کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فیلمه‌ دۆکۆمێنتارییه‌ی لای ئێمه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه‌ نییه‌

Monday, 07/03/2011, 12:00





له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی کوردیدا له‌ڕێی به‌ڕێز وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌له‌ماوه‌ی ئاینده‌دا وه‌فدیكیان سه‌ردانی کۆمه‌ڵێک وڵاتی ئه‌وروپی ده‌که‌ن و له‌و سه‌ردانه‌شدا چه‌ند چالاکییه‌ک ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌وانه‌ نیشاندانی‌ چه‌ند فیلمێكی‌ دۆكیۆمێنتاری‌ له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی‌ كورد.
ماوه‌یه‌کی زۆریشه‌ من سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی فیلمێکی دۆکۆمێنتاریم له‌سه‌ر هه‌ردوو کاره‌ساته‌ شوومه‌که‌ی گه‌لی کورد (هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال)و ئێستاش ته‌واو بووه‌. ئه‌م ماوه‌یه‌ش (مانگه‌کانی سێ و چوارو پێنج و تادوایی) که‌به‌یادی هه‌ردوو کاره‌ساته‌که‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌هاوکاری کۆمه‌ڵێک دڵسۆز به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه‌ له‌چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپادا ئه‌و فیلمه‌ دۆکۆمێنتارییه‌ نمایش بکه‌ین. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک پرسیار ڕووبه‌ڕووم بۆته‌وه‌ که‌(تا چه‌ند فیلمه‌که‌ی لای ئێمه‌ په‌یوه‌ندی به‌به‌رهه‌م و چالاکییه‌کانی وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.؟) ڕایده‌گه‌یه‌نم که‌سه‌رباری ده‌ستخۆشیم له‌ماندووبوونی وه‌زاره‌ت بۆ کارو ماندووبوونیان به‌ڵام چالاکییه‌کانمان به‌هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه‌ نییه‌و فیلمه‌ دۆکۆمێنتارییه‌که‌ی لای ئێمه‌ به‌رهه‌می تاکه‌که‌سه‌و له‌هیچ ڕێکخراوو داموده‌زگایه‌که‌وه‌ یارمه‌تی ماددی و مه‌عنه‌وی وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌چالاکییه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوبراویش بێئاگایی خۆم راده‌گه‌یه‌نم. هه‌ر ڕێکخراوو کۆمه‌ڵه‌یه‌کیش نیازی هه‌بێت یادی ڕۆژه‌ شوومه‌کانی جینۆسایدی گه‌لی کورد بکاته‌وه‌و ده‌خوازن ئه‌م به‌رهه‌مه‌ دۆکۆمێنتارییه‌ ببینن، ده‌توانن له‌ڕێی ئه‌م ئیمایله‌وه‌ په‌یوه‌ندی بگرن.
[email protected]
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە