لەمستەشارەكەی 66 بۆ مستەشارەكەی 31ئاب
Thursday, 03/03/2011, 12:00
بەریز كاك مەسعوری سەرۆكی موهەندیسی كارەسات و خیانەتی 31 ئاب بیستم جەنابت لەریگەی كادیران و دەست و پیوەند و خولام و دەزگا سیخورییەكانتەوە ژیربەژیرخەریكی كپ كردنی جۆش و خرۆشی دەرونی خەلكی راپەریوی كوردستانیت, بیستم بەریزتان هەولیكی جددی دەدەن بۆ ئەوەی خەلكی كوردستان باوەربە درۆكانت بكەن هەرچەندە منیش خەریكە باوەڕبەو درۆ و دەلەسانەتان بكەم بەلام ئەگەر جەنابت ئەندازیاری رۆژی شومی 31 ئاب نەبویتایە ئەوا زۆر بەئاسانی بروام پیدەكردیت چونكە تائیستاكە هیچ نەماوە جەنابت نەیگریتەبەر بۆ لەناوبردنی خەونی كورد و كوردستان لیت ناشارمەوە ئەمەش تەنیا بەبازوی خۆت جیبەجیت نەكردوە بەلكو بەهاوبەشی هەردولا مان.ئیمە موعاهەدەی ستراتیجیمان لەیناو چی لەگەل تۆدا مۆركردووە؟دیارە لەبیرت چووە؟ بەلام كاكە (مەسعور)ی مەلا من و تۆ باش دەزانین جەنابت بەدرۆ وادەلیی تا خۆل بكەیتە چاوی خەلكی كوردستان و ژیانی هەردووك لامان بپاریزیت من یاشدەزانم نەجەنابت و نەمنیش ئەزاتەنین كاریكی وەها پیرۆز ئەنجام بدەین چونكە ئیمە هەمیشە لەدژی بەرەی گەلل و ئازادیخوازان كارمان كردووە و تیكۆشاوین هەر لەبەرئەمەشە پیم سەیر بوو كادیر و لایەنگرانتان بانگیشەی سەربەخۆیی لەم هەریمەدا بەگویی خەلك رادەگەیەنن حەزم دەكرد بیخەمەوە بیری جەنابت ئەی بەرەزامەندی هەردولامان لەپیش كەنالەكانی راگەیاندن بۆ دوژمنانمان رانەگەیاند(بانگیشەی دەولەتی كورد ی و سەربەخۆیی خەونیكی شاعیرانەیە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست