(قانیع) له نێوان جه‌هل و فه‌نتازیادا وه‌ڵامێک بۆ ئیحسان بورهانه‌دین
Wednesday, 26/01/2011, 12:00
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا بینینی په‌رتوکێکی که‌مدوو له یه‌کێک له ماڵپه‌ڕه ئه‌لیکترۆنیه ئیسلامیه کوردیه‌کان، به‌ناوی (شیعره‌کانی قانیع له ته‌رازووی ئیسلامدا) تووشی سه‌رسامیی کردم و ناچاری کردم به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و غه‌در و تێگه‌یشتنه به‌د و نازانستیانه‌ی که جه‌نابی نووسه‌ری بابه‌ته‌که به ئه‌وپه‌ڕی بوێرییه‌وه ده‌ستی بۆ بردبوون.
موسوڵمانێکی نووسه‌ر به‌ناوێکی عه‌ره‌بییه‌وه (احسان برهان ا‌لدین) ته‌واوی فه‌لسه‌فه و فه‌نتازیای شاعیری چه‌وساوه‌کانی کورد (حه‌زره‌تی قانیع) ته‌فسیر ده‌کات و دوای ئه‌وه‌ی که به زمانێکی زۆر نازانستیانه دێڕه شیعره‌کانی قانیع به به‌شێک له دژی ئیسلام له کۆتایی په‌نجاکان تا سه‌ره‌تایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو داده‌نێت و به نمونه‌ی شاعیرێکی بێ ئه‌ده‌ب ناوزه‌ندی ده‌کات، هیوا خوازه نووسینه‌که‌شی ببێته ده‌ستپێکی سه‌ره‌تا بۆ توێژینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر شاعیرانی هاوشێوه‌ی قانیع.
دیاره ده‌ستبردن بۆ په‌راوێز دانان بۆ شیعر، به‌ڕای زۆرێک له شاعیران و توێژه‌رانی ئه‌و بواره غه‌در کردنه و په‌راوێز دۆزینه‌وه بۆ شیعر نالوێت و ناشێت، به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که شیکردنه‌وه‌ی ماناکانی شیعر بڤه بێت، بێگومان ئه‌مه‌یان شتێکی ڕێگه پێدراوه ، به‌ڵام جارێکی تریش ئه‌مکاره‌ش پێوه‌ر و هاوكێشهیهکی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت و خه‌سڵه‌تی خۆی هه‌یه و هه‌موو که‌س ناتوانێت ئه‌م کاره بکات، چونکه به شێوه‌یه‌کی ساده و پوخت و په‌تی، شیعر وێنه‌ی هه‌ست و سۆزی مرۆڤه و فه‌نتازیای حیکمه‌ته‌کانی بوونی شاعیره له نێو بووندا. که‌واته لێره‌وه با ئه‌وه‌مان له یاد بێت هه‌موو کۆلکه مه‌لا و کۆلکه فه‌قێیه‌ک ناتوانێت له‌وه تێبگات که شیعر فه‌نتازیایه و له نێو فهنتازیاشدا ده‌کرێت ڕووماڵ بکرێته‌وه و بێگومان له ده‌ره‌وه‌ی فه‌نتازیادا ڕوماڵکردنی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یه.
دێمه سه‌ر مه‌به‌ست و ڕه‌خنه‌کانم له‌و نووسینه لاوازه‌ی ئیحسان بورهانه‌دین
له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی به زمانێکی زۆر بازاڕیانه ڕوماڵێکی سه‌رپێیی هه‌رزه‌کارانه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ په‌نجاکان تا سه‌ره‌تای هه‌شتاکان تۆمه‌تبار ده‌کات به لاوازی ئاینیی له کوردستاندا و پاشان ده‌ڵێت:
(له‌م بار‌و دۆخه ناهه‌مواره و، سه‌رباری ئه‌وه‌ش که نه‌خوێنده‌واریی باڵی ڕه‌شی کێشابوویه سه‌ر خه‌ڵکیدا، زۆر له شاعیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه ڕۆڵی ئاڕاسته‌کردنی بیروبۆچوونی خه‌ڵکیان ده‌کردوو له‌سه‌ر وه‌ته‌ری حهساسیانیان ده‌دا به هه‌ندێک باسی تایبه‌ت ...)
ئه‌وه زمانی نووسین و ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌یه؟ حه‌ساسیان و وه‌ته‌ر واته چی جه‌نابی ئیحسان بورهانه‌دین؟
پاشان ده‌رباره‌ی هۆنراوه‌کانی قانیع ده‌ڵێت:
(ئه‌گه‌ر له ڕووی فیکرییه‌وه ته‌ماشای دیوانی هۆنراوه‌کانی بکه‌ین بریتییه له تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵییه‌کی نه‌شیاو و ناته‌ریب له نێوان هه‌ندێک دژه یه‌کتردا که کۆ نابنه‌وه)
نا، کاک ئیحسان بورهانه‌دین، تۆ له ڕووی فیکرییه‌وه نا‌توانیت له فه‌لسه‌فه‌ی قانیعنیزم تێبگه‌یت و له‌و ڕووه‌شه‌وه ته‌ماشات نه‌کردووه، به‌ڵکو خۆت و تێگه‌یشتنه کورته‌کانی خۆتت ناوناوه ته‌رازووی ئیسلام و له بری خالقی که‌ون و کائینات حه‌شر و نه‌شری جوانترین و چه‌وساوه ترین شاعیری کوردت کردووه و خۆشبه‌ختانه که جه‌نه‌تی خۆتت له‌سه‌ر داخستووه و به کافر و مولحیدت زانییووه، وا باسی ده‌که‌یت، که کافره و بیرت چووه ئه‌م بڕیاڕه ئیشی خودایه نه‌ک جه‌نابی ئیحسان بورهانه‌دین.
پاشان شیعره‌کانی قانیع له یه‌که‌م په‌ڕه‌وه تا کۆتایی بریتییه له هاندانی کورد بۆ کرانه‌وه به ڕووی شارستانیه‌تی سه‌رده‌م و به‌رده‌وام خه‌بات کردن بۆ ڕزگاریی و سه‌ربه‌خۆیی و چاره‌سه‌ری کێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان و ده‌ست هه‌ڵگرتن له جاشایه‌تی کردن بۆ خه‌لیفه‌کانی عوسمانی و سه‌فه‌وی و نوێژکردن له دوای کۆلکهمهلایهکی گێله‌وه که به‌س به‌رتیل وه‌رگرتن ئه‌زانێت و شه‌رعیه‌ت به ده‌ره‌به‌گ و چه‌وسێنه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ده‌ده‌ن، ئیدی چ تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵییه‌ک له ڕووی فیکریه‌وه هه‌یه له هۆنراوه‌کانی قانیع دا؟
پاشان جه‌نابت چه‌ند نمونه‌یه‌کت له شیعره‌کانی قانیع داناوه که من هه‌نوکه‌ش نه‌مزانی له کوێدا تێکه‌ڵ و دژ یه‌کن. پاشان ده‌ڵێیت (له‌وانه‌شه ئه‌گه‌ر قانیع له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا بووایه ، ته‌رشیح بکرایه بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو بێ ئه‌ده‌بییه‌ی به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره ده‌یکات).
به‌ڕاستی ئیحسان بورهانه‌دین، تۆ نه نووسه‌ریت نه خوێنه‌ریت و نه ڕۆشنبیرێکی ئیسلامییشیت، ده‌نا به‌وجۆره نادوێیت، من پێم وایه به‌کارهێنانی ووشه‌ی بێئه‌ده‌ب بۆ مردووان خودیی بێئه‌ده‌بییه. مرۆڤێکی خاوه‌ن ئیتیک به مردووان ناڵێت بێ ئه‌ده‌ب، ئه‌وه له کلتوری کوردی‌دا بوونی نیه ، که‌سێک قسه‌ی ناشرین به مردووان بڵێت، ئه‌وه به‌شێکه له کلتور و که‌ڵچه‌ری عاره‌بان نه‌ک کورد. دوای ئه‌ماناش من پێموایه هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ وه‌رئه‌گرن، هیچیان نه له فه‌لسه‌فه و نه له ئتیک و نه له خه‌باتی ئازادیخوازانه و نه له هه‌ستی مرۆیی‌دا وه نه له ئێستاتیکای ژیاندا وه نه‌له مه‌وقیف و له خۆبوردندا له سه‌رووی قانیعه‌وه نین. بۆیه پێوتنی ووشه‌ی بێئه‌ده‌ب به شاعیرێکی مه‌زنی وه‌ک قانیع، بۆخۆی بێئه‌ده‌بییه، ئیتر له ژێر هه‌ر پاساوێکدا بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به قسه‌یه‌کی مه‌حمود ده‌رویشی شاعیر ده‌کات و لێکچواندنێکی زۆر سه‌قه‌ت ده‌کات له نێوان قانیع و مه‌حمود ده‌رویشدا و تێناگات، که هه‌ر گروپێک وه‌ک خۆی بیرده‌کاته‌وه. عه‌زیزم شاعیره‌کان شاعیرانه بیرده‌که‌نه‌وه وه‌ک چۆن سه‌له‌فییه‌کان سه‌له‌فیانه و سیاسیه‌کان سیاسیانه بیر ده‌که‌نه‌وه، شتێکی ئاسایی بێت له‌لات که تۆ له فه‌نتازیای شیعر تێناگه‌یت، چونکه تۆ که‌ره‌سته‌کانی تێگه‌یشتنت پێنییه، یان ئه‌و هه‌ستانه‌ت نییه، که مرۆڤ پێویسته به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی نیگاکانی شاعیران، له نێو ڕۆحی‌دا دروستی کردبن. هه‌ربۆیه تۆ له‌و نیگا شاعیرانه‌یه تێناگه‌یت که مه‌حمود ده‌رویش له‌مه‌ڕ مردن ئاڕاسته‌ی ده‌کات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێکچواندنهکهت زۆر هه‌زه‌لییه و هیچ مانایه‌کی نییه.
پاشان ده‌ڵێت (قانیع بڕوای به کوردایه‌تییه‌ک بووه، په‌یوه‌ندی پچڕاوبێت له‌گه‌ڵ ئیسلامدا)
ده‌ی وایه، ڕاسته، چونکه ئیسلام په‌یوه‌ندیی به کوردایه‌تییه‌وه نییه، له نێو ئیسلامدا باسی کوردایه‌تی نه‌کراوه، چونکه ئیسلام ئایینه و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بریتییه له په‌رستنی په‌روه‌ردگاری جیهان و شاهیدی دان له‌سه‌ر بوونی ئه‌و زاته گه‌وره‌یه، نه‌ک کوردایه‌تی و په‌یامی ناسیۆنالیزم، نه له قورئاندا و نه له سوونهتدا باسی کوردایه‌تی نه‌کراوه. بۆیه قانیع وه‌ک شۆڕشگێڕێکی ڕاستگۆ و دوور له به‌رژه‌وه‌ندی، کوردایه‌تی به ته‌نها کردووه و تێکه‌ڵی نه‌کردووه به ئاین تا له‌وێوه باڵانسی مرۆیی و چاوبه‌ستی ئیجتیماعی بکات. ئاین ئاینه وکوردایهتیش کوردایه‌تی و ئه‌وه‌ش مێژوو با شاهید بێت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی که به‌ناوی ئاینه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی داگیرکه‌رانی کوردیان پاراستووه.
پاشان ده‌ڵێت (بۆچی خه‌ڵک و مامۆستایان له‌و سوکایه‌تی کردنه‌ی قانیع به زاتی خوای گه‌وره بێده‌نگ بوونه ؟!)
هه‌روه‌کو گووتم، تۆ نه‌تتوانییوه له فه‌نتازیای شیعره‌کانی قانیع تێبگه‌یت هه‌ربۆیه پێتوایه ده‌بێت کۆ ده‌نگییه‌ک دژی قانیع دروست ببێت و وا هه‌سته‌که‌یت قانیع سوکایه‌تی کردووه به یه‌زدان. بۆیه ئیحسان بورهانه‌دین تۆ نا‌توانیت به بێ ئه‌و هه‌سته‌ی که باسم لێوه‌کرد له فه‌نتازیاکانی شیعر تێبگه‌یت هه‌ر بۆیه له نه‌بوونی ئه‌و هه‌سته‌دا تووشی ئه‌و پڕسیار و سه‌رسوڕمانه بوویت که بۆ خه‌ڵک و مامۆستایان قبوڵیان کردووه؟.
عه‌زیزم وه‌ڵامه‌که‌ی ئاسانه. یان ئه‌وه‌یه من هه‌ڵه‌م و تێڕوانیینه سه‌له‌فیه‌کانی تۆ ته‌ندروست و ڕاستن بۆ شیعره‌کانی قانیع، یان ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵکه و مامۆستایانیش بۆیان ده‌رکه‌وتووه که قانیع ڕاسته‌کات و له‌سه‌ر حه‌قه ، ئه‌وه بۆیه بێده‌نگن و قبوڵیانه و تا هه‌نوکه‌ش هیچیان نه‌گوتووه.
پاشان ده‌ڵێت: (ئه‌م شیعرانه‌ش که هێناومه‌وه وه‌کو به‌ڵگه، بریتین له شیعره دیار و زه‌قه‌کانی قانیع که ناکۆکن له‌گه‌ڵ قورئان و شیعردا).
ڕه‌نگه به‌و پێودانگه‌ی تۆ ههڵتسهنگاندوون ناکۆک بن له گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی سه‌له‌فیه‌تدا، به‌ڵام پێم وانیه قانیع وێڕای ئه‌و هه‌موو وه‌سفه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و زاتی خودا به ئه‌م نمونه شیعریانه که جه‌نابت پیشانمان ده‌ده‌یت بتوانیت بیسه‌لمێنیت که ناکۆکن له‌گه‌ڵ قورئاندا، چونکه ئیشی قانیع وه‌ک شاعیرێک، ئه‌وه نییه که ده‌قه شیعرییه‌کانی خۆی هاو ته‌ریب بکات له‌گه‌ڵ قورئاندا، چونکه قورئان ئاینه و قانیعیش شیعری نوسیووه نه‌ک ته‌فسیری قورئان! وه هه‌روه‌ها تۆ بۆ خۆت له‌و ئاسته‌دا ده‌بینیت ده‌قه‌کانی قانیع جودا بکه‌یته‌وه له شیعر و بۆ پێتوایه ناکۆکن له گه‌ڵ شیعردا؟ به بڕوای من جه‌نابت یان زۆر عارفیت له مه‌جالی ئه‌ده‌بیاتدا یان زۆر نابهڵهدیت. قانیع پێویستی به که‌س نییه تا ده‌قه‌کانی وه‌ک شیعر بناسێنێت، ئه‌و بۆخۆی ئه‌وه ئیشیه‌تی. پاشان شتێکی ئاساییش بێت له‌لات ئه‌گه‌ر ده‌قێکی ئه‌ده‌بیی ناکۆک بێت له گه‌ڵ قورئاندا، چونکه ئه‌وه مافی هه‌ر تێکستێکی ئه‌ده‌بییه.
پاشان باسی ئه‌وه ده‌که‌یت که قانیع وێنه‌ی بێشه‌رمی یان به‌واتایه‌کی ڕوون وێنه‌ی سێکسیمان بۆ ده‌گوێزێته‌وه له شیعره‌کانی دڵداری لادێ و خاتوو شه‌یتان له خه‌ودا، به‌ڵێ قانیع شاعیری سروشته، ڕه‌نگه له فیتڕه‌تی پاکژی خۆیه‌وه نه‌یتوانیبێت له‌وه تێبگات که که‌سانێکی سه‌له‌فیی و ته‌مسیلیی هه‌ن ته‌نانه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی شیعرێکی ئیرۆتیکیش له نوێژ ده‌چن. به‌ڵێ که‌سێک که فه‌نتازیای وێژه به‌ڵه‌د نه‌بێت و ده‌قێکی ئێرۆتیکی بخوێنێته‌وه، حه‌تمه‌ن له نوێژ چووه، جا چجای ئه‌و ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌ش قانیعی شاعیر نوسیبێتی.
پاشان ئیحسان بورهانه‌دین ده‌ڵێت (شاره‌زا نیم هیچ شاعیرێکی تر گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته له بێ شه‌رمیدا).
به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه تۆ نه فه‌نتازیای شیعر و نه هیچ شاره‌زاییه‌کی زانستیانه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی شیعری کوردی‌دا هه‌یه و نه ئه‌شزانیت شیعر چییه و نه ئه‌شتوانیت له زمانی شیعر تێبگه‌یت، ده‌نا ده‌ستت به‌ر تێگه‌یشتنێکی له‌م چه‌شنه نه‌ده‌که‌وت و نه له‌بری خودای په‌روه‌ردگار جاڕی مولحیدیی قانیعت ده‌دا و نه به‌م شێوازه هه‌رزه و بازاڕیه له‌سه‌ر گه‌وره شاعیری چه‌وساوه‌کانی کورد (قانیع) ئه‌تنووسی. به‌ڵێ زۆریش نابهڵهدیت، ده‌بوو له‌بری بێڕێزی کردن به شاعیرێکی وه‌ک قانیعه‌وه، خۆت له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی جوگرافیاکانی فه‌نتازیا له شیعردا ڕابهێنیت.
هیوادارم ئه‌م وه‌ڵامه له هه‌مان شوێنی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی تۆدا وه‌ک مافی خۆی دابنرێت تا خوێنه‌ری کورد وا تێنه‌گات به خوێندنه‌وه و دیفاع کردن له قانیع گوناهبار ده‌بێت.
خوێنه‌ری به‌ڕێز، تا ئێره ئه‌وه‌نده‌یه که ماوه‌یه‌کی زۆره له چاوه‌ڕوانی بڵاو بوونهوهیدام له هه‌مان ماڵپه‌ڕدا، به‌ڵام له کۆتایدا دڵنیابووم که هه‌رگیز ئیسلامیه سه‌له‌فیه‌کانی کورد ناتوانن له‌وه تێبگه‌ن ڕه‌نگه هه‌ڵه‌بن، بۆیه لێره‌وه ئه‌مه‌وێت ئه‌وه زیاد بکه‌م که شاعیر و ئه‌دیبانی سه‌ده‌ی ڕابردوو زۆرینه‌یان له ناسنامه‌دا مه‌لا و شێخی دین و پیاوانی ئاینیی بوون، وه له قوڵایی سیحری قافیه و له هه‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی نێو دێڕه‌کانیاندا، هه‌ست به قایموقۆڵی زانسته‌کانیان له‌مه‌ڕ ئاین ده‌که‌ین، ئه‌وان له زانستی ئیسلامی‌دا به پیاوانی عه‌وامی ئه‌مڕۆی زانستی ئیسلامی به‌راورد ناکرێن، ده‌ست بردن بۆ به‌که‌م نرخاندنی که‌سایه‌تی ئه‌دیب و گه‌وره‌ی ئازادی خوای کورد، له‌لایه‌ن ئیحسان بورهانه‌دین و هاوکۆلکهکانییهوه ده‌ست بردنه بۆ ئه‌و جێگایه‌ی که له فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورددا پێیده‌ڵێن کوفر. ئه‌م جۆره نووسینانه‌ی ئیحسان بورهانه‌دین جگه له‌وه‌ی که خزمه‌ت به ویستی داگیرکه‌ر و نه‌یارانی کورد ئه‌کات، هیچ ئه‌رکێکی تر ڕاناپه‌ڕێنێت. هه‌ر وه‌ک چۆن ژه‌هری نێو ده‌می زۆرینه‌ی مه‌لا و خه‌تیبی مزگه‌وته‌کان به‌شێکه له پلانی ده‌ره‌کی، ئاوهاش ئه‌م ئیهانه کردنانه‌ی ئه‌دیبانی هاوشێوه‌ی قانیع به‌شێکه له‌و پلانه‌ی که نه‌یارانی کورد له ڕێگه‌ی نمونه‌کانی ئیحسان بورهانهدینهوه به راسته‌وخۆ و نا ڕاسته‌وخۆ کاری تێدا ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی کتێبه‌که‌یه:
http://www.dangiislam.org/download/133
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست