وه‌رزش و ته‌ندروستی له ڕاکردنی مارسۆندا
Monday, 21/05/2012, 12:00
10 - بۆئه‌وه‌ی ببیته وه‌رزشه‌وانێکی سه‌رکه‌وتوو پێویسته:
a) په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌ی جۆره خواردنێکی تایبه‌ت بکه‌یت
b)) هه‌وڵ بده‌یت چه‌وری له‌ش له‌ناوبه‌ریت
(c) وازبێهێنیت له جگه‌ره‌کێشان وکه‌مکردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی کحوللی و چه‌وری وگۆشتی سوور.
(له‌باره‌ی جگه‌ره‌کێشانه‌وه، ماوه‌یه‌کی زۆر جگه‌ره‌م ده‌کێشا و وه‌رزشی ڕاکردنم ده‌کرد، به‌س هه‌ر گیز جگه‌ره‌کێشی ته‌واونه‌بوو، ڕۆژ ده‌وری چوار یا پێنج جگه‌ره‌م ده‌کێشا، ئیتر که ویستم واز بێنم، به بێ گه‌ڕانه‌وه سهرجگهرهکێشان وازمهێنا)
(d) ده‌بێت بتوانیت به پێی پێویست بخه‌ویت بۆنموونه بۆ ته‌مه‌نی من له‌ده‌وری حه‌وت سه‌عات خه‌وم پێویسته، به‌ڵام پێویستی خه‌و له یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی ترلهوانهیه جیاواز بێت .
(e) به‌رنامه‌ی ڕاکردنی به‌رده‌وامت هه‌بێت.
ئێپیدمیلۆجیستی دانشگای هارڤه‌رد له ئه‌مریکا ڕالف پافنبرگهر ئه‌ڵێت په‌یڕه‌وی ئه‌م پێنج خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه که‌وا به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروستی بژیت چه‌نده‌ها ساڵ له ژیانی مرۆڤ زیاد ده‌کات.
یه‌کێک له زانایانی ته‌ندروستی له ساڵه‌کانی حه‌فتاکانه‌وه که ساڵه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی ڕاکردنی مارپۆن بوو له ئه‌مریکا دکتۆر ههسسڵهر ئه‌ڵێت:
گه‌ر مرۆڤێک بتوانێت خۆ ئاماده‌بکات بۆ ڕاکردنی مارپۆنێک و ته‌واوی کات ئیتر ئه‌و مرۆڤه له نه‌خۆشی سه‌کته‌ی دڵ یا دڵ وه‌ستان به‌دوور ده‌بێت بۆ ماوه شه‌ش مانگ بۆ ساڵێک، هه‌ر چه‌ند چه‌ندها زانایانی تری ته‌ندروستی ئه‌م بۆچوونه به ڕاست نازانن و چه‌نده‌ها جار کێشه‌ی ڕاستی ئه‌م بۆچوونه ی بووه له‌گه‌ڵیانا و هه‌ندیکیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر وایه بۆچی چه‌نده‌ها جار مرۆڤ له کاتی ڕاکردنی مارپۆن دا ده‌مرن یا له پاش ته‌واوبوونی ڕاکردنه‌که ده‌مرێت؟ دوکتۆر ههسسڵهر له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، ئه‌و مردنانه هۆی تریان هه‌یه وه‌ک نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاوی پێویست له‌کاتی ڕاکردندا یا ناته‌واوی له‌خۆ ئامادهکرندا، یا خواردنی ئه‌و جۆره خواردنانه‌ی که ناسازن بۆ وه‌رزشه‌وان.
هه‌رچه‌ند بۆچوونی دکتۆر ههسڵهر له‌باره‌ی وه‌رزشی ڕاکردنی مارپۆنهوه و کێشه‌ی زانایان و دکتۆرانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ تیۆری دکتۆر ههسڵهردا، خه‌ڵکی ئه‌وسه‌رده‌مه زیاتر بۆچوونه‌کانی دکتۆر ههسڵهریان به‌لاوه په‌سه‌ند بوو، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌رزشی ڕاکردنی ماراپۆن و ڕاکردن به گشتی زۆر په‌ره‌ی سه‌ند.
(لاپه‌ڕه 1-4) هه‌ڵ گیدن
ڕاکردنی مارپۆن جیاوازه له ڕاکردنه‌کانی تر، چه‌نده‌ها جۆری تر ڕاکردن گه‌ر ڕابکه‌یت وه‌ک ئه‌وه نی یه که له کاتی ڕاکردنی مارپۆن دا له سه‌ره‌تای کێبه‌رکێ که‌دا بڕۆیته نێو ڕیزی بهشدارهکانهوهو ئاماده‌بیت بۆڕاکردن. بۆزۆر له‌به‌شداران له‌کاتی ده‌ستپێکردندا بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که چۆن به‌ره‌نگاری ئه‌و کێشه ی ته‌واوکردنی ئه‌م ماوه زۆره ده‌بنه‌وه‌و ته‌واوی ده‌که‌ن به بێ گیروگرفت، ئه‌و ده‌ستهاته وه ده‌ست دێنن که چه‌نده‌ها ڕۆژو هه‌فته‌و مانگه‌کانی ساڵیان به‌سه‌ر بردووه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ئامانجه و هێشتا دوودڵن یا ده‌ترسن له تێ شکان و ته‌واونه‌کردن یا په‌ککه‌وتن و وازهێنان. به‌ڵام ئه‌م ترس و دڵه ڕاوکانه زیاتر بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که یه‌که‌م جار‌و دووه‌م جار ده‌یانه‌وێت مارپۆن ڕابکه‌ن، به‌ڵام پاش چه‌ند جارێک ته‌واوکردنی مارپۆن، خۆئاماده‌کردن ئاسایی ده‌بێت، هه‌روه‌ک له ڕابووردووی ڕاکردنه‌کانی خۆم دا به‌سه‌رم هاتووه.
له‌یه‌که م مارپۆن دا زۆر ده‌ترسام له وه‌ی نهتوام ڕاکردنه‌که ته‌واوکه‌م له کاتی چاوه‌ڕوان کراودا یا تووشی کێشه‌ی نه‌خۆشی و برینداریبم. له لایه‌کی که‌وه که‌وا لای زۆر که‌س و کار‌و براده‌ران باسی خۆم کردووه‌و خۆم هه‌ڵناوه که‌وا مارێپۆن ڕاده‌که‌م، خه‌می ئه‌وه م بوو خۆم بهدرۆدهخهمهوه و خۆههڵنانهکهم به فشه ده‌رده‌چێت.
پێم وایه له ژیاندا به‌رده‌وام له گه‌ل سه‌رکه‌وتندا تێشکانیش هه‌یه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ به تێشکان نه‌ڕووخێ، له زۆر خه‌لکدا تێشکان زیاتر عه‌زمی هه‌وڵدان دروست ده‌کا هه‌تا سه‌رکه‌وتن و به ئامانج گه‌شتن.
هه‌رچه‌ند ڕاکردنه‌کانی من هیچی بۆ ئه‌نجام هێنانی پاڵه‌وانێتی نه‌بوون چوونکه ته‌مه‌نم تێ په‌ڕیبوو بۆ هه‌وڵدان بۆ پاڵه‌وانێتی جیهانی. باری ناسازی ژیانی کارکردن، چوونکه ڕاکردن مێشکی ساف و بێ گیروگرفتی ده‌وێت، خه‌وی ته‌واوی ده‌وێت، گه‌ر مرۆڤ تێر نه‌خه‌وتبێت ڕاکردن ئاسان نی یه، هه‌تا باری ته‌ندروستی ناوسکیش ئه‌گه‌ر ئاسان نه‌بێت و مرۆڤ گه‌ر ناوسکی به ئاسانی خاڵی نه کات، راکردن ئاسان نی یه، ئه‌م گیروگرفت وکێشانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن که چاره‌سه‌رناکرێن، به‌ڵێ چاره‌سه‌رده‌کرێن، ته‌نها به کۆڵ نه‌دان و هه‌وڵ دان بۆ ئاسووده‌کردنی مێشک بۆ تێر خه‌وتن، کات دانان و په‌یداکردنی کات بۆ وه‌رزشی ڕاکردن، هه‌وڵدان بۆ خۆ ڕاهێنان بۆ خواردنی خوارده‌مه‌نی پێویست و گونجاو.
ئینجا چه‌ند ڕۆژێک پێش ڕاکردنه‌که، وه‌ک ڕووداوێکی زۆر مه‌زن چاوه‌ڕوان بکه‌یت وا به‌چاوه‌ڕوانی یه‌کی خۆشی یه‌وه باسی ده‌که‌یت و بیری لێ ده‌که‌یته‌وه سه‌رچاوه: Hal Giddon p85 3
وه‌ک خۆم بهسهرمهاتووه، گه‌ر ویستبێتم ڕاکه‌م، هه‌ر کاتم په‌یداکردووه، له شوێنی کارکردن‌دا له کاتی پشووی نانخواردنی نیووه‌ڕۆدا هه‌ولمداوه کات په‌یداکه‌م و بڕۆم بۆ سه‌عاتێک ڕاکردن و بگه‌ڕێمه‌وه سه‌رکار له کاتی یاسایی پێویستدا.
11- ئامۆژگاری چه‌ندین مامۆستای ماراتۆن
ئاوخواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام که‌م که‌م و به‌رده‌وام زۆر پێویسته بۆ وه‌رزشه‌وان.
ئاوخواردنه‌وه‌ی زۆر بۆ ڕاکه‌ر پێویسته. واتا جۆری خواردنی پێویست و نه‌خواردنی چه‌وری ونهخواردنی خوێی زۆر‌و شیرینی زۆر له ڕاده‌ی پێویست هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که زه‌خت، پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان به‌رزه، ڕاکردن بۆیان چاك نییه، چونکه له‌کاتی ڕاکردن دا پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌رزتر ده‌بێته‌وه و دوور نییه ببێته هۆی دڵ وه‌ستان. به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت هه‌وڵ بدا بۆ دابه‌زانی زه‌ختی خوێن ئینجا ده‌ست بکا به ته‌مرینی ڕاکردن، ڕاهاتن له‌گه‌ڵ خواردنی که‌م خوێیی دا، واز له‌چه‌وری هێنان، به‌تایبه‌ت چه‌وری زه‌ره‌رمه‌ند که خوێن هه‌ڵی ده‌مژێ و ده‌مێنێته‌وه له بۆریه‌کانی خوێن دا و ده‌بێته‌هۆی ته‌نگ کردنی بۆریه‌کانی خوێن و زه‌ختی خوێن به‌رزده‌کاته‌وه، به‌رده‌وامی زیاد بوونی ئه‌م چه‌وریه ده‌بێته هۆی جه‌ڵته.
هه‌وڵ دان و باوه‌ڕبه‌خۆ بوون و کۆڵ نه‌دان بۆ ماوه‌یه‌ک له‌سه‌رگۆڕینی به‌رنامه‌ی خوارده‌مه‌نی ده‌بێته هۆی دابه‌زانی ڕاده‌ی زه‌ختی خوێن، ئینجا ده‌توانیت ده‌ست بکه‌یت به‌ڕاکردن و ڕاکردنی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی دابه‌زانی زه‌ختی خوێن و مانه‌وه‌ی به نزمی.
من خۆم به‌سه‌رم هاتووه، هه‌رچه‌ند چه‌نده‌ها ساڵ بوو ڕامدهکردو چه‌ند ڕاکردنی ماراپۆنم ته‌واوکردبوو، له‌من وابوو ئیتر ته‌واوه‌و نابێ غه‌می خواردن و هێچ پارێزێک بکه‌م، به‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت که تهندروسیم تهواونییهو که شه‌و میز ده‌که‌م و ته‌واو ده‌بم هێشتا هه‌ر میزم دێ، هه‌ستم کرد ته ندروستیم تهواونی یه و به‌ڵام ده‌مزانی گورچیله‌کانم هیچ کێشه‌یه‌کیان نی یه، که چووم بۆ لای دکتۆر، فه‌حسی خوێنی بۆ نووسیم، چه‌وری خوێن و که پێی ده‌ڵێن کۆلسترۆل، فه‌حسی شه‌کری خوین و فه‌حسی میزو زه‌خت و، له ئه‌نجامی فهحسهکاندا بۆم ده‌رکه‌وت که که‌مێک کۆلسترۆل که چه‌وری خوێنم به‌رزه، به‌ڵام پێویستم نه‌بوو به ده‌رمان، خۆم به پێی ئامۆژگاری دکتۆر شیرهمهنیم وازلێ هینا وه‌ک ماست وپه‌نیرو که‌ره‌و هه‌وڵم دا ڕۆنی زۆر ڕوون به‌کاربهێنم له خوادن دا و شیرینی که‌م بخۆم، هه‌رچه‌ند خۆم هه‌رگیز کێشه‌ی به‌رزی ڕاده‌ی شه‌کرم نه‌بووه له خوینم دا، ده‌بوو خواردنی گۆشتی سوور که‌م که‌مه‌وه، به‌ڵام من هه‌ر به‌یه‌کجار وازم لێ هێنا، هه‌ر ماسی و مریشکی بێ پێست وبێ چه‌وری وباڵی مریشک هه‌رگیز ناخۆم گۆشتی قه‌لی بێ چه‌وری ده‌خۆم، که‌بابم تهرکداوهو ساڵی جارێکیش نایخۆم، هه‌رچه‌ند بۆنی خۆشه به‌ڵام کوشنده ترین خواردنه له خواردنه‌کانی کورده‌واری دا چوونکه زیاتر له سه‌دا شه‌ستی گۆشتی که‌باب پیوه خراپترین چه‌وری یه بۆخوێن.
(ده‌سته‌ڵاتم ببێ خواردنی که‌باب قهدهغهدهکم، هه‌تا خواردنی بۆ مندال و گه‌نجیش چاک نییه، که له به‌ته‌مه‌ن چووندا ڕواڵهری خراپی ده‌رده‌که‌وێت، وه‌ک چۆن ئێستا به ئاشکرا ده‌بینین نه‌خۆشی جه‌ڵته وا زۆربووه.)
که‌به‌رنامه‌ی پارێزی چاکم دانا، پاش سێ مانگ چوومه‌وه بۆ لای دکتۆر و کۆمه‌ڵێ فه‌حسی تری بۆ کردم، که ئه‌نجامه‌کانیان هاتنه‌وه‌وه چوومه‌وه بۆ لای، سه‌یریکردن له سه‌رشاشه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی و به پێ که‌نینه‌وه ووتی ئه‌وه چیت کردووه وا کۆلسترۆلت دابه‌زی، خۆ هیچ درمانیشت نه‌خواردووه، ووتم به‌رنامه‌ی پارێزم بۆ خۆم داناوه، ئه‌و خواردنانه‌م واز لێ هێناوه. ووتی زۆر چاکه که‌واته پێویستی به هیچ ده‌رمانێک نی یه.
زۆرکه‌س ئه وهه‌ڵه ده‌ده‌ن که‌من ئهوجارهکردم که وه‌رزش ده‌که‌ن ئیتر له‌وانه‌یه دڵیان خۆش بێ و پارێز نه‌که‌ن، وه‌رزش به‌بێ پارێز که‌ڵکی وای نابێ که تهواوتهندرووست بیت، ئیتر له نه‌خۆشی نه‌ترسیت.
ئاگادارم زه‌لامێک که خۆی چه‌نده‌ها ساڵ وه‌رزشی جودۆی ده‌کرد و زانا بوو له‌م بواره‌دا، به‌لام به جه‌ڵته مرد، چوونکه زۆر حه‌زی له گۆشت خواردن بوو، به‌تایبه‌ت گۆشتی سوور، ته‌مه‌نی ته‌نها چل و سێ ساڵ بوو.
له‌سه‌روو ته‌مه‌نی سی و سی وپنج ساڵه‌وه هه‌ر شه‌ش مانگ یا ساڵی جارێک فه‌حسی خوێن پێویسته، بۆزانینی ڕاده‌ی به‌رزی چه‌وری خوێن، ڕاده‌ی شه‌کر، خڕۆکه‌ی سوور که هیمۆگڵۆبین یا سووری خوێن دروست ده‌کا که به کاری گه‌یاندنی ئۆکسجین بۆ مێشک و ئه‌ندامه‌کانی له‌ش هه‌ڵ ده‌سێ و ماده‌ی ژه‌هری و سووتاوی سووته‌مه‌نی ده‌رده‌کا له له‌ش که له‌شێوه‌ی کاربۆن و دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن دایه به هۆی هه‌ناسه‌دانه‌وه. هه‌روه‌ها زانینی راده‌ی وه‌رگرتنی ڤیتامینات و خوێی مه‌عده‌نی و چه‌نده‌ها لایه‌نی تری ته‌ندروستی نیشان ده‌درێ به‌هۆی فه‌حسی خوێنه‌وه.
هه‌تا که‌مووکووڕی ته‌ندروستی و نه‌خۆشی پشتگوێ بخه‌یت زۆرتر چاره‌سه‌رکردنی زه‌حمه‌تتر ده‌بێت و دوورنییه نه‌خۆشی به‌رده‌وام و بێ چاره‌سه‌ر نه‌بێته نه‌خۆشی سه‌ره‌تان / شیرپه‌نجه.
مرۆڤ یه‌ک جار ده‌ژی له‌ژیان دا، گه‌ر بتوانین به ته‌ندروستی و بێ کێشه‌ی نه‌خۆشی بژین، ژیانمان خۆشتر ده‌بێ و ژیانی خێزان و که‌س و کارمان خۆشتر ده‌بێت گه‌ر ماوه‌یه‌کی باش له ژیانا بژین و ببینین منداڵانمان له‌به‌رچاوماندا گه‌وره‌بن و سه‌ربه‌خۆ بن. گهرتهندروست بژین، ئیتر مردنیش به ئارامی و بێ په‌ککه‌وتن وبێ ئازار ده‌بێ.
شێوه‌ی سپۆنسه‌رکردن، ده‌بێ داوایان لێ بکه‌م که سپۆنسهرمکهن، مه‌رجیش نییه که داوام له‌هه‌رکه‌س کرد بیکا، خه‌ڵکی وا هه‌یه که له‌وانه‌یه خه‌ڵکی تر یا خزم و براده‌ری خۆی سپۆنسهرکردبێت، ئیتر مه‌جبوور نه‌ییه سپۆنسه‌ری من بکات.
خه‌ڵکی وا هه‌یه هه‌ر میلی 20 فلس، لێره ده‌ڵێین 20 پێنس چونکه پاوه‌ندێکی ئینگلیزی سه‌د پنسه، خه‌ڵکی واش هه‌یه هه‌ر میلی پاوه‌ندێک په‌یمان ده‌دا، خه‌ڵکی که هه‌ر دوو پاوه‌ند، پێنج ، ده پاوه‌ند و براده‌ری واش بوه که 20 پاوه‌ندی داوه، هۆی ئه وپاره دانه، یه‌که‌م هانده‌رێک بێت بۆمن و دووهه‌م ئه‌و پارانه ده‌چنه بودجه‌ی دامووده‌زگای خهیریهوه. خۆئه‌گه‌ر بزانن ڕاکه‌رێک پاره‌که بۆخۆی لاده‌دا، ئه‌وه دژی یاسایه.
به‌ڵام له وکاته‌وه که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی زۆر کارناکه‌م پاره کۆکردنه‌وه‌ی سپۆنسه‌ری ماراپۆن ئاسان نی یه. ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی که ده‌یانناسم ناکرێت له یه‌ک دووجار زیاتر داوای پاره‌ی سپۆنسه‌ریان لێ بکه‌م. جاری وا هه‌یه خه‌ڵکی به‌ناوبانگ و ناسراو به دهها هه‌زار یا چه‌نده‌ها ملیۆن پاره‌ی چاراتی کۆده‌که‌نه‌وه وه‌ک ئه کتهرو خه‌ڵکی شانۆ‌و هونه‌رمه‌ندی ناسراوو سیاسیه ناسراوه‌کان که ماراپۆن ته‌واوده‌که‌ن. ئه‌وده‌زگا چاراتیانهش ده‌بێت به‌ڕه‌سمی ناسراوبێت و ژماره‌ی ڕه‌سمی یاسایی خۆیان هه‌بێت که له لایه‌ن دام و ده‌زگای میری یه‌وه ده‌یاندرێتێ، ئه‌وه ناگونجێ که خه‌ڵک له خۆیه‌وه پارهکۆبکاتهوهو چونکه زۆرجار ڕاستی و دروستی ئه‌وده‌زگایانه ده‌کرێ چێک بکرێ و بپشکنرێ له لایه‌ن پۆلیسه‌وه.
ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی که پاره‌ی سپۆنسهردهدهن زۆبه‌ی به‌ریتانی و ئه‌وروپین، زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای کورد له‌م سیسته‌می سپۆنسه‌ره هێشتا ته‌واو شاره‌زا نین ویا تێنه‌گه‌شتوون تا پاره ناده‌ن، به‌ڵام بۆ پاره‌وه‌رگرتن هه‌میشه ئاماده‌ن.
له ساڵی دووهه‌زاروو حه‌وت دا فۆرمێکی /لیستێکی سپۆنسه‌رم برد بۆ مه‌ڵبه‌ندێکی کورد له ههمهرسمێپ Hammersmith ، له ڕۆژئاوای له‌نده‌ن، که‌س پوولێکی نه‌دا، که‌س هیچ هه‌وڵێکی نه‌دا که پاره‌ی سپۆنسهرکۆکهنهوه، من خۆ پێم ووتن که پاره‌که مه‌ده‌ن بهمن و خۆتان ده‌توانن به به‌ریدا بینێرن، به‌ڵام هیچ ئاماده‌نه‌بوون بۆ یارمه‌تی دان. که باسی کورده‌واریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت، ئه‌ڵێی که‌س له‌وان بهخزمهتتر نییه له جیهانا، هه‌ریه‌که‌و سه‌رگه‌رمی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیه‌تی، وا دیاره به‌داخه‌وه زۆرکهممان که‌ڵک له بوونمان وه‌رده‌گرین له ئه‌وروپا.
به‌ڵام هه‌مان فۆرم ببه‌م بۆ باڕێکی ئینگلیزه‌کان که خه‌ڵک زۆربه‌ی سه‌رخۆشن، هه‌میشه ده‌س ناده‌ن به‌ڕوومه‌وه، هه‌رچه‌ند که‌میش بێت هه‌ر ئاماده‌ن یارمه‌تی بده‌ن.
زۆرجار بادجو لۆگۆ‌و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ژماره‌ی چاراتی ئه‌و به‌شدارانه له‌سه‌ر جل و سنگ‌و پشتی ڕاکه‌ران ده‌نووسرێ و زۆرجاریش خه‌ڵکێک گه‌ر نه‌شیان ناسێ ده‌توانێ ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی چاراتی یه‌ک بنووسێ و پاره ببه‌خشێ / تهبهڕوع بکات به‌ته‌له‌فۆن کردن.
خهڵکیێکی که‌ش هه‌ن که شه‌ریکاتی ناسراوو گه‌وره سپۆنسه‌ریان ده‌کا که شیعار‌و لۆگۆ‌و وێنهوناوی ئهوشهریکانه به‌سه‌ر سنگ‌و پشتیانه‌وه ده‌نووسرێ و ڕه‌سم ده‌کرێت و ئهوشهریکانه هه‌ندێ پاره‌یان ده‌ده‌نێ بۆخۆیان، له‌ساڵی دوو هه‌زاردا که له دائیره کارم ده‌کردن له ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن و له‌پشووی نیوه‌ڕوان له نێوان کاتژمێری 12 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌متوانی ده‌رچم بۆ یه‌ک سه‌عات ڕاکردن ڕۆژێکیان دوو وێنه‌گر له کاتی ڕاکردندا له نیوه‌ڕۆیه‌کدا وهستانمیان و داوای ڕوخسه‌تیان لێ کردم که چه‌ند وێنه‌م بگرن نووسراوێکیان پێ ئیمزا کردم که ڕازیم به‌م وێنه گرتنه پاره‌یه‌کی که‌میان دامێ و ووتیان ئه‌مه بۆ دیعایه‌ی شتێکه له ڕۆژنامه‌کانا ده‌رده‌چێت و له‌ماوه‌یه‌کی داهاتوودا وێنه‌ت ده‌رده‌چێت له ڕۆژنامه‌کانا.
له‌پاش ماوه‌یه‌ک براده‌رانی دائیره لاپه‌ڕه‌ی جهریدهیهکیان بۆ هێنام و نیشانیان دام له یه‌ک لاپه‌ڕه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌کی تردا وێنه‌م ده‌رچووبوو له بۆدیعایهی سه‌یاره‌ی مارسیدز، پاش چه‌ند ڕۆژێک سه‌یرده‌که‌م هه‌مان وێنه له زۆر جه‌ریده‌ی ناسراوی به‌ریتانیا و له چه‌ند گۆڤارێک‌دا وینهکهم بڵاوبووه‌ته‌وه، چه‌ند جار براده‌ران و ناسیاو خزم ته‌له‌فۆنیان بۆ ماڵه‌وه ده‌کرد بۆ باسی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌م له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان دا. براده‌رانی دائیره لێ یان پرسیم ئایا پاره‌ی باشیان پێ داویت؟ منیش ووتم نا و پێ یان ووتم که شکات بکه‌م له وێنه‌گره‌کان و نامه‌م بۆ شه‌ریکه‌ی مارسیدز نارد و باسی ئه‌وه بکه‌م که ئه‌و دووزهلامه فێڵیان لێ کردووم و هه‌قی ئه‌و وێنه‌یه کهبڵاوبووهتهوه زۆر له‌وه‌زیاتره که ئه‌وان پێ یان داوم، ئیتر بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌که‌یان وه‌ستان. نوسخهیهکهی وێنه‌که له پاشکۆی ئه‌م په‌ڕاوه‌دا ده‌بینرێت.
تێبینی : ئه‌م باسه له به‌رگێکدا بلاوبووه‌ته‌وه له کتێبخانه‌ی دڵشاد له شاری سلیمانی و نرخی هه‌ر یه‌کی 4500 دیناره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست