌ فێڵی لێ ناکرێ، که‌ جه‌نگ وه‌ک ئاگر ده‌یانسووتێنێ ئیتر داوای شه‌ڕوه‌ستان و ڕێکه‌وتنیان ده‌کرد، به‌ڵام خزمه‌تکارانی یه‌زدان به‌ شمشێر وه‌ڵامیان دانه‌وه‌."

له‌سه‌ره‌تاوه‌ په‌لامار له‌سه‌ر بورجێکی قه‌ڵاکه‌ بوو که‌ له‌وه‌ی ده‌کرد که‌ له‌بنا هه‌لکه‌نراو ڕووخا، پاش ئه‌وه‌ هێزه‌کان په‌یژه‌و گووریسیان به‌کار هێناو سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دیواری شووراکه‌دا، ئیتر خه‌لکی شاره‌که‌ زۆربه‌ یان یا کوژران یا به‌ دیل گیران. شاره‌که‌ یان هه‌موو تاڵانکرد، دوکان و مه‌خزه‌نی لۆکه‌و زه‌یتی هه‌موو ئاگری تێ به‌ردرا و سووتان. وه‌ک سه‌لاحه‌دین باسی ده‌کرد به‌فه‌رده‌ ئاڵتوون و زیو کۆکرانه‌وه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. خانمی ئه‌شیڤا ژنی سه‌رکرده‌که‌یان ڕایمۆند هه‌وڵیانده‌ دا له‌ قه‌ڵاکه‌دا خۆیان بپارێزن که‌ به‌ چاڵێکی قوول ده‌وره‌درابوو و به‌رگری لێ ده‌کرا. هێزه‌کان خۆیان ئاماده‌کرد بۆ چاڵ هه‌لکه‌ندن وتونه‌یلێک له‌ ژێرزه‌ویه‌وه‌ بۆ ناو قه‌ڵاکه‌، له‌م کاته‌دا هه‌واڵ هات که‌ وا هێزی مه‌سیحیه‌کان به‌ڕیوه‌ن و دێن به‌ره‌وشاری تیبریاس بۆ یارمه‌تیدانیان.

که‌هه‌واڵی په‌لاماردانی له‌شکری سه‌لاحه‌دین گه‌شته‌ سێفۆرێس، ئیتر سه‌رکرده‌کانی مه‌سیحیه‌کان کۆبوونه‌وه‌و ووتوێژ به‌رده‌وام بوو که‌ چۆن به‌ره‌نگاری گه‌وره‌ترین هێزی ئیسلامه‌کان ببنه‌وه‌: هه‌ر سه‌رکرده‌و بۆچوونێکی خۆی هه‌بوو، یه‌کێک ده‌یووت با تیبریاس واز لێ بێننین و یه‌کێکی تر ده‌یووت بابه‌رگری خۆمان به‌هێزکه‌ین و ئیتر کێشه‌ له‌نێوان سه‌رکرده‌کانی مه‌سیحیه‌کانا دروست بوو هه‌تا ڕێنالد دی چاتیلۆن ڕایمۆندی ته‌رابلسی تاوانبارده‌کرد به‌ لایه‌نگری سه‌له‌حه‌دین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاماده‌گه‌ری خۆی نیشان نه‌‌ دا بۆ چوون بۆ تیبریاس بۆ یارمه‌تیدانی مه‌سیحیه‌کانی تر که‌ له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تێکشاکنو گیراندا بوون، چوونکه‌ ڕاینالد ده‌یوت ئه‌گه‌ر تیبریاس داگیربکرێ ئیتر هه‌موو ناوچه‌کانی تر ناتوانن به‌رگری بکه‌ن، گای دی چاتیلۆن ناچاربوو له‌گه‌ل ڕایمۆند بڕۆن به‌ره‌و تیبریاس چوونکه‌ ژنه‌که‌ی له‌وێبوو ژیانی له‌مه‌ترسی دا بوو کوڕه‌که‌ی ده‌گریا بۆ ڕزگارکردنی دایکی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ره‌و تیبریاس به‌ڕێکه‌وتن وه‌ک هنگاوێک به‌ره و‌تێشکان و خۆبه‌کوشتدان.

له‌ڕۆژی 3/ 7 دا‌ ڕۆژی هه‌ینی بوو هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان له‌ سێفۆرێسه‌وه‌ ده‌رچوون به‌ره‌و تیبریاس له‌ ڕێگای قه‌راغ ده‌ریاوه‌ ک پانزه‌ میل دووربوو. یه‌که‌م به‌شی ڕێکردنیان به‌ ڕێگایه‌کی ته‌سکدابوو له‌ پاڵ شاخی توران، به‌لام ئه‌گه‌ر مه‌سیحیه‌کان به‌ ڕێگای ئه‌ودیو شاخه‌که‌دا بڕۆشتنایه‌ به‌ ئاسانی شاخه‌که‌یان ده‌خسته‌ نێوان خۆیان و هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دینه‌وه‌، به‌لام سه‌رکرده‌که‌یان ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی کردو له‌وێ‌وه نه‌چوون.
له‌شکری خاچه‌کان به‌ سێ کۆمه‌ل ده‌رچوون، یه‌که‌میان به‌سه‌رکردایه‌تی گای دی چاتیلۆن له‌ ناوه‌ڕاستدا، له‌ پێشه‌وه‌ به‌سه‌رۆکایه‌تی ڕایمۆرند ی ته‌ربلسی وله‌دواوه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی پادشای قودس بایلین دی ئی بیلین. هه‌رکه‌ مه‌سیحیه‌کان ده‌رچوون و به‌ڕێکه‌وتن، هه‌وال گه‌شت به‌سه‌لاحه‌دین له‌تیبریاس له‌کاتی نوێژی به‌یانی دا بوو هه‌ر به‌بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ یه‌کسه‌ر که و‌ته‌ڕی به‌ره‌و کفرالسبت که‌ شه‌ش میل دوو بوو.
ڕێکردنی مه‌سیحیه‌کان به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری موسوڵمانه‌کاندا بوو، به‌لام په‌لاماری ته‌واویان نه ‌‌دا هه‌تا سه‌لاحه‌دین خۆیگه‌یشت. وه‌ک باس ده‌کرا هه‌تا سه‌لاحه‌دین گه‌شت گای دی چاتیلۆن گه‌شته‌ سه‌ر کانی یه‌ک له‌ نزیک دێی توران. وه‌ک سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت:
"ڕاووچی پیاده‌وهه‌ڵۆو بازی سواره‌کانی خاچه‌کان به‌ده‌وری ئه‌م کانیه‌دا ده‌گه‌ڕان، وه‌ ئێمه‌ نزیکیان که‌وتینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کانیه‌که‌ به‌جێ بێڵن و له‌مه‌دا سه‌رکوتوبین.'

هێزی مه‌سیحیه‌کان کانیه‌که‌یان به‌جێ هێشت وبه‌رده‌وام بوون له‌ڕێکردندا.
له‌ڕێکردنیانا که‌س نه‌یده‌زانی بۆ به‌وڕێیه‌دا ده‌ڕۆشتن، چونکه‌ له‌ ته‌نیشتیانه‌وه‌ به‌رزاییه‌ک بوو وه‌ک دیوارێکی سروشتی که‌ که‌س نه‌یده‌توانی له‌وێوه‌ لێیاندا. به‌و ڕێگه‌دا‌ ده‌ڕۆشتن به‌ڕاسه‌ریانه‌وه‌ کفر السبت بوو که‌ هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دینی لێ بوو، له‌ لایه‌نی سه‌ره‌وه‌ش به‌ره‌و لووتکه‌ی شاخی نیمرین وله‌وێوه‌ دابه‌زینیکی قوڵ هه‌بووبه‌رامبه‌ر ڕۆژهه‌ڵات و دوادوایی شاخی توران، وه‌ له‌پشتیه‌وه‌ ده‌شتێک بوو که‌ به‌ ده‌شتی حه‌تین دوایی ده‌هات، به‌ قه‌راغیا ڕێگه‌یه‌ک به‌ره‌و تیبریاس ده‌ڕۆپشت، له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م ده‌شته‌دا دێی حه‌تینه‌ که‌سه‌رچاوه‌یه‌کی کانیاوی لێیه‌.

له‌سه‌رچاوه‌ی توران که‌ گای دی چاتیلۆنی لێ بوو، نه‌یتوانی قه‌باره‌ی هیزه‌کانی سه‌لاحه‌دین ببینێ تابزانێ چه‌ندزۆرن،‌ به‌ڵام ده‌یزانی که‌ له‌کوێدان. هێزه‌کانیان ده‌یانتوانی له‌وێدا دابه‌زن وله‌وان وابوو که‌ سه‌لاحه‌دین نایه‌ بۆیان چوونکه‌ زۆرجار سه‌لاحه‌دین په‌لاماری نه‌ده‌دان ئه‌گه‌ر له‌ شوینێکی به‌رگری به‌هێزدا بوونایه‌. یا ده‌یانتوانی به‌ره‌و تیبریاس بکه‌ونه‌ ڕی، له‌وێ‌وه‌ هێشتا نۆ میل ڕێگا مابوو بگه‌نه‌‌ تیبریاس. بۆ خاچه‌کان ته‌نها نیوڕۆژ ڕێکردن بوو. ئه‌گه‌ر به‌ره‌و خوار بڕۆشتنایه‌ ده‌بوو ڕێک به‌ناو هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دیندا بڕۆشتنایه‌ له‌ ک‌فر السبت، یا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ و به‌به‌رزایی دا و له‌ دێی حه‌تین دا‌به‌زن له‌به‌رئه‌وه‌ی شێوازی ڕێکردن و به‌ڕێوه‌ چوونیان تێک ده‌چوو په‌رژو بڵایوده‌بوونه‌وه‌ به‌م ڕێگه‌یه‌دا ڕۆشتن .
په‌له‌کردن و ئه‌حمه‌قی ودڵه‌ڕاوکێیی وایکرد له‌سه‌رکرده‌که‌یان‌ هه‌ڵه‌بکه‌نو ڕێگای ڕاسته‌وخۆیان نه‌گرت بۆ تیبریاس و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌‌ له‌ دا‌به‌زیندا به‌ره‌و ده‌شتی حه‌تین له‌شکره‌که‌یان بلاوده‌بووه‌وه‌ و فرسه‌ت بوو بۆئیسلامه‌کان بۆ لێدانیان. سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌سیحیه‌کان گای دی چاتیلۆن ده‌یزانی که‌ له‌شکری سه‌لاحه‌دین به‌سه‌ربه‌رزاییه‌وه‌ن وئه‌گه‌ر دابه‌زن بۆ ده‌شتی حه‌تین گه‌ڕانه‌وه‌یان زه‌حمه‌ته‌ وشاخ له‌پشتیانه‌وه‌یه‌،
یا ئه‌گه‌ر په‌لاماریانده‌ن و تێشکان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ی ئاوی توران و به‌ره‌نگاری په‌لاماری تریان ببنه‌وه‌ به‌ره‌و تیبریاس له‌ڕێکردندا به‌رده‌وامبن. یا ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتووبوو به‌سه‌ر هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین دا ده‌توانێ به‌ئاره‌زووی خۆی هێزه‌کانی بگه‌ڕێنێ بۆ هه‌رکوێیه‌ک بیه‌وێ، له‌م بۆچوونانه‌دا سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کان هه‌ڵه‌نه‌بوو، که‌س نه‌یده‌توانی ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێ. به‌ڵام له‌وه‌ی ده‌کرد که‌ هه‌ڵه‌که‌ی له‌وه‌دا بوو که‌ نه‌یده‌زانی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین چه‌ند زۆرن.

سه‌لاحه‌دین له‌جه‌نگه‌کانیا هه‌ندێ تاکتیکی هه‌بوو که‌ هه‌میشه‌ حه‌زیده‌کرد که‌ دوژمنانی بێن وپه‌لا‌ماربده‌ن و بڵاوببنه‌وه‌و ئینجا هه‌وڵی ده‌دا که‌ به‌ کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ گه‌مارۆیاندا و گه‌ر خۆیان نه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ له‌ناویانبه‌رن، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا ڕوی ده‌دا که‌هێزه‌کانی دوژمنانی به‌ کۆمه‌ل ده‌هاتن بۆ لێدان و گرتنی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین و ڕێیان ده‌درا تێپه‌ڕن و له‌دوای تێپه‌ڕینیان ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌گرتن و ده‌وره‌یان ده‌دان یا به‌دیل ده‌یانگرتن یا هه‌مویان ده‌کوشتن. به‌ڵام لێره‌دا گه‌ر ئه‌م تاکتیکه‌ سه‌رکه‌وتووبوایه‌ هێزه‌کانی ده‌بو زۆربه‌تواناتربونایه‌‌ که‌ نه‌یه‌ڵن هێزه‌گه‌مارۆدراوه‌کانی خاچه‌کان هێلی گه‌مارۆدان بشکێنن و ڕاکه‌ن.
له‌م جه‌نگه‌دا که‌هێزه‌کانی گای دی چاتیلۆن په‌لاماریاندا وهاتن بۆیان، سه‌لاحه‌دین هێزه‌کانی هه‌ردوو بالی لای ڕاست وچه‌پی نارد به‌ سه‌رۆکایه‌تی تقی الدین و کوکوبوری که‌ سه‌رچاوه‌ی ئاوی توران بگرن و نه‌یه‌لن مه‌سیحیه‌کان بیگه‌نێ ونه‌یه‌ڵن پاشه‌کشه‌ بکه‌ن و خۆی به‌هێزێکه‌وه‌ توانی به‌ره‌نگاری مه‌سیحیه‌کان ببێته‌وه‌ و له‌به‌کارهێنانی ئه‌م تاکتیکه‌دا سه‌رکه‌وتوو. له‌ئه‌نجامی ئه‌م جه‌نگه‌دا، تقی الدین به‌خۆی و بیست هه‌زار جه‌نگاوه‌ره‌وه‌ ڕێی گرت له‌ مه‌سیحیه‌کان له‌ کشانه‌وه‌ وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوخواردنه‌وه‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگی ته‌مووز و گه‌رمای هاوین و ڕێ گیرانیان له‌ ئاو زۆری پێ هێنان که‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بچن بۆ دێی حه‌تین و ئه‌م هه‌وڵه‌شیان سه‌رکه‌وتوونه‌بوو و جارێکی ترڕێیان لێ گیراو تێکشکان. ئیتر نه‌یانتوانی ده‌سته‌لاتیان ببێت به‌سه‌ر ڕێکووپێکی ڕیزه‌کانیانا به‌کۆمه‌ل له‌ ناوچه‌یه‌کی وشکو به‌رده‌ڵانیدا گه‌مارۆدران به‌ بێ ئاوو خوارده‌مه‌نی و هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک.
وه‌زعه‌که‌ وا مایه‌وه‌ وشه‌وی به‌سه‌رداهات وشه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌ی 3 و4 ی مانگی ته‌مووز له‌کاتێکدا هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وام خۆیان به‌هێزده‌کرد وخوارده‌مه‌نی و ئاویان بۆ ده‌هێنان وسه‌لاحه‌دین خۆی به‌رده‌وام کۆمه‌ڵانی جه‌نگاوه‌ران و کاروباری ئه‌میره‌کانی به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه‌. به‌رده‌وام لێدان و که‌مێک جه‌نگ هه‌بوو و هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین زیاتر تیرهاوێژیان به‌کار ده‌هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رانی خاچه‌کان زۆرجلی زرێ پۆشیان له‌به‌ردابوو و زیاتر به‌تیر ئه‌سپه‌کانیان ده‌کوشتن وده‌که‌وتن ئیتر جه‌نگیان پێ نه‌ده‌کرا.
وه‌ک عماد الدین باس ده‌کاو ده‌ڵێت: ' ئه‌میره‌کانی و سواره‌کانی مه‌سیحیه‌کان زه‌حمه‌ت بوو له‌ناوبردنیان چوونکه‌ جلوبه‌رگی زرێ پۆشیان له‌به‌ردا بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بوو ئه‌سپه‌کانیان بکوژن بۆ ئه‌وه‌ی توانای شه‌ڕکردنیان نه‌مێنێ چوونکه‌ به‌ جلی قورسی زرێ پۆشیانه‌وه‌ هاتووچوۆو ڕاکردنیان زه‌حمه‌ت بوو، به‌نه‌مانی ئه‌سپه‌کانیان ئیتر بێ که‌لک ده‌مانه‌وه‌. له‌م ماوه‌دا چوارسه‌د بار تیر هینرا و به‌رده‌وام باری چه‌ک و یارمه‌تی ده‌هات بۆهێزه‌کانی موسوڵمانه‌کان.'

له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕۆژهه‌ڵات بۆ به‌رده‌وامی جه‌نگ، وورده‌ پێک دادان ڕوویده‌دا به‌ڵام سه‌لاحه‌دین چاوه‌ڕێی ده‌کرد تا بزانێ که‌ گای دی چاتیلۆن به‌ره‌وکوێ له‌شکره‌که‌ی ده‌باو چی ده‌کا؟ سه‌لاحه‌دین سه‌یریکرد که‌ ئه‌وان به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی گه‌لیلی ده‌ڕۆن به‌په‌له‌ هێزه‌کانی نارد بۆ ڕێ لێگرتنیان، وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی مه‌سیحیه‌کان خۆیان باس ده‌که‌نو ده‌ڵێن:
له‌گه‌ڕانه‌وه‌یاندا هێزی پیاده‌یان گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و به‌رزایی یه‌ک و به‌کۆمه‌ڵ پێکه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌ وبه‌ فه‌رمانی سه‌رکرده‌‌یان‌ گای دی چاتیلۆن که‌ بانگی ده‌کردن که‌ دابه‌زن و بێنه‌ خواره‌وه‌ به‌قسه‌یان نه‌کردوو ڕازی نه‌بوون. هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تاوه‌ پیاده‌کان هه‌وڵیانده‌دا که‌ کۆمه‌ڵی سواره‌کان بپارێزن، لێره‌دا له‌ له‌ په‌لاماره‌کاندا یه‌کێک له‌ ئه‌میری مه‌ملوکه‌کانی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین ده‌کوژرێ چوونکه‌ به‌بێ پارێزگاری به‌سواری ئه‌سپه‌که‌یه‌وه‌ ده‌ڕوابۆیان، به‌هۆی ئه‌م ڕوداوه‌وه‌ شه‌ڕتازه ‌ده‌بێته‌وه‌‌ و وه‌ک عمادالدین باس ده‌کاوده‌ڵێت:
شێره‌کانیان له‌ئه‌نجام دا بوون به‌ ژوژوو، مه‌سیحیه‌کان له‌ تینواو به‌بێ ئاوی خواردنه‌وه‌ وهه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماردانی موسوڵمانه‌‌کان و له‌سه‌رهه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین ئاگریان به‌ردایه‌ پلوپشی سه‌ر شاخ و گردۆڵکه‌کان وهه‌واش بڵێسه‌ی ئاگری ده‌دا به‌ڕوویاندا له‌ گه‌رمای نیوه‌ڕۆدا، ژماره‌یه‌کی زۆر به‌دیل گیران و ئیسلام بوون، له‌ شپرزه‌یی و ئاگرو په‌لاماردانا ڕایمۆندی ته‌رابلسی ورێجینالدی سه‌یداو به‌یلینی ئیبلین به‌ره‌و به‌ره‌ی تقی الدین دا به‌ تاوی غارو به‌ شه ڕکردنه‌وه‌ توانیان ده‌ربازبن چوونکه‌ دابڕابون له‌ له‌شکرو سه‌رکرده‌که‌یان.
له‌م ڕووداوه‌دا تقی الدین ڕێی دان که‌ ده‌رچن به‌ نیازی ئه‌وه‌ی که‌ جیابنه‌وه‌و بیانگرن به‌ڵام ئازایانه‌ توانیان ده‌رچن و ڕاکه‌ن و به‌دیل نه‌گیرێن، هه‌رچه‌ند تیرهاوێژه‌کان دانیانه‌ به‌ر تیر، به‌لام ڕایانکرد و ده‌رچوون. له‌ پاشدا ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌و چه‌ند جنگاوه‌ره‌ به‌ره‌و به‌رزایه‌کانی نیرمین درچوون و بۆ ده‌شتی ئه‌ودیو و خۆیان گه‌یانده‌ قه‌ڵای سافاد له‌ به‌رزایی یه‌کانی ناوچه‌ی سه‌رو. به‌لای هه‌ندێ سه‌رچاوه‌وه‌ وا باس ده‌که‌ن که‌ ڕایمۆند به‌ خائن ده‌رچوو و ڕاکردنه‌کی خیانه‌ت بوو، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین له‌باره‌ی ڕاکردنی ڕایمۆنده‌وه‌ ووتی:
' له‌ ماوه‌یه‌کی کوورتدا توانیان ڕاکه‌ن به‌ ڵام له‌ داهاتودا هه‌رده‌گه‌نه‌وه‌ ده‌ستمان'
(سه‌رچاوه‌: عمادالدین ئه‌سفه‌هانی، البرق الشامی)

وه‌ک سه‌لاحه‌دین له‌ پاش ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ له‌نامه‌یه‌کدا باسی جه‌نگه‌که‌ی ده‌کرد بۆخه‌لیفه‌ی به‌غدا و
ده ڵێت:
" سه‌رکرده‌کانیان به‌ که‌له‌ڕه‌قیه‌‌وه‌ که‌ که‌له‌ڕه‌قی مردن بوو به‌ره‌وبه‌رزایه‌‌کان خۆیان و هێزه‌کانیان ده‌برد، به‌ڵام ده‌رچوونیان نه‌بوو، چه‌ندجارێک به‌ په‌لاماره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و هێزه‌کانمان و‌ دوو جار په‌لاماریاندا، به‌لام جاری سێهه‌م سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و ئاگرمان به‌ردایه‌ پووشی وشکو شه‌خه‌ڵی به‌رزا یه‌کان که‌ ئه‌وان له‌ تێشکان و گه‌ڕانه‌وه‌دا په‌نایان پێده‌بردن، لێره‌دا چاره‌یان نه‌ما له‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ دان زیاتر."

وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی تری ئه‌وروپی یه‌کان باس ده‌که‌نو ده‌ڵێن: له‌سه‌ر ئه‌وبه‌رزایی یه‌ سێ خێمه‌ هه‌بوو، به‌لام هێزی موسوڵمانه‌کان ته‌نها خێمه‌ سووره‌که‌یان به‌لاوه‌ گرنگ بوو که‌ خێمه‌ی سه‌رکرده ی خاچه‌کان بوو. ئه‌م به‌رزاییانه‌ پێک هاتبوون له‌ دوو به‌رزایی که‌ له‌ دوادوایی ده‌شتی حه‌یین دا بوو که‌ پێی ده‌ڵێن شاخی حه‌تین. (سه‌رچاوه‌: ولیامی ته‌رابلسی له‌ کتێبی لاوانه‌وه‌دا)
(شاخی حه‌تین مه‌به‌ست له‌ شێوه‌ی شاخی به‌راندا بوو، که‌ دووبه‌رزایی دوادوایی ده‌شتی حه‌تینه‌)

له‌ودوو به‌رزایی یه‌دا که‌ خاچه‌کان گیریان خواردو ده‌وره‌ دران و ڕێگای ئاوخواردنه‌وه‌ و خوارده‌مه‌نییان لێ بڕا و له‌ ڕۆژی دوهه‌مدا که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ بوو دوو سێ جار په‌لاماریاندا و دووجار په‌لاماری هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دینیانداو ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ و سه‌لاحه‌دین هێزه‌کانی خۆی کۆده‌کرده‌کرده‌وه‌ بۆ په‌لاماردانیان ده‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ و له‌ په‌لاماری سێهه‌م دا تێشکان و له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رزاییه‌که‌ مانه‌وه‌ ولێره‌دا فه‌رماندرا که‌ ئاگریان تێبه‌رده‌ن تا خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌و ئیتر هه‌موو به‌دیل گیران جگه‌ له‌ چه‌ندپیاوێک نه‌بێت که‌ ڕایانکرد.
له‌باسی ڕووداوه‌کانی ئه‌م جه‌نگه‌ دا وه‌ک ئه‌فزه‌لی کوڕی سه‌لاحه‌دین باسی ده‌کا و ابن الاسیر باسه‌که‌ی نووسیوه‌ ده‌ڵێت:
' که‌ پادشای خاچه‌کان گه‌شته‌ سه‌رئه‌وبه‌رزاییه‌ له‌گه‌ل هێزه‌کانیا، ده‌ستیانکرد به‌ په‌لاماردانی هیزه‌کانی ئیسلامه‌کان که‌ به‌رانبه‌ریان بوون، ده‌یانگه‌ڕاننه‌وه‌ بۆ لای باوکم، من سه‌یری باوکمم کردو ڕه‌نگی تێک چووبوو سپی هه‌ڵگه‌ڕابوو له‌مه‌رێقدا و ڕیشی به‌ ده‌ستێکی گرتبوو. ئه‌مجا جارێکی تر هێزه‌کانمان گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌وڕوویان ‌ په‌لاماریاندانه‌وه‌ تا به‌زۆری شه‌ڕ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر به‌رزیی یه‌کان. که‌ کاتێ من بینیم وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ئیسلامه‌کان به‌دوایانه‌وه‌ و دوایان که‌وتوون من قیڕانم به‌ خۆشی یه‌وه‌ 'وا تێکشکان' به‌لام فرانکه‌کان جارێکی تر هاتنه‌وه‌ به‌ره‌و هێزی ئیسلامه‌کان وه‌ک جاری پێشوو هێزه‌کانمان گه‌ڕانه‌وه‌ تا لای باوکم، جارێکی تر باوکم وه‌ک جاری پێشوو هێزه‌کانی کۆکرده‌وه‌و ناردنیه‌وه‌ به‌دوایانا به‌ره‌و به‌رزایی یه‌کان من جارێکی تر قیڕانم "وا شکان" و باوکم رووی تێکردم و ووتی بێ ده‌نگبه‌ ئێمه‌ هێشتا نه‌مان شکاندوون هه‌تا ئه‌و چادره‌ ‌سووره‌ نه‌که‌وێ، که‌ وای ووت و چادره‌که‌ که‌وت.'

له‌ کاتی په‌لاماردانی مه‌سیحیه‌کاندا به‌ره‌و خواروی ڕۆژهه‌ڵات و به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی گالیلی که‌ هێزه‌کانی کوکوبوری و تقی الدین ڕێیان نه‌دان و ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ره‌و به‌رزایی یه‌کانی ده‌شتی حه‌تین و له‌وێ گیریانخوارد هه‌تا به‌ته‌واوی تێک شکان وڕه‌مزی زه‌ربی خاچ گیرا که‌ دووپارچه‌ ته‌خته‌ی وه‌ک ئیشاره‌تی زائید بوو له‌ گه‌ل تێ شکانیاندا.

به‌ پێی نووسینه‌کانی عمادالدین که‌ده‌ڵێت: له‌ ‌سه‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی له‌م جه‌نگه‌ دا به‌سه‌رکه‌وتن، سه‌لاحه‌دین سوپاسی خودای کرد ودووسه‌رکرده‌ی به‌دیل گیراوی خاچه‌کانیان هێنا بۆلای که‌ هه‌ردووسه‌رکرده‌یانبوو به‌ناوی گای دی لوسینیان و ڕێنالد دی چاتیلۆن ، سه‌لاحه‌دین له‌باره‌ی هه‌ندێ کاری خراپی رێنالد دی چاتیلۆنه‌وه‌ پرسیاری لێکرد له‌ ڕێی ته‌رجوومه‌وه‌ که‌ چه‌ند ساڵێک له‌وه‌پێش له‌ کاروانیکی میسری دابوو و تالانی کردبوون و باره‌کانیان گرتبوون، له‌وه‌ڵام دا سه‌رکرده‌ی خاچه‌کان ده‌ڵێت: ئه‌م شتانه‌ کاڕێکن که‌ پێویستی سه‌رشانی هه‌موو پادشایه‌که‌. له‌کاتی ئه‌م ڕووداوه‌دا سه‌لاحه‌دین داوای لێکرد بوو که‌ کاروانه‌که‌ به‌رده‌ن و ڕێنالد دی چاتیلۆن ئازادی نه‌کردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌لاحه‌دین سوێندی خواردبوو که‌ ده‌بێ بیکۆژێ. به‌فراویان دا به‌ گای دی لیسونیان چوونکه‌ زۆر تینوو بوو ئه‌ویش دوای خۆی که‌ ئاوی خوارده‌وه‌ ئاوه‌که‌ی دا به‌ ڕێنالد دی چاتیلۆن و سه‌لاحه‌دین ووتی که‌ ئاو به‌ته‌نیا به‌ تۆدراوه‌ نه‌ک ڕێنالد، چوونکه‌ ده‌ستووری ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان وابوو که‌ کاتێک ئاووخواردن درابه‌ دیل، وا ده‌گه‌یه‌نێ که‌ دیل ژیانی پارێزراوه‌.

پاش ماوه‌یه‌کی که‌م هه‌رله‌وڕۆژه‌دا جارێکی تر ڕێنالدی دی چاتیلۆن یان هێنایه‌وه‌‌ بۆ لای سه‌لاحه‌دین وداوای لێکرد که‌ ئیسلام بێ و قبوڵی نه‌کرد و سه‌لاحه‌دین به‌ده‌ستی خۆی شمشێره‌که‌ی ده‌رهێناو سه‌ری له‌ ملی کرده‌وه‌، لاشه‌یان ڕاکێشایه‌ ده‌ره‌وه‌. له‌ پاش ئه‌وه‌ گای دی لوسینینان بانگرده‌وه‌ و سه‌لاحه‌دین پێی ووت:
'ده‌ستووری نێوان پادشاکان نییه‌ که‌ یه‌کتری بکوژن، به‌ڵام ڕێنالد له‌ سنووری ئه‌وه‌ ده‌رچووبوو. '
وه‌ک ابن الاسیر باس ده‌کاوده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین سوێندی خواردبوو دووجار که‌ ده‌بێ به‌ده‌ستی خۆی بیکووژێ، یه‌که‌م جار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌وڵیدابۆ په‌لاماردانی شوێنه‌ ‌ پیرۆزه‌کانی ئیسلام و دووهه‌م جار که‌ فه‌رمانیدا به‌ لێدانی کاروانێکی بازرگانی میسری.
(سه‌رچاوه‌: سه‌لاحه‌دین و جه‌نگی پیرۆزی لاپه‌ره‌ 264)

له‌شکری سه‌لاحه‌دین دوای جه‌نگی حه‌تین شه‌وی شممه‌و یه‌ک شه‌ممه‌ مانه‌وه‌ له‌وێ بۆ پشوودان و دوای ئه‌وه‌ چوون به‌ره‌و تیبریاس و له‌وێ خانمی ئێشیڤا ناچاربوو قه‌ڵاکه‌ی دا ته‌سلیمکا. سه‌لاحه‌دین فه‌رمانی دا که‌ که‌س ده‌ست له‌ ماڵ وپاره‌ وخه‌زێنه‌ی نه‌داو، توانی هه‌رچیه‌کی هه‌بوو بیانبا له‌گه‌ڵ خۆیدا، هه‌رچی خه‌ڵکی ده‌وروپشتی و خێزانی هه‌موو ڕێیاندرا له‌گه‌ڵی بڕۆن به‌ره‌و ترابلس که‌ که‌سووکارو خاچه‌کانی لێ بوو.

سه‌لاحه‌دین له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ خه‌لیفه‌ی عه‌باسی دوای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ ده‌ڵێت:

"پێش ئه‌وه‌ی که‌ شمشێره‌کان بکه‌ینه‌وه‌ به‌ کێلانه‌کانیانا و زینی ئه‌سپه‌کانمان داگرین ، ته‌نها هیوادارم که‌هه‌مووڕه‌خنه‌ که‌ تا ئێستا لێم ده‌گیرا ئێستا لێی په‌شیمان بن، هه‌وڵی به‌رده‌وامم داوه‌ که‌ خۆم به‌ پارێزه‌ری خاکی ئیسلام داده‌نا ئێستا دوژمناکه‌نم تێده‌گه‌ن ‌ به‌ڕاستم بوو، من ئێستا جێگه‌ی پایه‌داری سه‌رکرده‌و پا ‌ڵه‌وانی جه‌نگی پیرۆزی به‌بێ هیچ مه‌رجێک پێم ڕه‌واده‌بێ"

هه‌موو له‌شکره‌کانی سه‌لاحه‌دین له‌م شه‌ڕه‌دا چوارده‌ له‌شکربوون، سه‌رکرده‌ی ده‌به‌شی ئه‌م له‌شکرانه‌ کوردبون و چواره‌که‌ی تری تورک. هێزی عه‌ره‌به‌کان پێکهاتبوون له‌ به‌ده‌وه‌کانی بیابان که‌ له‌ کاتی پێویسدا به‌کرێ ده‌گیران بۆ شه‌ڕ.

به‌شی داهاتوو به‌شی 19 دوای شه‌ڕی حه‌تین / به‌ره‌و داگیرکردنی قودس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە