کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


با بەپەلە هەر هەموومان فریاى كوردانى ئاوارەى خۆرئاوا بكەوین لە كەور گۆسك

Saturday, 17/08/2013, 12:00

2139 بینراوە


بە داخەوە , درەنگ كەوتنى دروست بوونى دەوڵەتى كوردى , وەك كیانێكى سیاسى سەربەخۆ زۆر لێكەوتەى خراپى لێدەكەوێتەوە كە هیچیان لە مەرگەساتى هەڵەبجە و ئەنفال كەمتر نین.
ئەمڕۆ دۆخێكى خراپ لە ڕۆژئاوا دە گوزەرێ بەشێكى نەتەوەكەمان لە ئاییندەیەكى نادیارن ,بە تایبەت وا كاریگەریە مرۆییەكەى لەسەر منداڵ و ژن بە تەمەنەكان بە ڕوونى بە دى دەكرێت.
ئەمڕۆ ڕێكەوتى شەممە 17ى ئاب ,بە دوورى نزیكەى دوو كیۆمەترلە خۆرهەڵاتى باكوورى شارۆچكەى كەور گۆسكى سەر بە قەزاى خەبات (كەلەكى یاسیناغە) نزیكەى چوار هەزار ئاوارەى خۆرئاوا,كە بەشى هەرە زۆریان ژن و منداڵن لە ژێر چەقەى گەرماى مانگى ئابى ئەو ناوچەدەشتاییە ووشك وبرینگەى كەور گۆسك لە ژێر ڕەحمەتى سێبەرە نزمەكانى خێوەتەكانى مفەوەزیەى لاجئینى نێودەوڵەتى بە سێبەرى پەنجەكانیان كە بۆتاوێك لە تینى بێ ڕەحمى ئەو هەتاوە خۆیان دەپارێزن , لە چاوەڕێى هاتن و وەرگرتنى پارچە بەفرێك و دەبەیەك ئاون ئەگەر بۆ تاوێك فێنكى بگەیەنێتە جەستە هیلاك و تۆزاویەكانیان .
دیارە ئێمە ڕانەهاتوین لە فریا كەوتنى كارەساتى لەو قەبارەیە , هەرچەندە هەموو تەمەنى نەوەكانمان بەشێكى ئاوارەیى بووە.
ئەوەى پێویستە بگوترێت ڕێكخراوە مرۆییەكانى قەندیل و یو ئێن ئێچ سى ئاڕ ى نێو دەوڵەتى بە چڕى بە قەبارەى ئەو كارەساتە بوونیان هەیە و بەیانى هەر هەموو ڕێكخراوەكە بە ستاف و بەڕێوەبەرە سەرەكیەكەى لە گەڵ ئاوارەكان دەبن.
دیارە ڕۆڵى زێرەڤانیەكان بە بەرپرسە دەرەجەدارەكانیان و پێشمەرگەكانیان لە ژەمى خواردنى سەربازەكانیان كەم كردۆنەوەو لە دەمى منداڵ و ژنى كوردانى خۆرئاواىدەكەن , شایانى باسە چەند كۆگایەك لە مەكتەبەكان دانراون و تیمە گەڕۆكە تەندروستیەكان و ئەبیولانسى زێرەڤانیەكان بە چڕى دەبینرێن . ئەگەر كەمو كوڕى لە ئیدارەكردنى ئەو پێشهاتە هەبێت دەنا سەرەتایەكى باشە.
لە چێشتانگەكەى قایمقامى خەبات لە لێدوانێكى چڕ سەرقاڵى ووت و وێژ كردن بوون بۆ دابین كردنى سەرەتاكانى ژیانى ئینسانەكان لە گەڵ بەرپرسى ڕێكخراوەكان . تیمەكانى كارەبا خەریكى داچەقاندنى دارتێلى كارەباو كۆنكرێت كردنى كردنى عاموودەكان بوون , بۆ گەیاندنى تەزووى كارەبا و بۆ بەگەڕ خستنى ئەو پانكانەى لە ڕكخراوەكان دابەش كراون .
زۆرێك لە ئاودەستى مۆبایل بە تانكى ئاوەوە بەستراو دانراون و خەریكى دامەزراندنى زۆرێك لە خێمەى ترن.
ئەوەى پێویستە بگوترێن , بە داخەوە دابەش كردنى ووڵاتى كوردان جۆرە نامۆییەكى لە كولتورى كوردانەى لامان دروست كردووە كە بە درەمگ لە یەك دەگەین , قەبارەى ئازارەكان هەست پێ دەكەین .تا ئێستا بە ناوو ناتۆرەى خراپ و قەرەج یان ناوزەد دەكەین وەك تێبینى ئەو دەشتە بە هۆى هەڵكۆڵین ى شۆڤل و حەفارەكان بۆخۆشكردنى شوێنەكە ژمارەیەكى مەترسى دارى دوپشك دەركەوتوون كە مەترسیەكى ڕاستەقینەیە بۆ سەر ژینیان بە تایبەت منداڵان دەكرێت مەسڵى دژە دوپشك (ئەنتى سكۆرپیەن)
دابین بكرێت بە تایبەت لەكاتى پێویست شەوانە بەكاربهێنرێت .پێیویستە هەریەك لە بەڕێوەبەرى تەندروستى هەولێرو وەزیرى تەندروستى سەرداتى ناوچەكە بكەن . چونكە وا پێ دەچێت چەند هەزار كەسێكى تر بێن و بۆ ماوەیەكى دوورتر بمێننەوە یە تایبەت خەڵكى هەولێرى خێرەو مەند بە هانایانەوە بچن
لە هەر هەمووى گرنگتر هەوڵ بدەین و هەموو تواماكان بخەینە گەڕ بۆ دروستكردنەوەى سەر لە نوێى ئینسانەكان, كە بە تەنیا لە تواناى هیچ لایەن و كەسێك نییە.

یوسف عوسمان عەزیز
چالاكوان لە بوارى تەندروستى هەولێر

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)