کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دواجار بوكە خان فواد معسوم هاتە قسە

Wednesday, 13/05/2009, 12:00

1240 بینراوە


ئەوەى یەكیتی بێ دەزانێ (فواد معسوم) كێیە؟ئەو لەوەتەى هەیە لەسەر كوردایەتى ویەكیتى    ئارەقەیان نەكردوەولەژیانیدا نەیوێراوە تەقەى هەوایى وخۆشیى (بووكانە) بكات !ئەو گەر لەشاخیشدابووبێ ژیانى هیچ جیاوازى نەبووە لەو ژیانەى كە لە كۆیەدا بووەو،چونكە خۆشترین خواردنى هەبووە باشترین مەشروبى لابووە باكى بەسەرماى مامەندەوزریانى زەڵێ وقاسمەڕەش نەبووە،ئەو هەرچەندە دەڵێ /من ئەندامى دەستەى دامەزراندنى یەكیتیم ،بەلام ئێستاش نازانێ یەكیتى چەند شەهیدى هەیەو ژمارەى فەرماندەوتیپەكانى پێشو ئێستا چەندەوچۆن یەكیتى بەم رۆژە گەیشتوە؟هەرلەبەر ئەوەشە لەناو یەكیتى نازناوى (بووكە خان) یان پێبڕیوەوبە هیچوپوچترین ئەندامى مەكتەبى سیاسى دەژمێردرێ !چونكە ئەو تەنیا دەزانێ بڵێ بەڵێ ولەئاست جەلال تالەبانى ناوێرێ بڵێ لەڵ!!
فواد لەشەوى 12/13/5لە كەناڵە سوكەكەى (ئازادى علوج) بەترسەوە باسى لەچەند بابەتێك كرد ،كەلەلایەن جەلال راسپێردرابوو ئاوا قسەبكات.یەكیك لەوباسانە گەندەلى بوو ،نازانم چۆن شەرم لەخۆى ناكات باس لەگەندەلى بكات چونكە ئەو جگە لە دەیان كارى گەندەلێ ومشەخۆرى كەچى تا ئێستا دوو (مووچەى) هەیە!!!چەندین جار لە كۆبوونەوەى مەكتەبى سیاسى جەلال تالەبانى لابەلا وتویەتى نابى كەس دوو مووچەى هەبى َ كەچى فواد ى بێتەقە بێشەرمانە هەموو مانگێك هەردوو موچەكانى وەردەگرێ ودەیان تومەتى لەسەرە لە رووى گەندەلیەوە !ئەمەو جگە لەكچەكەى وبراكەى وخزمەكانى و.....تا
نازانم ئەو ناپیاوە چۆن رووى دێ لەسەر تەلەفزیۆن باس لەگەندەلێ وكەسایەتى (كاك نەوشیروان) بكات چونكە ئەگەر كاك نەوشیروان نەبووایە یەكیتى وجەلال وفواد وهێرو هەموو ئەو ماستاوچى وترسنۆكانە نەدەبوون كە ئەمڕۆ یەكیتیان تەسلیمى پارتى كردوەودەشیانەوێ یەكیتیە راستەقینەكان وەك ئەوان بن.بەلام ئەوە خەون وخەونى حوشترە .
[email protected]







چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)