کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


خوێندكارانی تواناسازیی رۆژی شەممە خۆپیشاندان ئەكەن

Friday, 07/10/2011, 12:00


گروپی خوێندكارانی نارازی ژمارەیەكی زۆری ئەو خوێندكارانەی لە سنوریی پارێزگای سلێمانی فۆرمی تواناسازییان پڕكردۆتەوە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەك، تا ئێستا ID- و Password -ی خۆیان بۆ نەهاتۆتەوە تا فۆرمی سەرەكی خولی سێیەمی تواناسازی پڕ بكەنەوە، لە كاتێكدا كەمتر لە -48- كاتژمێریان مۆڵەت ماوە و دەرگای وەرگرتنی فۆرمە سەرەكیەكە دائەخرێت! ئەم كێشەیەش تەنها روبەروی خوێندكارانی سنوری پارێزگای بۆتەوە!؟
ئەو ئیمەیلە سەرەكیەش كە بۆ سكاڵای خوێندكاران دانراوە كە -hcdp.appeal@mhe -krg.org كاتێ ئیمەیڵی بۆ ئەنێری، ئەوا هەمان نامەت بۆ ئەگەڕێتەوە كە ئیمەیڵی لەو شێوەیە بونی نییە! هیچكام لە ئیمەیڵەكانی تری وەزارەتیش وەڵامی هیچ سكاڵایەكی خوێندكاران نادەنەوە. بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە لە بەردەم زانكۆی سلێمانی لەلایەن پێشكەشكارانی ئەم خولەی تواناسازی دژ بە پەراوێزخستنی خوێندكارانی سلێمانی و نەبونی وەڵامی سكاڵاكانیان، خۆپیشاندانێ بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە