برینی کاره‌ساتی 16 /3 ساڕ‌ێژ بوو به‌ڵام برینی کاره‌ساتی 7 /3 خوێنی لێده‌چۆڕێت
Monday, 15/03/2010, 12:00
بیست و دوو ساڵ له زه‌مه‌ن به‌سه‌ر کاره‌ساتی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕی، مناڵێکی وون بووی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵی ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره بوو و له ته‌راوگه گه‌ڕایه‌وه‌و به خێزانه‌که‌ی شاد بووه‌وه کچۆڵه‌یه‌کی ته‌مه‌ن نۆمانگه‌ی دایك و باوك شه‌هیدی ئه‌و کاره‌ساته له ماڵه مام گه‌وره بوو شوی کردومناڵی بوو، برینداره‌کانی خه‌رده‌ل و سیانووری ئه‌و کاره‌ساته دانه دانه به‌بێ ده‌رمان به ئازاری برینه‌کانیانه‌وه ماڵ ئاوایی یان لێ کردین ، هه‌ندێکیشیان به‌ده‌م ئازار‌و بێ چاره‌سه‌ری برینه‌کانیان مردن به هیوا ده‌خوازن . ئه‌و پیره‌مه‌رده‌ی که هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له‌و کاره‌ساته‌دا لێ وون بوون به‌هیوای هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان سه‌ری نایه‌وه. بیست و دوو ساڵه خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به ئومێدی ڕۆژێك بوون که ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و کاره‌ساته به‌سزای خۆیان بگه‌ن ، خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی تاوانبارانی ئه‌و کاره‌ساته پڕ له تراژیدیایه به‌سزای خۆیان گه‌یشتن و له‌سێداره دران به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه بۆ ئێمه‌ی کورد نه سه‌دام و نه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ئامۆزای له‌سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له سێداره نه‌دران، سه‌دام له‌سه‌ر کاره‌ساتی دوجه‌یل له سێداره درا وه‌هه‌روه‌ها عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدیش له‌سه‌ر چوار تاوانی ترکه دژی خودی عه‌ره‌به‌کان ئه‌نجامیان دابوو له‌وانه ڕاپه‌ڕینی شه‌عبانی 1991 که خه‌ڵکی باشوری عێراق دژی ڕژێمی سه‌دام ئه‌نجامیان دابوو له‌سێداره درا دواتر له‌به‌ر ڕای شه‌قامی کوردیش به شێوه‌یه‌کی ڕۆتینی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یشیان له دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق خسته ڕوو و بۆ پێنجه‌م جار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید سزای له سێداره دانی له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانه‌وه بۆ بڕیار ده‌درێت . هه‌رچۆنێك بێت و له‌سه‌ر هه‌رتاوانێك بێت گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و تاوانبارانه به‌سزای خۆیان و تاوانه‌کانیان گه‌یشتن. خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ش برینه‌کانیان تا ڕاده‌یه‌ك ساڕ‌ێژ بوون. به‌ڵام ئه‌و برینه‌ی که هه‌رگیز ساڕ‌ێژ نابێت برینی 7 / 3 ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی به‌رله‌مانی عێراقه که هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو په‌راوێز کردنه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداربۆ ئه‌وشاره کاره‌سات باره‌و ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تی پێ کردنه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی که دیار ترین سوکایه‌تی پێ کردن ئازاد کردنی گه‌وره تاوان باری جه‌نگ و جینۆساید که‌ری هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌کان ئازاد کردنی فڕۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زانه که به نامه‌ی تاڵه‌بانی له زیندانی ئاسایشی سلێمانی به‌به‌ر چاوی که‌س وکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه به ڕۆژی ڕوناک ئازاد کرا.ئه‌مه جگه له ئه‌و هه‌موو سواڵ و پاره‌و پرۆژه‌یه له لایه‌ن ڕێکخراوه مڕۆیی یه‌کانی ووڵاتانه‌وه بۆ ئه‌و شاره ده‌رده‌چن ئه‌و دوو حیزبه بۆ خۆیانی ده‌به‌ن ئه‌مه بێجگه له په‌راوێز کردنی که‌س و کاری قوربانیانی ئه‌و شاره‌و چاره‌سه‌ر نه‌کردنی برینداره‌کانی ئه‌و کاره‌ساته‌و تلانه‌وه‌یا‌ن به ئازاره‌کانیانه‌وه. دواتر ئاوه‌دان نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره به‌راورد به شاره‌کانی تری کوردستان که توشی هیچ کاره‌ساتێك نه‌هاتوون له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێم. که‌چی خه‌ڵکی ئه‌و شاره سه‌رباری ئه‌و هه‌موو په‌راوێزکردنه‌و ئه‌و برینه قوڵ و ساڕ‌ێژ نه‌بوانه ده‌نگی خۆیان به‌لیستی ده‌سه‌ڵات و هاوپه‌یمانی ده‌ده‌ن و پشت ده‌که‌نه ئه‌و خه‌ڵکه دڵسۆز‌و مرۆڤ دۆستانه‌ی که خزمه‌ت به وان ده‌که‌ن پێم سه‌یره‌و به خه‌ونی ده‌زانم که هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك به درێژایی مێژووی دژی زوڵم و سته‌م بووه‌و سه‌رقافڵه‌ی هه موو ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره‌کانی تری کوردستان بووه له به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی زوڵم و زۆر‌و چه‌وسانه‌وه که‌چی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا ده‌نگی خۆیان دا به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئیراده‌ی ئه‌وانی سه‌لب کردبوو ده‌نگیان دا به
ئازاد که‌ری تاریق ڕه‌مه‌زان و نزار خه‌زره‌جی ده‌نگیان دا به و ده‌سه‌ڵاته‌ی که 22 ساڵه شاره‌که‌یانی په‌راوێزو پشت گوێ خستووه ده‌نگیان دا به و که‌سانه‌ی که مرۆڤه بێ گوناهه‌کانی ئه‌و شاره‌ی له‌کاتی شه‌ڕی خۆیان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا له‌ناو بازاردا گولله باران کردن . که‌چی کاندیدی شاره‌که‌ی خۆیان که به‌رگری له شاره‌که‌یان و دانیشتوانه‌که‌ی ده‌کات و هه‌وڵی پرۆژه‌ی بۆده‌دات په‌راوێزی کرد . خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ئیتر نابێت دژی یه‌کێتی و پارتی بن و نابێت ئیتر ناڕه‌زایی ده‌رببڕن به‌رامبه‌ریان چونکه خۆیان ده‌نگیان بۆ داون و هه‌ڵیان بژاردوون. هاوکارم کاك مستافای حه‌سه‌نه گه‌وره ناحه‌قی نه‌بوو که تووڕه‌یی ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م شاره شه‌هیده چونکه چه‌ندین ساڵه ئێمه چ وه‌کو ناوه‌ندی چاك و چ وه‌کو که‌سانی ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدا بووین دژی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵیه‌کانیان دژی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان که‌چی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به‌م ده‌نگدانه‌یان سه‌لماندیان که ئه‌وان ده‌سه‌ڵات زوڵم و سته‌می لێ نه‌کردوون به‌ڵکو خزمه‌تی کردوون په‌یامه‌که‌ی کاك مسته‌فاش له‌ڕووی خه‌م خۆری و دڵسۆزیه‌وه بووه نه‌وه‌ك له‌ڕووی سوکایه‌تی پێ کردنه‌وه مسته‌فا له‌به‌ر خاتری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و ئه‌نفال کردنی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی بووه‌ته دوژمنی ده‌سه‌ڵات وگه‌وره سه‌ره‌ك جاش وئه‌نفالچی عه‌باسی بالول ئاغا ئیتر چۆن ده‌بێێت یه‌ك دوو کۆلکه نووسه‌ر خۆیان بکه‌ن به‌ده‌م ڕاستی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه دژی مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره بنووسن تۆمه‌ت و سوکایه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو به‌ده‌می ئه‌وه‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بڵێن ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك له‌سیاسه‌ت گه‌یشتبێت و زه‌ڕه‌یه‌ك ویژدانی هه‌بێت ده‌زانێت مسته‌فا ئازاری ویژدان هه‌ڵی ده‌قرچێنێت ئه‌و په‌یامه بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان ده‌نووسێت نه‌وه‌ك دژایه‌تی و سوکایه‌تی پێکردن.
بۆیه منیش به‌هه‌مان ئێش و ئازاری مسته‌فاوه ڕووی ده‌مم ده‌که‌مه هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌کان و ده‌ڵێم ئازار‌و برینه‌کانی 22 ساڵه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به له سێداره دانی سه‌دام و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید تا ڕاده‌یه‌ك ساڕ‌ێژ بوو به‌ڵام به ده‌نگدانتان به لیستی ده‌سه‌ڵات و هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ترین قوڵترین برینتان له‌جه‌سته‌ی برینداری ئه‌م شاره کرد که ساڕ‌ێژ بوونی مه‌حاڵه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست