کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەک بۆ کاک ئیسماعیل خورماڵی شاعیر؛‏

Wednesday, 27/08/2014, 12:00


لاسای کردنەوە

دیارە هونەری لاسای کردنەوە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لە بوونی مرۆڤیەوە بوونی هەبوە لە هەر لە هەڵس وکەوتی ئاسای ڕۆژانەی مرۆڤانی ئاسیی و خوڕەوشت و کارو پیشە دا هەرەک لەجۆر و چەندو چۆنێتیدا... ئەوەی لایەنی زۆری ئەم دیاردەیەی بەرکەوتبیت هونەرە بەهەموو بەشەکانی یەوە ... کە دیارە و لە کۆنیشەوە ئاماژەی پێدراوەو بە بەشێک لە هوونەر دانراوە کەواتە بەکورتی لاسای کردنەوە هونەرە.

دیارە گەورەو بچوک و کەسانی تازە لەهونەر وپرۆفشناڵیش بەهەر جۆریک وبڕێک کەم یان زۆر ئەم بەهرەیە ئەیانگرێتەوەو تیایاندا بوونی هەیە . بەڵام لاسایکردنەوەو بەقاڵب بوون ناچنە یەک تای تەرازووی هوونەرەوە ..لاسای کردنەوە ڕیگەیەکە بۆ دۆزینەوەی ڕێچکەو دوایش گرتنە بەری ڕێچکەی خۆیی بەردەوام بوون لە لاسایی ئەچێتە تای بەقالب بوونەوە کە نایەوێت لێی دەربازبیت بەکورتی ڕێچکەی تری بۆ نادۆزریتەوە یاخود خۆی بەسەکەوتووی نابینێتەوە لەبەر ئەم لایەش خۆی لەم حاڵەتە دەرباز ناکات. ئەبێت بە قاڵب بوون کەقاڵبوونی لاسایی نەنگی نیە بەلکو ئازایەتی دەوێت ئەگەر بەتایبەتیش مەبەست بپێکێت.

ئەوەی نەنگیە لاسای کردنەوەو بەقالبوونە لەبواریکدا کەتۆ پرۆفیشنال بیت بەڵام لەبەر ئەوەی خۆت بەجیگرەوەی ئەو کلتوورە و ئەو پێگەو ڕێچکەیە بگریتەوە کە بە حسابی خۆت تۆ پڕی بکەیتەوە

دیارە مێژوو نموونەی هونەری لاسای کردنەوەی زۆری نیشان داوین لەهەموو بوارەکاندا ئەوەی کە من لێی ئەدوێم و مەبەستمە لایەنە شاعیریەکەیە.. دیارە هەریەکەمان مێژوو ژیان و جۆری شیعر و شیعر خوێندنەوەی بەڕێز خوالێخۆسبوو شێرکۆ بێکەس مان بینیوەو خوێندۆتەوە کە جگە لەمەبەستە تەواو ڕوون و بەدەستوەدانی ماناو پێکانی سەدلەسەدی بابەتەکانە بەشێوازێکی جیاواز و تەمسیلی کەسایەتیەکی جیاواز ئەدای تایبەت هۆنراوەکانی ووتوە کە تا ئیستا لەهیچ کەسایەتیەکی تردا نەبوون . دیارە بەڕێز کاک ئیسماعیل خورمالی جگە لە وەی کە خاوەنی بەرهەمی شیعری بەپێزن و ڕێچکەی جیاوازی خۆیی بووە لە پلەی پرۆفشنالدا خۆی ئەبینێتەوە بەڵام وا بەم دواییەو لە کەلێنی ئەدای شیعری و تەمسیلی خوێندنەوەی شیعردا وا خەریکە ڕێچکەی خۆی وون دەکاو ڕێچکەیەک ئەگرێتە بەر کە تەنهاو تەنها لە کاک شێرکۆ ئەوە شێتەوە دەشێت کەسێک لەمەودوا پەیدا بێت و لاسای هونەرەکەی شێرکۆ بکاتەوە کە پرۆفشناڵ نی یەو ئەیەوێ ڕێچکەی خۆی بدۆزێتەوە ...واتە کەسانێک کە تازە دەست پێ ئەکەن زۆر ئاسایی یە ...بەڵام بەلای منەوە ئەم ڕێجکە گرتنەبەرەی خورماڵی لە چەندڕوویەکەوە دەبینمەوە ..بەوەی کە کاک خورماڵی خۆی بە مەغدوور ئەزانێت کە تائیستا کەس وەک شێرکۆ ناوی خورماڵی ناهێنێت.. دیارە نەمانی شێرکۆ کەلێنێکی گەورەی خستە ئەم ڕوەی هونەرەوە لە ڕووی جۆری خوێندنەوەو چونە ناو ناوەرۆک و گێڕانەوە تەمسیل کردنی کە هەموو ئەمانە چیژو سەرکەوتووی بابەتیی شیعرەکانی شێرکۆ.ن ئەی ئەم چی لەو کەمترە (لەمەزەنەی ئەوەوە) کەواتە ئەم ئەتوانێ و باشتریش و سەحەکەش چۆڵە و میدیاش سینارێوکانی بۆ ساز بکەن فرسەتە ببێ بەجێگرەرە ! بۆ نا ... هیوادارم کاک خورماڵی بەخۆیدا بێتەوە ئەو کۆپلە چڕ و پڕ چێژەی کە بۆ پێشمەرگەی نووسی و لە کوردساتەوە خوێندیەوە جارێکیتر خۆی سەیری کاتەوە بەلام چاویلکەکەی دانێ بزانی شەبەحی شێرکۆ لە پشت سەریەوە نابینێ..........



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە