مۆڵۆتۆف باران

Wednesday, 27/04/2011, 12:00


زۆر به‌ ساده‌یی ئێمه‌  مۆڵۆتۆف بارانتان ده‌که‌ین
مۆڵۆتۆف شوشه‌ پڕ له‌ به‌نزینه‌که‌یه‌ که‌ که‌مێک هێلکه‌شی تێکراوه‌ تا له‌کاتی فڕێدانیا هێزه‌ داپڵۆسێنه‌ره‌کان ته‌مبێ بکات، ئه‌م شوشه‌یه‌ له‌ هه‌ناویا ئاگرێکی به‌هێز هه‌یه‌ که‌ وه‌ک ئاگری دڵی گه‌نجانی سه‌راکانی ئازادی به‌هێز و کاریگه‌ره‌ و ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ئه‌و جه‌یش و جاشانه‌ی بنه‌ماڵه‌ تۆتالیتاره‌کانی به‌ره‌یزانی و تاڵه‌یبانی تا سه‌ر لێواری زندوق چوون ده‌بات و تێکیان ده‌شکێنێت، شوشه‌یه‌کی ساده‌ که‌ له‌ ناویدا که‌مێک به‌نزین و که‌مێک هێلکه‌ و پڵیته‌یه‌کی لێوه‌ ده‌رهاتووه، پڵیته‌که‌ که‌مێک به‌ نه‌وت ته‌ڕ ده‌که‌م و ئه‌مجاره‌یان چه‌رخه‌که‌م نزیک ناکه‌مه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ی نا ئومێدیم و ده‌ینێم به‌ پڵیته‌ی مۆڵۆتۆفه‌که‌وه‌ و له‌ ناخه‌وه‌ ئه‌ڵێم، برا بچوکه‌که‌م گه‌رمیان، به‌ هاوڕێیانم بڵێ سه‌نگه‌ره‌که‌تانمان چۆڵ نه‌کردووه، سه‌یرکه‌  ئه‌ها پڕ جانتایه‌ک مۆڵۆتۆفم هێناوه‌ تا ئه‌م جاش و جه‌یشه‌ی پێ بنێرمه‌وه‌ بۆ کۆشکی کۆماری له‌ به‌غداد، براکه‌م گوێچکه‌کانت بگره‌ نه‌کا ده‌نگی  ته‌قینه‌وه‌ی مۆڵۆتۆفه‌کانم داتخورپێنێ،  دوای ئه‌م ڕسته‌یه‌ پڵیته‌که‌ ئاگر تێبه‌رده‌ده‌م و شوشه‌که ده‌نێم به‌ ویژدانی بیماری مولازم موحسینه‌کانی ئه‌منه‌ سه‌وز و زه‌رده‌کانه‌وه‌ و تا دوا شوشه‌ که‌ دواین موسه‌له‌حه‌ی ئه‌م جاشانه‌ی پێ ده‌سوتێنم به‌پێوه‌ده‌بم، ئیدی ئه‌گه‌ر منیشتان کوشت ئه‌وا به‌یانی هاوڕێکه‌م جانتاکه‌ی پڕده‌کاته‌وه‌ له‌ مۆڵۆتۆف و دوبه‌یانی کوڕانی زانکۆی سلێمانی و کۆیه‌ و که‌لار و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕانیه‌ و قه‌ڵادزێ و ڕۆژێکی تر له‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ پشت په‌یکه‌ره‌ شکاوه‌که‌ی گه‌رمیانمه‌وه‌ مۆڵۆتۆف بارانتان ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ده‌ستکردنه‌وه‌ی شێره‌کانی سلێمانی، به‌ جۆرێک تێکتان ئه‌شکێنین که‌ مێژووش فریا نه‌که‌وێ دیمه‌نی تێقوچاندنتان تۆمار بکات، بۆ کوێ ئه‌چن و چاو له‌ گه‌نجی کامه‌ ده‌ڤه‌ر سور ده‌که‌نه‌وه، ئه‌ینازانن به‌م زوانه‌ مۆدێلی خۆمان ده‌گۆڕین و هه‌رهه‌موومان به‌ کۆڵه‌پشتێک مۆڵوتۆفه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوتان ده‌بینه‌وه؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە