گرنگ...کۆڕه‌ک تیلیکۆم له ترسی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان پشکه‌کانی ده‌فرۆشێت!.
Friday, 28/01/2011, 12:00
له‌م ماوه‌یه‌دا به گه‌رمی هه‌واڵی فرۆشتنی به‌شێکی به‌رچاوی کۆمپانیای کۆره‌ک تیلیکۆم که‌وته نێو باسوخواسی ئابوری.
کۆڕه‌ک تیلیکۆم که هی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعوده و له رێگای ئه‌و مۆبایله‌وه له ته‌ک ئاسیاسێڵێ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لاله‌وه کۆنتڕۆڵی بازاری په‌یوه‌ندییه‌کانیان کردووه.
فاروقی مه‌لا مسته‌فا له گۆڤاری لڤین دانی ناوه که ئاسیا سێڵ به‌ناوی جه‌لال تاڵه‌بابنییه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌م دانپیانانه ورد بینه‌وه ، ده‌کرێت بپرسین له کوێی دنیا دیموکراسی ، سه‌رۆک کۆمارێک خاوه‌نی کۆمپانیایه‌کی په‌یوه‌ندی وه‌ک ئاسیا سێڵه؟!.
هه‌ردوو کۆمپانیا مۆنۆپۆڵی ته‌واوی بازاره‌کانی کوردستانیان کردووه و خاوه‌نه‌کانیان بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای جه‌لال و مه‌سعود ده‌گه‌ڕێته‌وه ، وه‌ک چۆن له تونس و میسر و یه‌مه‌ن و سوریا ئه‌وانیش بنه‌ماڵه ده‌سترۆیشتووه‌کان خاوه‌ندارێتیان بۆ کۆمپانیای مۆبایله‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه .
ئێستا به‌هۆی ترسی زۆری بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له راپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری ، ده‌یه‌وێت هه‌موو موڵک و ماڵیان له کوردستان بفرۆشن و بیکه‌نه پاره و ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکه‌ن. ئه‌م جۆره کارانه‌یان بۆ دوو هۆکار ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1- بۆ ده‌ربازکردنی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه دزراه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه له ده‌ست راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ریی که شیمانه ده‌کرێت له هه‌ر ئانوساتێکدا رووبدات.
2- سپیکردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی که له فرۆشتنی ئه‌و موڵکوماڵه دزراوانه ده‌ستیانده‌که‌وێت و ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وهی ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر کۆڕه‌ک ئه‌و پشکه‌ی خۆی که گوایه ده‌فرۆشیته فرانس تیلکۆم به سێ ملیار دۆلار ، سپیکردنه‌وه و شوشتنه‌وه‌ی ئه‌و پاره دزراوه‌یه که کۆڕه‌کی پێ ئه‌نجامدراوه و ده‌ستیان که‌وتووه له دزینی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل و بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، به‌م کاره‌یان پاره ره‌شه‌که ده گۆڕیته‌وه به پاره‌یه‌ک که له پشکی فرۆشتنی کۆره‌ک تیلیکۆم ده‌ستیان ده‌که‌وێت و ، ئه‌مه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی پاره‌که‌ش بێ ماندووبوون ده‌چێته ژماره‌ی بانکێک له ده‌روه‌ی کوردستان و بێ ئه‌وه‌ی سبه‌ی رۆژێ که خه‌ڵکی کوردستان داواوی موڵک و ماڵی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی خائینزاده‌ی مه‌سعود به‌ره‌سمی له دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌م پاره‌یه ناچیته ئه‌و چوارچێوه‌یه ، بۆیه ئێستا بنه‌ماڵه‌ی خۆفرۆش و خائینزاده‌ی مه‌سعود ئه‌و رێگایه‌ی گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و پاره دزراوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئاودیو بکه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بتوانن ئوسوله‌کانی به‌هاسانی وه‌ده‌ربکه‌وێت.
پێویست ده‌کات ئیمه که‌مپینێک ئاماده بکه‌ین و نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی کۆمپانیای ناوبراو(فرانس تیلیکۆم) بکه‌ین که خه‌ڵکی کوردستان رازی نییه پشکی کۆڕه‌ک تیلیکۆم بکڕێت ، جونکه ئه‌و کۆمپانیایه به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ئاوابووه ، هه‌ر فرۆشتن و کڕینێک به‌ماڵی خه‌ڵکی کوردستان به‌تاڵه و ده‌بێ ئه‌و کڕین و فرۆشتنه هه‌ڵبوه‌شیته‌وه ، ئه‌گینا ئێمه به‌رپرس نین له چاره‌نووسی ئه‌م کۆمپانیایه که ده‌بێ به‌ته‌واوی بکه‌وێته‌وه ده‌ست خه‌ڵکی کوردستان.
داواده‌که‌م له هه‌موو خوێنه‌رانی کوردستانپۆست نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی کۆمپانیاکه بکه‌ن ، ئه‌مه‌و سه‌رباری به‌شداریکردنیان له که‌مپینێک ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت کوردستانپۆست بۆ داکۆکیکردن له موڵکوسامانی دزراوی خه‌ڵکی به سێ زمان ئاراسته‌ی رای گشتی و کۆمپانیای فرانس تیلیکۆم بکات.
http://www.orange.com/en_EN/index.jsphttp://assistance.orange.fr/contacter-le-service-clients-fixe-3860.phphttp://assistance.orange.fr/contacter-le-service-clients-fixe-3860.php
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست