نامه‌یه‌ک بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا
Saturday, 03/03/2012, 12:00
نامه‌وێت؛باس له سیاسه‌تی کارکردن و،به‌ره‌وپێشچونی بزووتنه‌وه‌که‌ت بخه‌مه‌وه‌به‌رده‌م. سودوه‌رگرتن له‌گشت گروپ و چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی؛هۆکاری سه‌رخستن وبه‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورسیه‌کانی لیستی گۆڕان بووله‌پارله‌مان وگۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا؛ به داڕشتنی پلانێکی هۆشیارانه.
له‌م سودوه‌رگرتنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا،خه‌ڵکان وگروپی زۆر زه‌ره‌مه‌ندبوون؛له‌به‌رامبه‌ر مه‌رامی سیاسی وده‌ستکه‌وتی گروپێکی دیاریکراوناوبزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،که له‌ئێستادا جڵه‌وگری بزووتنه‌وه‌که‌ن؛ به‌هه‌موو جومگه‌کانیه‌وه.
یان ئه‌مه؛ده‌که‌یته فلته‌ری پاکردنه‌وه‌ی گۆڕان و،گۆڕانی ڕاسته‌قینه دێته‌به‌رهه‌م.!؟ له‌پاش گورز وه‌شاندنی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک له‌م ڕژێمه کۆنه‌په‌رسته‌ی ئێستا و،به‌ستنی گۆنگری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که بڕیاره له‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت.
یه‌کێک له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌کانی، لێدانی ده‌سه‌ڵات وتێکشکاندی دووبنه‌ماڵه‌ی زۆرداری هه‌رێمه‌که‌و،هه‌ڵته‌کاندنی ئه‌م سیسته‌مه دواکه‌وتوه‌ی دووپاره‌ته‌که‌و،ئازادکردنی خه‌ڵکی کوردستان وفه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی شایسته بۆ گه‌له‌که‌ی؛به‌دڵنیایی کۆمه‌ک کردنه به ئۆپۆزسیۆن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ئێستاشیه‌وه که سه‌ره‌تایه‌که بۆ ده‌ربازبوون له‌کۆیله‌یه‌تی خۆیی و،ده‌سپێکێکه بۆ به ئه‌نجام هێنانی ئه‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنه‌ی گه‌ل.
بۆ چه‌ند ساڵێک ده‌چێت باس له چۆنێتی کارکردنی بزووتنه‌وه‌که ده‌که‌ن و هه‌میشه وێنای شێوازێکی نوێ ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌ڵسوڕاوان ودۆستانی بزووتنه‌وه‌که،که جێگای خۆشحاڵی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بوه،بۆ هه‌ڵه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه کۆنه‌په‌رستانه‌ی له‌مڕۆدا له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌رانی سیاسی پارته کۆنه‌پارێزه‌کاندا په‌یڕه‌وده‌کرێت و، حیزبی به‌و ده‌رده‌بردوه؛له نێو هاونیشتمانیانی ووڵاته‌که‌داو،پارتیبوونی کردوه به هه‌ڵوێستێکی قێزه‌ون له‌نێوکۆمه‌ڵگادا.
گه‌رچی بێئاگایی هه‌ڵسوڕانی گۆڕان،له‌کاره‌کانی بزووتنه‌وه‌که،که‌هه‌رپاساوێکی له‌پشت بێت،بۆته جێگای ناڕه‌زایی و بێ بڕواییان به کاره‌کانت؛که ئایه ئه‌م کرده‌وانه به‌ره‌و کوێ وکام ڕێچکه‌یه‌مان ده‌بات که له‌ده‌ست ده‌رچوون و،بزووتنه‌وه‌که چه‌سپی له ئۆرگانێکی ته‌واودا؛هه‌مان نمونه‌مان بۆ ناهێنێته‌وه به‌رهه‌م که ئێستا له‌گه‌ڵی دژین.!؟
نمونه‌مان زۆره بۆ ئه‌م جۆره کارانه‌و؛لێره‌شدا،نه‌شیاوه باسکردنی ودڵنیاشم له‌وه‌ش بێخه‌به‌رنین . به‌هه‌ر هۆکارێکی چاوپۆشیکردنیش بێت نه‌گونجاوه بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی ده‌یه‌وێت ،داوای گۆڕینی سیسته‌مبکات وخۆی پێ ده‌رباز نه‌کرێت له‌و کۆسپ وته‌گه‌رانه‌ی دێنه‌به‌رده‌می بۆ گۆڕانکاریی.
له‌م ڕۆژانه‌دا؛نوسراوێکی ژوری ڕه‌وه‌ندمان به‌ده‌ست گه‌یشت و تێیدا ئاگادار کراینه‌وه،که ژووره‌که 4 که‌سی بۆ زیادکراوه له‌ده‌ره‌وه.
گرنگی زیادکرنه‌که؛ کارێکی باشه‌و کار ئاسانییه بۆ هه‌ردوولا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه بۆته پرسیار‌و به‌نه‌شیاوی ده‌زانین .!؟ دانانی ئه‌و کادرانه‌یه که له ئه‌ورپاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ کوردستان ودانانه‌که‌ش به‌نهێنی ئه‌نجام دراوه. که ده‌کرا کراوه‌تر له‌وه‌ی قسه‌تان له‌سه‌ری ده‌کر کاره‌کان بکرایه. ئێوه ده‌تانگوت ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وینه ململانێی پله‌وپایه‌وه به شێوه‌ی کارمه‌ند شوێنه‌کان ده‌ده‌ینه ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی بۆ ئه‌و شوێنه گونجاون.
لێره‌دا ناچارم ئه‌م چه‌ند؛پرسیاره‌ت ئاراسته بکه‌م.؟
1. بۆچی وه‌ک هه‌لی کار؛کوردانی ده‌ره‌وه‌تان ئاگادار نه‌کرده‌وه له‌وه‌ی سیڤیه‌کانیان بنێرن و باشترینیان هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌م ئه‌رکه و ژێربه‌ژێر ئه‌نجامتاندا.!؟
2. ئه‌و پێوه‌رانه چین له ده‌ست نیشانکردنی ئه‌م که‌سانه‌ی له ئێستادا بۆ ئه‌م ژووره دانراون.؟
3. دڵنیان له که‌سایه‌تی وتواناو دڵسۆزی ئه‌م کارمه‌ندانه؛یان بۆتان دیاریکراوه له‌لایه‌ن که‌سانی تره‌وه،که گروپ وده‌سته‌ی جیاجیان.؟
4. هه‌ست ناکه‌ن بێڕێزی زۆرتان به ماندوبوونی خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌کردوه له‌ئاست ئه‌م کاره‌داو، بێمنه‌تی ده‌ده‌ن به‌ڕووی هه‌ڵسوڕاوانی هه‌نده‌راندا.؟
5. ئایا ئه‌م کارانه؛جۆرێک له‌ئاماده‌کاری نیه بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره له‌ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات و بردنه‌وه‌ی گره‌وی هه‌ندێک له به‌رپرسانی ده‌ست وپێ سپی گه‌وج عه‌قڵ.؟
6. ناوه‌کان خه‌ڵکی ناشایسته‌و،خه‌ڵکی نه‌ناسراوی تێدایه،که‌ئه‌مه‌ش ناحه‌قیه‌که به بزووتنه‌وه‌که‌ده‌کرێت و کاردانه‌وه‌ی باشیشی نابێت له ئاینده‌دا.
له‌وانه‌یه بپرسن،بۆ ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ جه‌نابتان نه‌ناردوه‌و، له‌کوردستانپۆستدا بڵاومکردۆته‌وه.!
سه‌ره‌تا؛من کوردستانپۆستم خۆشده‌وێت و، تێشده‌گه‌م خۆشه‌ویستیه‌که‌م هی چیه.
بۆ گه‌یاندنی نامه به جه‌نابتان؛ دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه که ئێستا وه‌ک جاران نه‌ماوه‌و نامه‌کان به ده‌ستان ناگات ووه‌ڵامه‌کانیشتان به ئێمه ناگه‌نه‌وه.من نوسراوم نارد بۆتان و وه‌ڵامه‌که‌شت دایه‌وه به‌ڵام وه‌ڵامه‌که‌م به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت،ئه‌وه‌ش بۆ خۆتان جێدێڵم؛ دڵنیاشم له‌وه‌ی ژووره‌که‌ش نامه‌که‌م ناگه‌یه‌نێته ده‌ست جه‌نابتان و بێوه‌ڵام ده‌مێنمه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی بێوه‌ڵام نه‌مێنمه‌وه؛والێره‌وه په‌یامه‌که‌م پێگه‌یاندن،هیواداریشم ،ئێوه‌ش وه‌ڵامێکی کردوه‌باشمان بده‌نه‌وه،دڵنیاشتان ده‌که‌ینه‌وه؛که‌له‌و جۆره کارانه نابوورین وهه‌ڵوێستی دڵسۆزانه وگۆڕانخوازانه وه‌رده‌گرین و بزووتنه‌وه‌که‌مان وه‌ک رۆحی خۆمان خۆش ده‌و‌ێت؛ نه‌ک وه‌ک ئه‌وانه‌ی به‌قه‌ولی خۆیان له شانه هه‌نگوینه‌که نزیکن و بێ به‌شنابن له ده‌ستکه‌وته‌کانی ئاینده. گه‌رچی ئه‌مه پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته.
گۆڕان به‌رده‌وامه‌و، ئاینده‌ش هه‌ر گۆڕانه.
والێره‌شدا ده‌قی بریاره‌نامه‌که‌ی ژووری ره‌وه‌ندتان بۆ ده‌نێرین.
بۆ/ ئه‌نجومه‌نی بازنه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کوردی
سڵاو
ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ستافی هاوکارانی ژووری ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئێستادا بریتین له‌م به‌ریزانه.
1/ ئاراس وه‌لی ڕێکخه‌ری ژووری ڕه‌وه‌ندی کوردی، سه‌رپه‌رشیاری کاتی گۆشه‌ی ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و ئوسترالیا
2/ دڵخواز موحه‌مه‌د کاکه ڕه‌ش سه‌رپه‌رشتیاری گۆشه‌ی سکه‌نده‌ناڤیا
3/ ئازاد کاکه ڕه‌ش، سه‌رپه‌رشتیاری گۆشه‌ی ناوه‌ندی ئه‌وروپا
4/ دارا غه‌فووری ، سه‌رپه‌رشتیاری گۆشه‌ی ناوه‌ندی ئه‌وروپا ، تایبه‌ت به وڵاتی ئه‌ڵمانیا
5/ موحه‌مه‌د عه‌لی هه‌ورامی سه‌رپه‌رشتیاری گۆشه‌ی به‌ریتانیا
ڕێز و سڵاوی
/ ژووری ڕه‌وه‌ندی کوردی
هه‌ڵسوڕاوێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست