شارەوانى چۆمان و گووفەكە ،شارو جوانكارى ؟؟؟
Monday, 18/06/2012, 12:00
هێشتا لەسەر دیاللێكیتى زاراوەى خەڵكى باڵەكایەتى گوفەكە ،بەو شوێنە دەوترێت كە پاشماوەى خاشاك و زبڵى تێدا كۆدەكرێتەوە ،ڕەنگە بەهۆى زۆر بونى پێداویستیەكانى ژیان و بەرزبونەوەى ئاستى خۆش گوزەرانى خەڵك ئەو خاشاك و زبڵە لەگەڵ ساڵانى رابردوو لە زیاد بوندابێت ،ئەمەش واى كردوە كە دوو كێشەى سەرەكى بۆ حكومەتى هەرێم دروست بكات ، یەكێكیان پیس بونى ژینگە كە ئەمە لە ئێستادا ڕەنگ دانەوەى نەرێنى بەسەر ژینگە بەدى دەكرێت ، بە تایبەت سوتانى ئەو خاشاكە بە دوورى تەنیا 2كم لە سەنتەرى قەزاى چۆمان و ڕێًرەوى ناوچە گەشتیاریەكانى بنارى سەكران و بنارى كۆدۆ، ئەوەى تریان حكومەت دەبێت لە ئاست ئەو هەموو خاشاكە بۆ كۆكردنەوەى لە شوێنێكى تایبەت كە لا ئێمە پێدەلێن گوفەكە بودجەیەكى زۆرى بڕوات رۆیشتنى ئەو بودجەیە لە ئێستا كێشەیەكى گەورەترى دروست كردوە كە كۆى زۆرێك لەو پارەیە دەچێتەووڵاتانى تر ئەمەش سەڕەڕاى بێ پلانى حكومەت كە هەمیشە گللەیى ئەوەى لێدەكرێت كە هەموو شتێكى هاوردەیە ،لەو بوارەشدا بێ كەم و كورى نى یە ئەویش هێنانى دەستى كارە لە ووڵاتانى تر،ئەگەر لە سەنتەرى شارەكان وورد بیتەوەە ئەوە دیاردیەكى روونە ،بەڵام سەڕەڕاى ئەو كەم و كوریە ئەوەى خۆش بەختى هاووڵاتیانە ئەوەى دووەمیان بەهۆى هەبونى كەرتى تایبەتەوە توانیوەیەتى كارێكى باش بكات و دەتوانم بلێم شار لە خاوێنى دا رۆژەكانى گوزەر دەكات ،جێگەى دڵ خۆشى و گەورەیى ئێمەن كە چۆمان تاكە شارە لە سنورى هەرێمى كوردستان دەتوانم بلێم كە رۆڵەكانى هەڵدەستن بە پاك كردنەوەو كاركردن لەو كۆمانیا تایبەتەى كە شار پاك دەكاتەوە ، بەرگە شین و پرتەقالیەكانى كە رۆژانە دەیان بینم بە درێژایى دوو سایدى چۆمان پاشماوەى ئەو كەسانە لە رێگا هەڵدەگرنەوە كە خۆیان بە گەشتیارى رۆشنبیر دەزانن ،بە كۆتایى هاتنى خواردنەوە گازیەكان بێ هیچ ڕەچاو كردنێكى ئەو پەپولە ئاسایانەى كە لە بەرگێكى پرتەقاڵى لە دونیا بینیەكى تایبەتى خۆیان بۆ راگرتنى خاوێنى شار ئەو خاشاكە دەخەنە نێو نایلۆنى رەش كە زۆرێك لەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانە بەرامبەر جوانیەكانى و پاكى شار دەرونیان وەك نایلۆنەكە رەشە ؟ئەگەر نا چ مانایەكى هەیە شتە خۆش و بەتامەكانى خۆت بخەیتە نێو گەدەوە هەرچى شتە ناشرینەكانیش بۆ ئێمە فرێبدەیە سەر دووسایدەكە ، ماوەى دوو سالێكە هەر كوچەو كوڵانى شار دەبینى ئۆتۆمبێلەكانى پاك كردنەوە خۆیان زەباڵەكان دەخەنە سەر شان و بەپێچەوانەى كاتى پێشتر فەرمانبەرانى شارەوانى ئامادە نەبون بۆ ژنە سك پڕەكانیش زەبالەكانیان بۆ خاڵى بكەن ، ئەو پاك وانانەى كە ئێستا شار خاوێن رادەگرن ئەوان هەرچەند بن هەر كێ بن ئەوا مێژویێكى جوان بۆخۆیان لە شار تۆمار دەكەن ، كێ هەیە لەوان لاى ئێمە بەقەد پاك و خاوێنى ماڵەكانمان بە خاوێنى ئەوان بۆ شار دڵمان خۆش نەبێت ، بەڵام ئەوەى جێگەى نیگەرانیە شار تا ئێستا جوانەیەكىرۆشنبیرى و كلتورى و جوانیەكانى ترى بەخۆوە نەدیوە چەندین ساڵ بەسەر رەت بونى سەرۆكى نوێ ى شارەوانى رەت بوو ئەو سەرۆكەى كە ئەندازیارەو دەبوایە بەر لە كەسێكى ئاسایى هەوڵى جوانكردنى سیماى شارى لە ئەركە پلە یەكەكانى بوایە نەك هەر لە یادیشى نەبێت ، پاڕكە بچوكەى شار كە چەندین ووتەى نەشیاوى بۆ دەستەلاتدارانى شار لەسەر نوسراوە چۆن دەكرێ بەتەنیا بۆیاخ كردنێكى دروشمەكان بسرنەوە ئەى چى لە هزرو بیرى ئەو گەنجانە دەكەن كە هەمیشە شتى تر بە خەیالیان دێت و ئێوەش لە نێو ئۆتۆمبێلى ژمارە شین پاش دەوام بە ئارەزوى خۆتان دەسورێنەوە ، تا ئێستا ئەو شارەى كە چەندین بیرەوەرى خۆش و تاڵى لە پێناو گەلەكەى تۆمار كردوە ، بەرپرسانى شار و رێكخراوە كۆمەڵگە مەدنیەكان لە كوێن پەیكەرێك بۆ یادەكانیان بە شار جوان بكەنەوە ، ڕەنگ بێت لە جوانیەكانى شار شارەوانى لە پرخەى خەوێكى قوڵ دابێت ،خۆزگە دەخوزاین لە 20/7 لە یادى راگواستنى شار خەبرى بێتەوە جوانیەكانى شار دەست پێبكاتەوە ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست