ئه‌حمه‌د شاملۆ
Sunday, 15/05/2011, 12:00
ئه‌حمه‌د شاملۆ .... یه‌کێکه له هه‌ره شاعیره پله به‌رزه‌کانی ئێران له ڕێبازی شیعری فارسی‌دا
شیعره‌کانی له داستان و چیرۆکی فارسییه‌وه هه‌ڵده‌قوڵیت . هه‌روه‌ها کاریگه‌رێتی
قوتابخانه‌ی شیعری جیهانی تازه له سه‌ر هۆنراوه‌کانی دیاره . وه ده‌وری باڵای هه‌بووه
له گۆڕینی شیعر‌و ڕۆمانه بۆ سه‌ر زمانی دایک . هه‌ندیک له کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌کانی
وه‌ک باخچه‌ی ئاوێنه و کات و هه‌تا هه‌تا و له ئافره‌ته‌وه ده‌ستم پی کرد وچرۆ کردن له تارمایی
................................هه‌تا دوایی
له هۆنراوه‌ی چاره‌نوسه................ ده‌ڵێت
بووم به سێبه‌ری په‌ڵه‌هه‌ورێک
ده‌شت و ڕووبارم داپۆشی
له‌سه‌ر ڕێگا ڕیبوارێکی جل تۆزاوی
بارێک داری به کۆڵی هه‌ڵگرتبوو
هاته وه‌ڵام و ووتی
سوودی چییه
مرۆڤ هه‌رده‌م سێبه‌ر بێت
بووم به ئاسكێکی کێوی
ههردهوو شاخم ده‌بڕی
منداڵانی دۆڵ و چیا
پێ ده‌که‌نین
ئه‌سپ سوارێکی تریشقه
تێ په‌ڕ بوو
به دووئهسپی لاق شکاو
له گه‌ڵ خوێدا ئه‌یووت
سوودی چییه
مرۆف ئاسکێکی یاخی بێت
دوور له مێگه‌ڵ
بووم به کۆترێکی سپی
له باڵه خانه‌یه‌کی رووخا‌و
ئهنیشتمهوه
جوتیارێک
له سه‌ر که‌پره قامیشه‌که‌ی
چاکه‌ته‌که‌ی هه‌لده‌واسی
حه‌سحه‌سی دۆل له ژوره‌وه
سه‌یری ده‌شت و ده‌ری ده‌کر د
ده‌ستی خۆی ئه دا به‌یه‌که و
ئه‌یووت
سوودی چێیه
مرۆڤ کۆترێکی یاخی بێت
له سه‌ر باڵه خانه‌یه‌ک
هه‌ر به ته‌نیا
بووم به ماسی ده‌ریا
درێژایی نیوان
غوته‌ی رووبار و
که‌نداوم کۆکرده‌وه
مهلهوهرێکی ده‌ریا
ئه‌یقیژاند به ده‌نگی به‌رز
که‌شتیوانی قه‌راغ ده‌ریا
به داخه‌وه ووتی
سوودی چییه مرۆڤ ببێته
ماسییه‌کی سارد و بێده‌نگ
له ئاو ڕه‌نجاو
بووم به ئاسکێکی وێل
له ده‌شت و ده‌ر
بووم به سێبه‌ر په‌ڵه هه‌ورێک
له سه‌ر ڕووبار
بووم به کۆتریکی یاخی
له بۆشایی ئاسمانه
گۆرانیم ووت
بووم به ماسیه‌کی ده‌ریا
له ئاوی ڵێل مه‌له‌م ده‌کرد
جلی دهروێشیم له به‌ر کرد‌و
ئهورادم خوێند
هاورێتی که‌ڕ م کرد‌و
بۆ نهێنیه‌کانی گه‌ڕام
حه‌وت پێڵاوی ئاسنینم دڕی
له ڕێی شاخی قوله‌ی قاف
له داستانه باڵنده بووم
داستانم گشت خوێنده‌وه
حه‌وت وڵاته‌که‌م چێ هێڵا و
بووم به ڕێبوار
ماڵی جادووم کرده‌وه
چاووم له ئاستیا نه‌تروکاند
پایه‌کانی مافم گه‌ری
له دۆڵ و شاخ
ده‌ریام په‌ی کرد
له دوایدا بووم به تیرێک
له ناو گڕی ئاگری تۆ
خۆم گرته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست