کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست به‌ڵگه‌یه‌ک له‌ سه‌ر ئاودیوکردنی نه‌وتی کوردستان بۆ ئێران بڵاوده‌کاته‌وه‌

Sunday, 09/09/2012, 12:00


به‌پێی نووسراوێکی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان، ژماره‌ 9839 رۆژی 25 / 6 / 2012 که‌ بۆ به‌ڕێوه‌برایه‌تیی گشتی گومرگه‌کانی سلێمانی نێردراوه‌، که‌ له‌ لایه‌ن کارمه‌ندێکی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه‌ وێنه‌یه‌کی بۆ کوردستانپۆست ناردووه‌. له‌و نووسراوه‌دا وا هاتووه‌ و داوا ده‌کات له‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی باشماخ و په‌روێزخان، تا ئاسانکاری بکه‌ن بۆ ناردنی نه‌وت و نه‌وتی ره‌ش بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ماوه‌ی 15 / 6 / 2012 تا 11 / 7 / 2012
 له‌ بری وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کان نووسراوه‌که‌ سیروان ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز واژووی له‌سه‌ر کردووه‌.
له‌ نامه‌یه‌کدا ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئه‌و نووسراوه‌که‌ی ناردووه‌، ده‌ڵێت: ئەمە بەلگەیە لە سەر ناردنی نه‌وت بۆ دەرەوەی هه‌رێم، که‌ پارتی و یەكێتی رۆژانه‌ لە رێگەی خاڵە سنورییەكانەوە بە سەدان تانكەر نەوت ره‌وانه‌ی ئێران ده‌که‌ن و لەوێوە بۆ بەندەر ئیمام و بۆ وڵاتی ئەفغانستان و چەند وڵاتێكی تری ده‌نێرن، ئەمە لە كاتێكدایە، كە سەرۆكی هەرێم و وەزیر و بەرپرسانی هەرێم نكۆلی لێده‌که‌ن، نەوتێك كەس نازانێت داهاتەكەی لە كوێیە و لای كێیە و بۆ كوێ ده‌ڕوات!؟

کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ بۆ بینینی نووسراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان


https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/iraq/newt.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە