کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیرۆریست ؟!!

Saturday, 03/08/2013, 12:00



هەموو خەڵكێ
سەرسام دەبن و دەپرسن
دەڵێن ئاخۆ
تاریكی خوازی مەرگدۆست
كام بونەوەرو دەعبایە؟
ئەڵێن ئەوان
بێ هەست و سۆزو ویژدانن
میشكیان تەنها "كا"ی تێدایە،
*** *** ***
بڕوابكەن
ئەوان دڕندەن دڕندە
ناخیان تەنها مەرگی تیایە،
دڕندەیەك خاڵی خاڵی ....
خاڵی لە هەموو بەهایە،
ئەگەر مێشكی چەقبەستویان
كادان بوایە،
ئاژەڵێكی بێجێی برسی
لە شەوێكی ساردو سڕا
تیر كردایە،
بڕواناكەم ناوی تیرۆر تۆقێنەر
بەسەریانا ببڕایە .
بڕواناكەم
هەرگیز خوێنی مرۆڤەكان
وا بە ناهەق بڕژایە،
كوردۆشوانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە