کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌حمود ملێجیه‌كانی ئیستا، سه‌عدی پیره‌ به‌نمونه‌

Sunday, 02/11/2014, 12:00


له‌٧٠كانی سه‌ده‌ی رابردودا هه‌موو شه‌وێك فلیمێیكی میسری هه‌بوو ٤ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ له‌پیاوه‌كان رۆلی سه‌ره‌كیان تیا ده‌بینی (فه‌رید شه‌وقی ، روشدی ئه‌بازه‌ ، مه‌حمود ملیجی و توفیق دقن) زۆربەی کات دووه‌كه‌ی یه‌كه‌م رۆلی پۆزه‌تیف و دوه‌كه‌ی تریش رۆلی تاوانبار، ده‌ستدرێژیكه‌ری سه‌رژن و دزینیان دەبینی ...... تاكه‌ جیاوازیه‌كیان ناوی فلیم و هه‌ندێ جار رۆلی ژنه‌ ئه‌كته‌ره‌كان بوو. گه‌رنا به‌ به‌رده‌وامی به‌یه‌كه‌وه‌ بون به‌تایبه‌تی فه‌رید شه‌وقی و مه‌حمود ملیچی
ئیستاش هه‌مان فلیم به‌لام به‌دیوێیكی تر هه‌یه‌، پۆلی سیاسی و رۆژنامه‌نوسی ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كان هه‌موو شه‌وێ له‌یه‌كێ له‌كه‌ناله‌كان قسه‌ده‌كه‌ن، تاكه‌ جیاوازیه‌كی ئه‌وانه‌ش ، ته‌نیا كاتژمێر و ناوی كه‌ناله‌كه‌یه‌. وه‌ك سه‌عدی پیره‌، مه‌لا به‌ختیار (دوای هه‌موو دیدارێكی گوبه‌ندێكی به‌دواوه‌ دێت و رونكردنه‌وه‌ی سكرتاریه‌تی ده‌ست پێده‌كات) له‌پارتیش فازل موتنی، جه‌عفه‌ر ئیمیكی، محمه‌د توفیق ره‌حم (ماوه‌یه‌ك) هەروەها و ئەو سه‌رنووسه‌رانەی به‌خۆیان ده‌ڵێین میدیای ئه‌هلی، ئیستا ئه‌وانیش گۆرانكاری ریشه‌یی به‌سەر جۆری هه‌واڵه‌كانیاندا هاتووە وه‌ك میدیای گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه‌، کە رەخنە لە دەسەڵات ناگرن.

یەکێک لەو ئەکتەرە سیاسییانە ناوی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌یه‌ ، له‌٩٤ وه‌ ئاگادارم ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌و نەیەته‌ سه‌ر تێڤێ هه‌فته‌ی ٣ جار له‌تێڤێیه‌ك خۆی دیارده‌خات . هه‌رگیز بێزاریش نابێت پێده‌جێ لای ئه‌و گروپه‌ سیاسی و رۆژنامه‌نوسانه‌ دیدار بووبێته‌ پیشە و هه‌ناسه‌ی پێ دەدەن .
بۆیه باسی سەعدی پیره‌ ده‌كه‌م جونكه‌ ٢٠ساله‌ له‌سه‌ر تێڤیكان قسه‌ ده‌كات نازانم جون وه‌رس نابێت؟ ئاخر هه‌مومان ساڵێك و دوان به‌حه‌ماسه‌وه‌ یان پێمان خۆش بوه‌ دوایی لێیی بێزار بوینه‌ .
له‌٩٥ تێڤی ئازادی به‌رنامه‌م هه‌بوو ، جاری واهه‌بوو له‌یه‌ك گه‌ره‌كی هه‌ولێر (عه‌نكاوه‌) وه‌ری ده‌گرت كه‌چی ئه‌و سه‌عدیه‌ هه‌رجاره‌ك پێیی ده‌گوترا نه‌یده‌گوت نایكه‌م ده‌یگوت به‌سه‌رچاو وه‌رن . له‌شه‌ری ناوخۆدا ئه‌و سه‌عدیه‌ له‌گه‌ل فرانسو حه‌ریری و سامی شه‌نگالی ركابه‌ری یه‌ك بون شه‌وانه‌ گه‌نجی كوردیان به‌ره‌و شه‌هید كردن بۆ سه‌نگه‌ره‌كان ده‌نارد له‌ كاتێكدا له‌٩٥ جارێیك پێم گوت چۆنه‌ ئه‌وه‌نده‌ دژی سامی، وتی وانیه‌ هه‌ر ئه‌ورۆ سلاومان بۆیه‌ك نارد! و له‌كاتێكدا له‌تێڤی هیچیان له‌گه‌ڵ یەکتردا نەدەهێشتەوە، پێش ده‌چێ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری سەعدی پیره‌ بكات به‌كاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌ خاوه‌نی گوته‌ی پیاوی گه‌وره‌ به‌ چه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت شه‌هید بێت یان وه‌ك فرانسۆ ئیسلامیه‌كان بیكوژن.



له‌هه‌موی كاره‌ساتر كه‌سێكه‌ زۆر باسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات!؟ له‌كاتێكدا فایلداره‌ و هیج روژنامه‌نوسێیك بوێری نیه‌ پێیی بلێ ستۆپ كاكه‌ وه‌ره‌ سه‌ره‌تا باسی فایله‌كه‌ی خوتمان بۆ بكه‌ ئه‌وجا ئه‌وه‌نده‌ موزایه‌ده‌ی كوردایه‌تیمان پێ بفرۆشه‌ !؟
به‌كورتی نه‌خۆشی خۆده‌رخستن ده‌ردێیكی دیاری ئه‌مروی زۆرینه‌ی رۆژنامه‌نوس و نوسه‌رانه‌ ، وه‌كۆمه‌لێیك ده‌م و جاویشن دوباره‌ ده‌بنه‌وه‌ تێڤێیكانیش به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌و گروپه‌وه‌ن ،له‌كاتێكدا جاری واهه‌یه‌ وه‌ك پیربال له‌سه‌ر تێڤێ پێیان ده‌لێین پیلاوتان له‌ده‌می ده‌كه‌م یان دیداریان له‌گه‌ل ناكه‌ن و خۆیان گران ده‌كه‌ن ، كه‌جی هه‌رده‌جنه‌لای ئه‌و ده‌نگانه‌ و هه‌ول ناده‌ن ده‌نگی نوێی گه‌نج بهینه‌ مه‌یدان ، وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆران و پكك جه‌ندین گه‌نج و ده‌نگی نوێییان هێناوه‌ته‌ ناو كایه‌ی سیاسی كه‌تادوێنی كه‌س نه‌یده‌ناسین . وه‌ئه‌گه‌ر گه‌نجه‌كانی گۆران حه‌ز به‌ده‌رخستن بكه‌ن ، نالین عه‌فرینه‌كانی پكك له‌كاتێكدا بونه‌ته‌ ژماره‌یه‌كی جیهانی تا ئیستا ش وێنه‌ و ڤیدیۆیه‌كی دروستیان نیه‌؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە