گوند و بێ وەفایی سەركردەكان
Saturday, 11/01/2014, 12:00
لەكارگەى بێ وەفایی، وەفا بەرهەم نایە
ئێوەن ناحەزى ڕابردووى خۆتان
هەرچیەك بكەن،
هیچتان لەدەستان نایە
* * *
لەخەباتى شۆڕشی نەپساوە
لادێتان كردە قەڵای سەرچاوە
ئەوەى هاتە سەر دەمتان
بوو بە دروشمى ژیانتان
چیتان بەخشی، چیتان لەدەستدا
بەشان و باڵی ئەوانتان هەڵدا
* * *
ملوانكەى نەمری و شانازیتان
گفت و لفتى سەر زارتان
بۆ ئەو دەمە: ئێوەن لانكى شۆڕش،
خۆتان نەفرۆشت، خۆتان نەدا بەقرۆش
كەچی ئێستا ئەوە ئێمەین
ئەو لانكە بۆ خۆمان دەبەین
كەسێكمان دەوێ، بەدەم و دووبێ
بێ شەرم و شۆ، بێ چاو و ڕووبێ
لەپێش چاومان ماستاوچی بێ
چەند پیاو كوژو پیاو خراپ بێ
خۆشەویستە
خۆنەویستە
سپی بكاتە ڕەش ، هەق بەناهەق ببینێ
كە سەری هەڵبڕی، تەنها ئێمە ببینێ
دانەمێنێ بۆ پلە و پایە،
ئەوەى لەبەر دەست دایە،
بۆ پارە و پوول بخرۆشێ
شەڕەفی خۆی بۆ بفرۆشێ
* * *
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست