کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گه‌لێکی قاره‌مان،ئه‌بێت سه‌رکرده‌‌یه‌کی قاره‌مانی هه‌بێت!!‏

Tuesday, 17/03/2009, 12:00

1274 بینراوە


ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌موو تواناکانیشی به‌گه‌ر بخات ناتوانێ زه‌مه‌ن بووه‌ستێنێ، ده‌کرێ ده‌ستی هه‌بێت له‌ به‌دواخستنی قۆناغه‌کانی مێژوو له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ ته‌سکه‌کانی که‌سانێکی دیاریکراو!به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن حه‌تمیه‌تی مێژوو بگۆرێت..له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌گه‌رنا ئه‌بووایه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست ویه‌کدا و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆڕانکارییه‌ خێرایه‌ی مێژوو هه‌موو ئینسانه‌کان وه‌کویه‌ک بژین وبه‌نده‌کانی مافی مرڤ بکرێته‌ پرانسیپ و بنه‌مای ژیانی سه‌رده‌م وله‌ هه‌موو جیهاندا به‌ جدی کاری له‌سه‌ر بکرێ و ئینسان به‌ نرخترین سه‌رمایه‌ بێت..
زۆرن له‌و گه‌لانه‌ی که‌ تا ئێستاش ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌ له‌لایه‌ن گه‌لانی تر،به‌ڵام که‌من ئه‌وانه‌ی فریادره‌سن و ناویان ئه‌چێته‌ مێژووی شانازیه‌وه! دیاره‌ کوردیش یه‌کێکه‌ له‌و نه‌ته‌وه‌ چه‌وساوانه‌ی که‌ به‌ درێژای مێژوو خه‌ونی به‌ سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوو و ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌وه‌ بینیووه که‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا له‌ چاوه‌ڕوانی دا ماوه‌ته‌وه.‌
ئاشکرایه‌ که‌ زه‌رووره‌ت ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ دروست ئه‌کات و هه‌لوومه‌رج ئه‌بێته‌ هه‌وێنی ڕاده‌ی له‌خۆبووردوویی وخه‌باتکاری..که‌ جگه‌ له‌ به‌ره‌ی ڕادیکاڵ و ناڕازی له‌و هولوومه‌رجه‌ی که‌ کوردستان تێی که‌وتووه‌ ،هیچ ئومێدێک بۆ کورد نه‌ماوه‌ته‌وه!!
به‌ درێژایی مێژوو کورد دژبه‌ چه‌وساندنه‌وه‌و له‌پێناوسه‌ربه‌خۆیدا خه‌بات ئه‌کات و تێ ئه‌کۆ شێێ،وه‌ زۆر قوربانی داوه‌ له‌م پێناوه‌دا.به‌لام به‌ داخه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قوربانی دان وفیداکاریانه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قاره‌مانی یه‌تی یه‌ی کورد له‌ سه‌رده‌مه‌ جیا جیاکاندا نیشانی داوه‌ که‌چی خۆفرۆشان و خیانه‌تکارانی گه‌ل به‌ ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی گه‌ل،نه‌یانهێشتووه‌ کورد به‌ ئاواتکانی و سه‌ربه‌خۆی بگات!!
دیاره‌ ئه‌م راستیانه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌شدا هه‌ر درێژه‌یان هه‌یه..ئه‌گه‌ر باسه‌که‌م چر بکه‌مه‌وه‌ و سه‌یری ده‌وور و نه‌خشی  جه‌لال بکه‌ین له‌ به‌ره‌و پێشچوونی دۆزی کورد ،ئه‌ بینین که‌ نه‌ک ته‌نها هیچ رۆڵێک نابێنێ به‌ڵکو ئاینده‌ی کوردیشی خستۆته‌ خه‌ته‌ره‌وه..ئه‌و ئه‌گه‌رچی بۆ عێراقی عره‌بی هیچ ئه‌رزشێکی نییه‌ ته‌نها وه‌ک داشێکی دامه‌ وایه‌ که‌ دانراوه‌ له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی،به‌ڵام هه‌رده‌م به‌کاریشیان هێناوه‌ بۆ پوکانه‌وه‌ی خواسته‌ ره‌واکانی گه‌لی کورد..ئه‌بینین که‌ به‌ به‌رچاوی مێدیاکان له‌ هه‌ر سه‌ردانێکی بۆ ئێران یان له‌ تورکیا شه‌کرێک ئه‌شکێنێ و دوژمنانی کورد دڵنیا ئه‌کاته‌وه‌ ...
ئه‌م جاره‌یان له‌ تورکیا شه‌کرێکی گه‌ره‌ی شکاند و برا تورکه‌کانی خۆی دڵنیا کرده‌وه‌ که‌ نه‌ترسن له‌ ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆ!هه‌موو ئه‌و هه‌ڵ و خه‌باته‌ی گه‌لی کوردی له‌ پێناو کوردستانێکی ئازادو سه‌ربه‌خۆ کرده‌ بڵقی سه‌ر ئاو.
وه‌ گۆرینی سنوره‌کانیشی به‌ کارێکی مه‌حال ناو برد،چونکه‌ له‌ به‌رده‌می ئه‌وان ئه‌مه‌ی بیرچوو که‌ دانانی ئه‌م سنوره‌ ده‌ستکردانه‌ ته‌نها ته‌مه‌نی ئه‌ویان هه‌یه ‌و تا ئێستاش بیری زۆر که‌س دێت!!
دیاره جه‌لال له‌و روانگه‌وه‌ ئه‌مه‌ی وت که‌ ئه‌و وه‌ک خۆی نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ناوچه ‌کورد نشینه‌کانی کوردستانی باشور
بخاته‌وه‌ سه‌ر کوردستان به‌ڵکو بۆ ئه‌و بۆته‌ خه و‌نێکی شاعیرانه‌ ،چونکه‌ ئه‌و ته‌نها مه‌رامی ئه‌و کورسیه‌ بوو که‌ ئێستا له‌ سه‌ریه‌تی. .. به‌ڵام ئه‌و ئه‌بێ له‌م خه‌وه‌ شاعیری یه‌ خۆی خه‌به‌ر بکاته‌وه‌ و له‌مه‌ دڵنیا بێته‌وه‌ که‌ گه‌لێکی قاره‌مانی وه‌کو کورد هیچ کات چۆک دانادات وهه‌موو خیانه‌تکاران و خۆفرۆشان به‌ دوژمنانه‌وه‌ ڕائه‌ماڵێت..... ‌







چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)