ئەڕێوەڵا جەلال حسام الدین تاله‌بانی بە دەورى دووەم دەرچوو

Thursday, 11/11/2010, 12:00


دواى ئەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقى لە ڕۆژى 11/11/2010 كۆبوونەوە و دواى هەڵبژاردنى سەرۆكى پەرلەمان و دوو جێگیرەكەى ، دواتر بۆ هەڵبژاردنى سەرۆك كۆمار پەرلەمانتارەكانى لیستى عێراقیە هۆلەكەیان جێهێشت، دەنگدان ئەنجام درا، بەڵام بەهۆى نەهێنانى دەنگى پێویست هیچ كام لە كاندیدەكان دەرنەچوون (مام جەلال و یەكێكى تر بوون)، دواتر خولى دووەم خۆمان گۆتەنى وەك قوتابی قۆناغەكانى خوێندن (دەورى دووەم)یان بۆ مامە كردەوە، ئینجا دەرچوو ، بەخوا تۆزێكى ترى پێبچوایە دەورى سێیەمیشى بەدواوە ئەهات، یان عبوریان بۆ دەهێنایە ناو مەوزوعەوە، لەگەڵ دەرچوونى مامە و یەكسەر لە سنووری ئیدارەى یەكیەتى بوو بە تەقەى خۆشى (سەگ ساحێبى  خۆی نەدەناسیەوە) ئەو عەقلیەتە هەر ماوە، ئەم ڕووداوە ئەوەم دەخاتەوە یاد كە چۆن (د.فۆاد مه‌عسوم) كە تەمەنى هەند و نیوى تەمەنى خانەنشینییە ، لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عیراق چۆن (بعد القرار) گرتی یەوە و بەهەزار حاڵ بوو بە ئەندام پەرلەمان !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە