پلینیۆم هیچى سەوز نەكردتاجەلالیەكان شانازى پێوە بكەن ؟
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
884d
پلینیۆم هیچى سەوز نەكردتاجەلالیەكان شانازى پێوە بكەن ؟
پاش چەندین ساڵ دواكەوتنى كۆنگرە و كەڵەكە بونى ئەو هەموو كێشەیە و جیابونەوەى بەشێكى زۆرى كادرى تێكۆشەرى یەكێتى , یەكێتى دوایى ئەو دۆڕاندنە ئابڕوو بەرانەى لە هەڵبژاردن توشى بوو و نیوەى جەماوەرەكەى لە دەست دا , بە پلە پلینیۆمى بەست , ئێستا جەلالیەكان زۆر شانازى بە ئەنجامى ئەو پلینیۆمەوە ئەكەن , بەڵام ئەگەر شیكاریەكى بۆبكەیت بۆت دەردەكەوێت ئەو پلینیۆمە نە هیچى كردو نە هیچیشى لێ سەوز دەبێت , پلینیۆمێك نەتوانێ هۆكارەكانى شكستەكە دیارى بكات و تەنانەت خۆیان لە باس كردنیشى بپارێزن , پلینیۆمێك نەتوانێ ئەوانەى بونە هۆى شكستەكە دەست نیشانیان بكات و سزایان بدات , پلینیۆمێك نەتوانێ دوانزە شوێنى بەتاڵ پڕبكاتەوە , پلینیۆمێك نەتوانێ گۆڕانكارى بكات و لێپرسینەوە لە گەڵ كەس بكات, پلینیۆمێك نەتوانێ لەكەس بپرسێتەوە , نەتوانێ لە سەر گەندەڵى و دزى و بەد ڕەوشتى و فایلدارى بوەستێ , كۆمەڵێ شتى تریش ئیتر پلینیۆم چى كردوە , من تێ ناگەم ئەو سەركردە دزو گەندەڵ و فایلدارانە هەر مانەوە و كەسیش لانەچوو ,هەمان تاس و حەمامەكەى جارانە ,ئەوانەى قوڕەكەیان بۆیەكێتى گرتەوە و ئاوا ڕۆژیان ڕەش كرد هەر لە شوێنى خۆیانن ئیتر خەڵك بەچى دڵى خۆش بێت , كەس نەبوو قسەیەكیان پێ بڵێ ئیتر پلینیۆم چى كرد , پلینیۆمێك نەتوانێ بەرد بخاتە سەر بەرد , ئیتر شانازى بە چیەوە بكەین , لەو پەڕى ناچاریدا و لە بێ هیوا بوون لە هەموو شتێك هاتن پەیمانى ئاكاریان ئیمزا كرد , ئەوان بۆ ئەوە ئەمەیان كرد بۆ ئەوەى ئیتر كەس تەكەتول نەكات , زیاتریش مەبەستیان كۆسرەت بوە بۆیە پێیان ئیمزا كرد , بەڵام هەموو كەس ئەزانێ كۆسرەت كەسێكە ئیحترامى ئیمزاى خۆى ناگرێ ئیتر چۆن نایكات و بگرە لە دوایى پلینیۆمەوە باڵەكەى كۆسرەت زیاتر كەوتونەتە خۆ ڕێكخستنەوە و خەریكى بە هێز كردنى خۆیانن , جارێكى تریش یاداشتەكەى ئیمزا كرد كەچى زوو پەشیمان بوەوە , پەیمانى ئاكار ئەو پەڕى بێ هیوا بونى یەكێتیە لە ئاست چارەسەر كردنى كێشەكاندا , ئەوان ئەگەر بیان توانیایە بچوكترین شت بكەن ئەوا ئەو پەیمانەیان ئیمزا نەدەكرد بەڵام كە هیچیان بۆ نەكرا ئیتر ئەو پەیمانەیان دانا , ئەوە سەرەتاى شكستێكى ترى گەورەترە كە یەكێتى دەیبینێ , لە حیزبێكدا بێ متمانەیى ئەوەندە بڵاو بێتەو ە و كەس بڕواى بەكەس نەمێنێ بە ئیمزا كردن و پەیمان نامە و تەڵاق خواردن بیان لكێنەوە بەیەكەوە ئەبێت ئەو حیزبە چى مابێت , فوئاد مەعسوم و مەلا بەختیار زۆر دڵخۆشن بەم پلینیۆمە بەڵام ئەوانیش ئەزانن هیچ نەكراوە بەڵام خۆیان ئەخڵەتێنن , ئە گینا لە ئێستاوە تا كۆنگرەش هیچ یەكێك لەو بڕگانەى پلینیۆم پیادە ناكەن , بیرم نەبووپلینیۆم خاوەنى هیچ بڕگەیەك نیە بۆ ئیش كردن ,, تازە بە تازە پەیمان نامەئیمزائەكەن ئەبێت هەموویان مل كەچى پەیڕەو بن, لە كاتێكدا ئەو پەیڕەوە هیچى بە سەر هیچەوە نەماوە ,,دەیان ساڵە سەرجەم ئەندامانى یەكێتى هاوار ئەكەن تكایە بگەڕێنەوە بۆ پەیڕەو كەچى تازە یەكتر سوێند دەدەن كە ئیتر ئەبێت بە پەیڕەو ئیش بكەین ,بەڵام لەوەو پێش كەسیان یەك دێڕى پەیڕەویان لەبەر نەبوو , تازە پاش چى ئەگەڕێنەوە دوایى ئەوەى یەكێتى و سەركردایەتیەكەى هەرچى قورسایى بێت نەیان ماوە , هەموو بەرهەمى پلینیۆم ئەوەبوو كە یەكێتى نیشتمانى كوردستانى نەهێشت و ئێستا بۆتە یەكێتى جەلالیەكانى كوردستان ئیتر هیچى ترى لێ بەدى نەكرا , خەڵك شانازى بە شتێكەوە ئەكات كە ئەنجامى هەبوبێت نەك بە شتێكەوە كە هیچى تیا دیار نەكراوە وهەمان تاس و حەمامەكەى جاران مایەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست