کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر؛ قوربانیەكەی هەڵە زۆرەكانی سەرانی (پدك)و(ینك) هەڵدەستێتەوە!

Tuesday, 15/12/2009, 12:00


ئەگەر بە ویژدانەوە سەیری مێژووی ئەم شارە بكەین پاش راپەڕین، بەتایبەتی لەكاتی شەڕە نەگریسەكانی نێوان مافیاكانی (پدك)و(ینك)، قەبارەی ئەو هەموو زیانە ماددی و مەعنەویانەی بەر هەولێر كەوتووە یەكجار گەورەترە لەوەی كە بە چەند پرۆژەیەكی وەبەرهێنانی سەقەت سارێژ ببێت لەكاتێكدا كە خاوەندارێتی هەموو ئەم پرۆژانەش هەربۆ هەمان گروپی ئەو مافیایانە دەگەڕێتەوە كە شارەكەیان چەندینجار خەڵتانی خوێنكرد.

چیماوە بە هەولێری نەكەن؟ بۆ هەر دەبێ هەولێر مافخوراوو بێكەس بێت؟ خۆ ئەگەر پارتی تۆزێك گرنگی دابێت بە هەولێر بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو هەموو تۆپبارانە كوێرانەیەی كە كردیە سەر ئەم شارە پێش 31ی ئاب و پاشان خیانەتكاریە گەورەكەی هێنانەوەی سوپای بەعس بۆ پایتەختەكەی هەرێم و راوو رووتی (هیندیە زەردەكان) وگرتن و كوشتن و ئەشكەنجەدانی رەمەكی خەڵكی شارەكە، ئەگەر پارتی هەموو ئەو مولك و ماڵەدزراو و فەرهود كراوەشی لەبەر چاوبێت ئەوا چاك بۆمان دەردەكەوێت كە هیچی بۆ هەولێر نەكردووە !!من نكۆڵی لەوە ناكەم كە كارەبا باشتر بووە بەڵام سوپاس بۆ (ئەحمەد ئیسماعیل)، راستە ئاو باشتر بووە بەڵام سوپاس بۆ فەیلەقی ئەندازیاران لە سوپای ئەمریكی، راستە بازاری نیشتیمان گەورەو هاوچەرخە، بەڵام هی كێیە؟ راستە شوقەكانی زەكەریا و گوندی ئەلًمانی و ئینگلیزی وئەمریكی و...هتد، بەڵام ئەم پرۆژانە ئەگەرچی وەبەرهێنانن و گوایە هی كەرتی تایبەتن بەڵام خەڵك (شوكر هوشیارە مەحوی، تێدەگا دنیا خەراباتە!!).

تا ئێرە بەسە بۆ (پدك)، لەڕاستیدا ئەم پێشەكیە هەر پێویستیش نەبوو بەڵام تا تۆمەتبار نەكرێم بەوەی كە پارتی و پاراستنم و دەستێك لەپشت نوسینەكەم هەیە، چونكە ئاسانترین وەڵام بۆ رەخنەكانمان، تۆمەتباركردنمانە بە پێ و پێوەرەكانی تیۆری پلانگێڕی (نەزەریەی موئامەرە) كە ئاسانترین وتەڕدەسترین وەڵامی مافیاكانە بۆ هەموو دەنگە ناڕازیەكان.

(ینك) ئەوەندە قەرزاری هەولێریەكانە، بەجۆرێك كە سەرانی ینك شەمشەمەكوێرئاسا تەنیا بە شەو دەردەكەن، كەسیش ناگاتە لایان تا سكاڵای خۆی بكات، كۆسرەت ئەوەندە درۆی لەگەڵ جەماوەرەكەی ینك كردووە كە رووی مەجلیسی نەماوە، هەربۆیەش خۆی بەكۆمەڵێك مفتەی بێفەڕدەورداوە وەك عەبدوڵاَ شوانی كۆنەبەردەستی تاڵەبانی و شوانەی پورزای و كامەرانی عەلی حەسەنی برای زاواكەی و باسیتی كۆنە وەزیری بازرگانی عێراق و..هتد، ئەم گرووپە هەر هەموویان لە هەموو سیفاتێكی پیاوەتی ومۆرال شوراونەتەوە، خوا پێمنەگرێ گوایە كارئاسانی بۆ كۆسرەت و كوڕەكانیشی دەكەن، بۆ نمونە كاتێك كۆسرەت بە خشكەیی خۆی دەكات بە ماڵی خزمە دكتۆرەكەی كاتێك (س) لەماڵ نبە!! هەر ئەم گروپە ئەركی پاراستنی نهێنیەكان و دابینكردنی كلینیكس لە ئەستۆ دەگرن!! یا كاتێك كۆسرەت بە پارەی ینك كە پێویستە خزمەتی ماڵە شەهید و كەمئەندام و ئەنفالی پێبكرێت، خێزانی (ئەبو هاوار- قاسم ئاغا) رەوانەی ئێران دەكات بۆ نەشتەرگەری چاو ئەوا ئەركی ئەم گروپەیە تەنزیر بۆ حیكمەتەكانی ئەم بلیمەتە بكەن. باسی دختۆر ئەرسۆ (ئەرسەلان بایز) بكەین یا نەكەین كاری تێناكات!! ئەم زاتە داوێن پیسە كە خیانەتی لە خێزانی رەفیقە شەهیدەكانی خۆی كردووە و تا ئێستاش دەیكات، سۆنەیەو تەڕنابێت، هەر ئەوەندەی بەسە كە سەعدی ئەحمەد بە پیسخۆر ناوی بردووە. هەر چەند بڕیارم دابوو كە باسی سەعدی نەكەم چونكە ئەم زاتە ناپاكە فایلدارە داوێنپیسە (درۆزانە)، زۆر بچوكترە لەوەی كە سەری خوێنەرە بەڕێزەكانمی پێبیەشێنم!! ئەرێ بەراست زەلامێك هەبوو بە ناوی (دایی عەدنان مفتە یا موفتی) چی بەسەرهاتووە؟ لە كوێ یە؟

وادیارە هەولێریە یەكێتیەكان نە كادرو نە پیاوی شایستەیان بۆ بەغدا هەیە!! بەڵام زەلاممان تیا نیە بۆ وەزیر بشێت!! دەك نمەك كوێر بن!!

هەولێر چۆن هەڵدەستێتەوە؟ با بۆ جارێكی تر بێت!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە