زهنــــگی مـــهرگ -
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
ژینی کورت و به هه‌ڵۆیی مردن نه‌ک په‌نا بۆ قه‌لی رورهش بردن
لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه مژی چۆن بـژی شه‌رته نه‌وه‌ک چه‌نده بژی
سواره‌ی ئێلخائی زاده
کاتێک له پێنووس ده‌ڕوانم گریانم دێت بۆ جه‌لاد و نه‌وه‌کانی که گه‌وهه‌ری ووشه جوانه‌کان نابینن ، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌هریمه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی پاییز دڵ ڕه‌قبێت که جوانی سروشت ده‌کوژێت و ههڵیدهوهرێنێت. زۆر ئه‌سته‌مه له ژینگه‌یه‌کی فاستدا بتوانین به‌رهه‌می تۆوێک ببینی که جوتیارێکی ماندونه‌ناس ئهیچێنێ.ئاخ بۆ ئێمه ئه‌وه‌نده ساوێلکهین که‌ناتوانین خۆمان بدۆزینه‌وه و سه‌یری ئاوێنه‌ی ژیانمان بکه‌ین،ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ی که ئێمه هه‌موو رۆژێک پاکی ده‌که‌ینه‌وه و سته‌مکاریش نایه‌وه‌ێت خۆی تیا ببینێت. ئاخ خودا ! چ پاشا گهردانیهکه که ئه‌م میلله‌ته دوای جاهیلێک ده‌که‌وێت،که وه‌ک ره‌شمارێک له پێنوسی کاکه سه‌رۆ ده‌ئاڵێ.ئای چه‌نده جێگه‌ی به‌زه‌ین که له ووشه ده‌ترسن و رقتان له جوانی ده‌بێته‌وه و خۆتان به ئازا دێته به‌ر چاو به‌ڵام ئازایه‌تی ئه‌وه‌یه بتوانیت فرمێسکێک بسڕیت نه‌وه‌ک چاوی مرۆڤێک پڕ که‌یت له خوێن،ئێمه وه‌ک ئێوه نین بمانه‌وێت مردووبین و هه‌ر خه‌ریک بین مردو بنێژین،به‌ڵکو ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕۆح به به‌ری بته‌کاندا بکه‌ین و ڕه‌نگه سوور و ره‌شه‌کانیش بگۆرین.ئێمه باش ده‌زانین که شاعیر و نوسه‌ر و فه‌یله‌سوف و پێغه‌مبه‌ران هه‌میشه قوربانی بوون بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی،ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت درێژه پێده‌ری ئه‌و کاروانه بین نه‌وه‌ک ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ک خۆتان کڕنوش بۆ بته‌کان به‌رین،ئێمه ده‌مانه‌وێت قوربانی بین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی دوای خۆمان سه‌رکۆنه‌مان نه‌که‌ن،نه‌وه‌ک وه‌ک ئێوه به ده‌ستی پیسه‌وه په‌نجه بۆ مانگ راکێشین. به‌ڵکه ده‌مانه‌وێت دڵتان له ڕق و بوغزوکینه خاڵیکهین و لێوان لێویکهین له عێشق.خه‌مبارین که ئێوه فریو ده‌خۆن و دوای تارمایی سێبه‌ر ده‌که‌ون،وه‌ڵامی سڵاومان ناده‌نه‌وه و له‌سه‌ر پێیان بۆتان راوهستاویین و بانگهێشتان ده‌که‌ین بۆ ژیان.وه‌زیفه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه بتوانین ببین به سوکرات و بۆرنۆ و مه‌سیح بۆ ئه‌وه سه‌دام و هێتلهرهکان لغاویان بۆ شل نه‌کرێ.کاکه سه‌رده‌شت تۆ بویته یه‌کێک بۆ هه‌مووان چاوه‌ڕێبه و ئارام بگره، بزانه ئێمه‌ش ده‌توانین ببینه یه‌کێک بۆ تۆ؟چاک بزانه ئازیزم تۆ ئێستا سهردهشتهکهی جاران نیت به‌ڵکو مه‌دالیای سه‌ر سنگی ئازادیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست