دواى سالێك تێپه‌ربوون به‌سه‌ر تيرۆرى كاوه گه‌رميانیدا هێشتا تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی ئاماده نییه بچێت بۆ دادگا!
Thursday, 04/12/2014, 12:00
كاوه گه‌رميانى رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامى كاراى رێكخراوه‌كه‌مان له 05 12 2013 له‌ماڵى دايكى تيرۆركرا, دوابه‌دواى تيرۆركردنه‌كه‌ى چه‌ند لێکۆڵینه‌وه و دانیشتنێكى دادو‌ه‌ريى له‌رێگاى دادگاوه به‌رێوه‌چوون، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامى هه‌موو ئه‌و سيناريۆيانه بريتى بوو له‌حوكمدانى هه‌تاهه‌تايى كه‌سێك كه گوايه ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه بووه به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانباره كاوه‌ى ناسيبێت، ئه‌مه‌ش جێى گومانه كه ئاخۆ ئه‌بێ كێ ئه‌و كاره‌ى به‌م كه‌سه سپاردبێت بۆئه‌وه‌ى كاوه‌ى رۆژنامه‌نووس تيرۆر بكات؟!
خێزان و كه‌سوكارى كاوه گه‌رميانى راسته‌وخۆ دواى حوكمدانى ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه داوايان كرد كه به‌رپرسى ئه‌و تاوانباره‌ش راپێچى دادگا بكرێت كه به‌پێى وته‌ى ئه‌وان به‌رپرسه‌كه مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى بووه.
له‌يه‌كێك له‌دانيشته‌كانى دادگايى ئه‌نجامده‌رى تاوانى تيرۆركردنى كاوه گه‌رميانى، دواى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ری كاوه گه‌رميانى پێداگيريى له‌وه ده‌كات كه مه‌حمود سه‌نگاوى پێويسته بهێنرێته دادگا له‌سه‌ر سكاڵاى ئه‌وان، دادوه‌ر له‌برى وه‌ڵامى باوه‌رپێهێنه‌ر نيوكاتژمێر خێزان و مامێكى كاوه ده‌خاته قه‌فه‌سى زيندانه‌وه. له‌ئێستادا بکه‌ر و بکوژانی کاوە گەرمیانی کە لە تۆڕە ئەفسوناویەکەی دادگای کوردستان، (ئەو تۆڕەی تاوانکاری بچکۆلە دەگرێت و گەورەکان زۆر ئاسان لێی دەرباز دەبن) ئەمڕۆ خەریکى بەجێهێنانی ئەرکەکانی خۆیانن، بۆ شانخاڵیکردن لەو تاوانە گەورەیە.
ئێمه وه‌ك چاودێرى كوردۆسايد چاك به پله‌ی یه‌که‌م يه‌كێتى نيشتيمانى کوردستان، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و دادی هه‌رێمی کوردستان به به‌رپرسى سه‌ره‌كى ده‌زانين له ده‌ستگيرنه‌كردنى مه‌حمود سه‌نگاوى، له‌كاتێكدا كه بڕيارى ده‌ستگيركردنى هه‌يه له‌لايه‌ن دادگاوه. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه دادگا و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريی له‌هه‌رێمى كوردستان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نيه و سه‌روه‌رى دادگا جگه له‌چه‌مكێكى بريقه‌دار هيچ مانايه‌كى له‌و هه‌رێمه نيه، رايشيده‌گه‌يه‌نين كه له خوێنى كاوه گه‌رميانى ئه‌ندامى رێكخراوه‌كه‌مان خۆش نابين و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر هه‌ر رۆژنامه‌نووس و هاوڵاتيه‌كى ئه‌و هه‌رێمه به ده‌ستدرێژيكردن بۆ سه‌ر ماف و ئازاديه‌كانى مرۆڤ ده‌زانين.
چاودێری كوردۆسايد چاك هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆى له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان خستۆته گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ى كه‌يسى كاوه گه‌رميانى ببێته كه‌يسێكى تيرۆر له جيهاندا و هاوكات ببێته په‌ڵه‌يه‌كى ره‌شيش به‌نێوچاوانى به‌رپرسانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، چونكه زۆر بێباكن له‌ئاست گيان و سه‌لامه‌تى هاوڵاتيه‌كانى ئه‌و هه‌رێمه، ئه‌وه‌يشى په‌يوه‌ندى به ناوخۆى كوردستانه‌وه هه‌يه، رێكخراوه‌كه‌مان هه‌ميشه يه‌كێك بووه له رێکخه‌ر و به‌شدارانی چالاكيه‌كانى كه له‌هه‌رێم دژ به تيرۆرى كاوه‌ى قوربانيی ئازادى راده‌ربرين سازكراون.
هه‌ر لێره‌وه كه ساڵێك به‌سه‌ر تيرۆرى كاوه گه‌رميانيدا تێده‌په‌ڕێت به‌پێويستى ئه‌زانين كه ره‌خنه‌ى جيدى ئاڕاسته‌ى هێزه‌کانی ئۆپۆزسيۆنی پێشوو بكه‌ين، كه له‌به‌رامبه‌ر فشارخستنه سه‌ر هێزى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ يه‌كلاييكردنه‌وه‌ى ياساييانه‌ى دۆسيه‌ى تيرۆرى كاوه گه‌رميانى که‌مته‌رخه‌م بوونه و له ئاست به‌ڵێنه‌کانیاندا نه‌بوون، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى جيدى ئاراسته‌ى که‌ناڵه‌کانی راگه‌ياندنى ئه‌هليش ده‌كه‌ين، كه وه‌ك پێويست له‌ئاست ئه‌رك و به‌رپرسيارێتيدا نه‌بوون له‌رووبه‌رووبوونه‌وه و فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، تاوه‌کو سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی كه‌يسى تيرۆرى كاوه گه‌رميانى ده‌سگیربکرێن و له رێی دادوه‌ریی و ياساوه به‌كۆتا بگات.
ره‌وانی کاوه گه‌رمیانی شاد
بێته‌دی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی ياسا له کوردستان
چاودێرى كوردۆسايد چاك
3 12 2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست