کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارێزگارى و پاراستنی گیانى پەرلەمانتاران، دەخەینە ئەستۆى سەرۆكى هەرێمو پارتى دیموكراتى كوردستان، سەرۆكى كۆمار و یەكێتى نیشتیمانى كوردستا

Tuesday, 08/03/2011, 12:00


بەرێز/ سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان
بابەت/ پاراستنى ژیانى پەرلەمانتاران

ســــڵاورێز ...
پاش دانیشتنى نائاسایى پەرلەمان دەربارەى گفت و گۆكردن و خستنەرووى داخوازى خۆپیشاندەران. بەهۆى بەریەك كەوتنى ئاراستەى گفتو گۆكان لە هۆلى پەرلەماندا. لە چەندین لاوە هەرەشە لە پەرلەمانتاران كرا بە تایبەتى پەرلەمانتار (عبداللە مەلا نورى) لە راستیدا دەبێ پەرلەمان چەترى كۆبونەوەى بیروراكان و مینبەرى چارەسەرى كێشەى هاوڵاتیانو پرسە چارەنوسسازەكان بێت. هەر بۆیە گرنگە جەخت لەسەر گۆرانكارى و چاكسازى لە سیستەمەكەدا بكرێت. سەرەراى بەردەوامى لەسەر پێشلكاریەكانى بریارە 17 خالیەكەى پەرلەمان، هەرەشەو مەترسى بۆ سەر ژیانى پەرلەمانتاران بەردەوامە ئەمەش بە پێشینەی مەترسیەكى گەورە دەبینین، بۆیە پارێزگارى و پاراستنی گیانى پەرلەمانتاران، دەخەینە ئەستۆى سەرۆكى هەرێمو پارتى دیموكراتى كوردستان، سەرۆكى كۆمار و یەكێتى نیشتیمانى كوردستان.


لەگەڵ رێزدا...


فراكسیۆنى گۆڕان 8/3/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە