ئه‌وەی بترسێ زوو دەست بە هاواری لێهه‌ڵده‌ستێ " ئۆردوگان هه‌ر زوو هاواری کرد!
Sunday, 13/01/2013, 12:00
هەرلە سەرەتای بڵاوبونەوەی هەواڵی شەهیدکردنی هەرسێ ژنە چالاکەوانی کورد له‌پاریس، ئۆردوگان و میدیای تورکیا هەر زوو دەستیان کرد به‌بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی بێبنەما و ئاراستە کردنی په‌نجەی تاوان بۆ په‌کەکە، هۆی ئەنجامدانی ئەو تاوانانەیان گەڕاندەوە بۆ ناکۆکیە ناوەخۆییەکانی ئەوهێزە سیاسییە و بەتایبەتیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن که‌پەکەکە و تورکیا له‌گفتوگۆدان بۆ گەیشتن به‌چاره‌سه‌رێک بۆ کێشەکانی نێوانیان، ئەوکارەش بۆیە ئەنجامداراوه‌بۆ ئیفلیچکردنی ئه‌و پرۆسێسەیە، سه‌رەڕای ئەوەی که تورکیا خۆی له رێزەکانی ناتەبایی و ناکۆکیەکی زۆر هەیە به‌ڵام بە هێچ شێوەدیێ ئۆردوگان لەو فاکتەرە نزیک نەبوە که‌هۆکارێک بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئەو تاوانە.
ئاشکرایه ئه‌و جۆرە دەستوەشاندنە، ئاماژەی زۆر گرنگ پێشاندەدا یەک لەوانە، ئەویە که ئەو ژنە چالاکەوانانە دیارە زۆر چاڵاک بونە دەور و رۆڵی بەهێزیان هەبوە که به جۆرێک کاردانەوەی هەبوە لە سەرلایەنی ئەنجامدەری ئەوتاوانه. بۆیه مەبەستیان بوە بە هەر شێوەیەک بێت و نرخەکەی چی بێت ئەو تاوانە ئەنجام بدرێت ، گوێیان نەداوەتە ئەوەی لە ناو جەرگەی ئەوروپا بەو تاوانە هه‌ستن، شێویەک له‌دەمارگیری تیابەتی لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە بەدیدەکڕێ دەکرێ کە قورسنیە هەستی پێ‌بکرێ و بزانرێ ئەو جۆرە دەمارگیریە لە رۆژهه‌ڵاتی ناوەراست لە کام لایەن بەدیدەکرێ بەرامبەر بزوتنەوەی میللەتی کورد، بێگومان ئەوجۆرە تاوانە دەبێ لایەنێکی سیاسی زۆر بە هێزو ئیمکاناتەکی مادی زۆر بەهێزی لە دواوه‌بێ، دڵنیاکرەوەیەکی باش درابێته‌ئەنجامدەری راستەوخۆ کە بە هیچ شێوەیێ ئاشکرا نابن، هه‌روها واپێدەچێ لایەنی ئەنجامدەر ئەوە یەکەم تاوانی نەبێت.
له‌و وڵاتانەی ئه‌وروپاش سەرەرای پێشکەوتنوبونی یاسا و بونی رێکخراوی مەدەنیو نێودەوڵەتی، گه‌نده‌ڵیەکی زۆر بەدیدەکرێ له‌سەر ئاستی بەرز، به‌تایبه‌تی له‌سلکی پۆلیس، دەزگای هه‌وڵگری، رێکەوتنی ژێربەژێری لێپرسراوە دەسەڵاتدارەکانی ئەو وڵاتانە له‌نێوان خۆیان بۆرازی کردنودڵراگرتنی یەکتری، بۆ پاراستنی به‌رژەوەندیەکان بەتایبەتیش بەرژەوەندیە ئابوریەکان، بۆیەش ئەگەری شت‌دا پۆشین‌و خۆماتکردن له‌لایان ده‌سەڵاتدارانی فرەنسا زۆر ئەگەرەکی به‌هێزە، دور نیە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە لە ناوبرابن بۆ ئەوەی هەمو لایەک بەیەکجاری لەمۆرکی ئەو تاوانە رزگاریان بێت. هه‌تا دوای لێکۆڵینەوەکانێش مه‌رج نیە راستیکە به‌یانبکرێ به‌تایبەتی ئه‌گەر لێکۆڵینەوەکان ئیسپاتی بکەن کە دەستی تورکیای تێدایە.بەڵام ئەگەر ئیسپات بێت که‌دەستی لایەنێکی کوردیە ئەوا بێگومان یەکسەر هەمومیدیای دونیا بەکاردهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵه‌کە. لەو وڵاتانەی ئەوروپا ئەوەی کە خاڵی پۆزەتیڤە ئەوەیە رای گشتی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە بوێرانە رای خۆیان یەکلا دەکەنەوه‌لە سەر تاوانی لەو جۆرە ی کە دژ بە مرۆڤایەتین، میللەتی کورد دەبێ پەنا بۆ رێکخراوه‌مرۆڤایەتیەکان و رای گشتی سەر شەقامی ئەوروپا ببا‌و هەوڵبدا فشار دروستبکا له‌سەر دەزگا باڵاکانی کە له‌دەسەڵاتدان.
جارێ ئێجگار زوه‌بۆ ئەوەی پەنجەی تاوان بۆ ئه‌مو ئەودرێژبکرێ،چونکە شتی بێبنەما هه‌تا ئه‌گەر دژی نەیارەکانیش بێت هەرشتێکی راست نیە، ئه‌زمونیش سه‌لماندویەتی لەسیاستدا هەمو شتێک چاوەروان دەکرێ روبدا بەتایبەتیش کە رکابەریەکان بگاتە ئاستی ئەوەی بەرژەوندیە سیاسیەکان بخاتە مەترسیەوە. بەڵام له‌گەڵ ئەوەش ئۆردوگانو میدیای تورکی زۆر زو دەستیان کرد به‌پروپاگندەی بێبنەما، بۆیەش پەندەکی ئینگلیزی هەیە ده‌ڵێ ئەوەی بترسێ زو دەستبەوەڕین دەکا، ئۆردوگانو تورکیا زوو دەستیان بە وەڕین کرد!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست