کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


الشێخ جعفر الشێخ موستەفا دەروێشی التاڵەبانی دەڵێت یەكێتی بە لیستی گۆڕانیشەوە 10 كورسی دەهێنێت لەم هەڵبژاردەنەدا !!

Saturday, 30/05/2009, 12:00


 ئەگەر خەڵكی ئاسای شێت بێت دەیبن بۆلای شێخ، ئەی ئەگەر شێخ شێت بێت بیبەین بۆلای كێ؟
 پاش ئەوەی نەوشیروان مستەفا لیستی گۆڕانی ڕاگەیاند و لەلایەن خەڵكی كوردستانەوە ئەو پێشوازیە گەرمەی لێكرا، جەلالیەكان و دهۆڵ كوتەكانی توشی شۆك كردووە خۆشیان نازانن چی دەڵێن كاتێ قسە دەكەن، سایتی چاو خێلی مەلا بەختیار كە یەك پرۆژەی سەقەت هەبێت ئەو دەیكاتە دوو پرۆژە چۆنكە خێل بووە، ئەم سایتە ئیعلانی جەنگی دەست پێكردووە بەبێ ئەوەی هیچ شتێك ڕووی دابێت هەر ڕۆژەو یەكێ لە شەرواڵ پیسەكانی دەسڵاتی نەگریسیان دێنێت قسە دەكات.
 شێخ جەعفر شێخی فاڵگرەوە ماوەیكە توشی هەستریا هاتووە زوو زووچاوپێكەوتن دەكات بۆ ئەوەی ورەی ڕوخاوی خۆیان بەرز بكەنەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شیخ فاڵچیان لە چاوپێكەوتنێكیدا لە گەڵ ڕۆژنامەی ڕوداو لە لایەك دەڵێت نەوشیروان دەستێكی یەكێتیە، لە لایەكی تر دەڵێت بڕوا ناكەم 5 كورسی بێنێت، خۆی خۆی دەخاتە درۆوە، چونكە ئەگەر نەوشیروان دەستی چەپی یەكێتی بردبێت و نەتوانێت پێنج كورسی بباتەوە، كەواتە دەستی ڕاستیش ناتوانێت 5 كورسی بێنێت، بەو پێوەرەی شێخی فاڵگرەوە بێت یەكێتی 10 كورسی دەهێنێت و پێنجی بۆ ئەوانە و پێنجیشی بۆ نەوشیروانە.
 ئەمڕۆ شێخی دەروێشی تاڵەبانی كە ئەمە یەكەم جارە لە ژیانمدا شێخ ببینم ببێتە دەروێش، لە سایتی چاو خێلی ملا میرۆلە دەڵێت : هەندیەك كەس لە سەردەمی بەعسدا تەسلیم بە ڕژێم بوونە ئێستا دێن قسەدەكەن بە یەكێتی، هەروەها گردەوانیەكان بە جێبەجێكردنی پلانی دووژمنانی ناو دەبات! ئایە ئەم شێخە دەروێشە  لەبیری چووە كە تاڵەبانی  فڕوكەوانەكەی ئازادكرد؟ ئایە شێخ لەبیری چووە كە تاڵەبانی زیارەتی قەبری خومەینی كردووە فرمێسكی بەسەریدا ڕشتووە؟ ئایە شێخ لەبیری چووە كە تاڵەبانی چووە سەر قەبری ئەتاتورك؟ ئایە شێخ لە بیری چوو كە تاڵەبانی نامەی پاكانەی بۆ نەزار خزرەجی ئەنفالچی نارد بۆ دادگای دانیمارك كە نزار خزرەجی بێتاوانە؟ ئایە هەر تاڵەبانی نیە بەهەزاران گەنجی كوردی لە شەڕی براكوژیدا دابەكوشت كەچی خۆڵ لە چاوی جیهان دەكات گوایە مرۆڤ دۆستە ئیمزای جێبەجێ كردنی تاوانباران ئەنفال ناكات؟ ئایە شێخ لە بیری چوو تاڵەبانی لە ناو دڕندەترین دووژمنی كوردا كە توركە وتی: دەوڵەتی كوردی خەونی شاعیرانەیە كە ئەگەر مالكی یان تاریق هاشمی وای بووتایە ئێستا تەپڵتان كوتابوو بە دووژمنی كوردتان لە قەلەم دەدا؟ ئایە شێخ لەبیری چوو كە تاڵەبانی بە سوڵتان هاشمی دەوت ئه‌ستێرەی زێڕینی جێشی عیراقی، ئایە شێخ لە بیری چوو كە هەزاران بەعسی ئەنفالچی تاوانبار دویخانانەو پاسەوانیان هەیە لەلایەن سەرانی بێسەری ئێوەوە؟ زۆرم پێ سەیرە شێخی دەروێش باسی بەعسیەكان دەكات كە چەندین فایلدارو بەعسی لەڕیزەكانی خۆیاندان، پێم سەیرە خۆیان خزمەت كاری دووژمنان و كەچی دەستی چەوری خۆیان بە كەسانی تردا دەسڕن و خەڵك چەواشە دەكەن، بەڕاستی ئەم شێخ و مشایخ ملاو دەروێشانە تێك چوون بۆیە ئاوا كۆنترۆڵی خۆیان لە دەستداوە بە ڕاستوو چەپدا خەڵك تۆمەت باردەكەن.
 خوێنەرانی كوردستانپۆستی ئازیز ئەم شێخە دەروێشە لەبەر ئەوە حاڵی لە خۆی هێناوە، چونكە خانویەكی هەیە لەڕێگای تاسڵوجە كە چەند هەزارمترێكە و خانۆكە لە خانوو باڵە خانەكانی سەدامی گۆڕبەگۆڕ خۆشترە،ئەو خانووە مۆڵكێكی بچوكی شێخە ئترخودا دەزانێت چەند موڵكی ئاوا بچوكیتری هەیە، جا بۆیە وادەكات دەزانێت لە دوو مانگی داهاتوودا دەبنە پۆڕی خوراو شاری هەڵمەت و گۆڕان ئەم شێخ و مشایەخ و دەروێشانە لە گۆڕ دەنێن لە ڕێگای دادگای گەلەوە.
 له‌گه‌ڵ رێزم بۆ شیخ و ده‌رویشه‌کانی کوردستان که‌ به‌ حه‌ق کوردایه‌تی ده‌که‌ن و دلیان بۆ کورد و مرۆڤایه‌تی لێده‌دا.
 [email protected]
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە